تاهیری خەلیلی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-05-07-14:06:00 - کۆدی بابەت: 8540
تاهیری خەلیلی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تاهیری خەلیلی (بە ئینگلیزی: Tahir xalili) لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری بۆکان لەدایکبووە. لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە عاشقی گۆرانی و مۆسیقا بووە. سەرسام بووە بە دەنگی هونەرمەندانی وەک محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەک بە تایبەت تاهیر تۆفیق، عەلی مەردان و ساڵح دیلان بوو، هەرئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە بەرهەمی یەکەمی لە تەمەنی ١٥ ساڵی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوبکاتەوە. ئەو بڵاوکردنەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو بە هۆی وەی کە ڕاگەیاندنە کوردیەکانی ئەو کاتی حکوومەتی ئێران بۆ وتووێژ بانگی بکەن، چەند بەرهەمێکیشی لە تەلەفزیۆنی مەهاباد تۆمار کرد کە بریتین لە: دەنگ وڕەنگ، شەوی تاریک و بێ دەنگ، گوڵی مەهاباد، کیژۆڵەی کوردستان هەر ئەوە بردیە تەلەفزیۆنی تاران بۆ کۆنسێرت لە تەمەنی ١٨ ساڵی دا. هەروەها تەلەفزیۆن و ڕادیۆ سنە.

لە ئەو کاتە دا بوو کە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دەستی پێ کرد ئەویش وەک کوردێک بە هەستێکی نەتەوەیی یوە چووە ناو خەبات و بوو بە ڵێشمەرگەیەکی کوردستان لە شۆرش دا زیاتر لە ٥٠ گۆرانی و سروودی نەتەوەیی بڵاو بۆتەوەو بە سروودی لە قەندیلی سەربەرزەوە ناوبانگی دەرکرد. لە هەموویان پێ سەر کەوتوو تر بووە. بە هۆی پێشمەرگایەتی و گوتنی سروودی سیاسی و نەتەوەیی کوردی لە حکومەتی ئەو کاتی ئێران قاچاغ بووە.



60 بینین