ئارام تیگران

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-11-23:00:00 - کۆدی بابەت: 8216
ئارام تیگران

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئارام تیگران (بە ئینگلیزی: Aram Tigran)، ناوی سەرەکی ئارام مێلیکیانە و بە ئارام دیکرانیش ناسراوە، گۆرانیبێژێکی ئەرمەنییە کە بە کوردی و ئەرمەنی گۆرانی وتووە، زۆرجار بەیەکێک لە باشترین گۆرانیبێژەکانی کورد دادەنرێت، لە ساڵی ١٩٣٤ لە شاری قامیشلۆ لە دایکبووە، بنەچەی خێزانەکەیان ئەرمەنی و خەڵکی ئامەد بوون، کاتێک تەمەنی شەش ساڵان بووە لەلایەن مام و خاڵییەوە یەکەم ئامێری مۆسیقی پێدراوە کە ئامێری عود بوو، لە ساڵی ١٩٥٣ یەکەم کۆنسێرتی لە بۆنەی نەورۆزدا بۆ خەڵک کرد، کاتێک تەمەنی گەیشتە ٢٠ ساڵان بە چوار زمان گۆرانی دەگووت ئەوانیش کوردی، ئەرمەنی، عەرەبی و سریانی بوو، لە ساڵی ١٩٦٦ لە سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت چووەتە یەریڤان و ئەرمینیا و لەوێ بۆ ماوەی هەژدە ساڵ لە ڕادیۆی یەریڤان کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٩٥ یەریڤانی جێهێشتووە و ڕۆشتووە بەرەو ئەسینا، ئارام ٢٣٠ گۆرانی بە کوردی و ١٥٠ گۆرانی بە عەرەبی و ١٠ گۆرانی بە سریانی و ٨ گۆرانی بە گریکی تۆمارکردووە.

ئەلبومەکانی

  • چیایێ گەبارێ، ٢٠٠٤.
  • زیلان، ٢٠٠٤.
  • سەرخوەبوون خوەشە، ٢٠٠٤.
  • کوردستان، ٢٠٠٤.
  • زانی دیسا زاربووما
  • ڕابن
  • ئەڤینا فەقێ تەیران
  • کەچێ دینێ
  • ئەی وەلاتۆ ئەم ھەلیان
  • ئای دلبەرێ
  • دایێ من بەردە
  • دیاربەکرا
  • ئای دل
  • ئەم ھاتن
  • ھەڤال فەرات

کۆچی دوایی

لە ٨ی ئابی ٢٠٠٩دا بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە ئەسینا کۆچی دوایی کردووە، وەسیەتی دوای مردنی ئەوە بوو لە ئامەد بنێژرێت بەڵام حکوومەتی تورکیا بەوە ڕازی نەبوو، هەربۆیە لە برۆکسل نێژراوە.


سەرچاوەکان



277 بینین