ناوهڕۆك
ناساندن
گوندی ئەستێرک (بە ئینگلیزی: Asterk) کەوتووەتە ناحیەی چوارتا، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
جوگرافیا
ئەستێرک لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی کانی شوان و لە باشوور لەگەڵ گوندی بەیانان، لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی ئاژگە و لە ڕۆژئاوا لەگەڵ گوندی کەناروێ هاوسنوورە. ١٢٦٥ مەتر (٤٬١٥٠ پێ) لە ئاستی دەریاوە بەرزە.
ئاو و هەوا
بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیەوە زستانی سارد و بەفراوییە و هاوینی مامناوەند و فێنکە.
ئایین
دانیشتوانی ئەم گوندە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن و شوێنکەوتەی ڕێبازی سوننەن.
سەرچاوەکان
250 بینین