گوندی خارگێڵان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-05-11-21:55:00 - کۆدی بابەت: 8604
گوندی خارگێڵان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خارگێڵان (بە ئینگلیزی: Khargelan، بە عەرەبی: خاركيلان) گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە باشووری کوردستان.

جوگرافیا

خارگێڵان لە باکوور لەگەڵ گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ و لە باشوور لەگەڵ گوندی خەرپانی و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی درەکێ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی قشڵاغەڕووتە هاوسنوورە.

زانیاریی گشتی

گوندەکە ٧٩٤ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و خەڵکەکەی لەسەر ڕێبازی سوننەی ئایینی ئیسلامن و بە شێوەزاری هەورامی دەئاخڤن.

سەباح هەورامی، گۆرانیبێژی میـللیی شێوەزاری هەورامی لە کەسایەتییە ناودارەکانی گوندەکەیە. 

 


سەرچاوەکان



330 بینین