کاماز
کۆمپانیای کاماز (بە ئینگلیزی: Kamaz) یەکێکە لە کۆمپانیاکانی وڵاتی ڕووسیا و ناوەکەی واتە (کارگەی ئۆتۆمبێلەکانی کاما، کە کاما یەکێکە لە ڕووبارەکانی ڕووسیا)، کاماز کۆمپانیایەکی ڕووسیە بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی کارەبایی و لە ساڵی ١٩٦٩ دروستکراوە بە فرمانی ڕاستەوخۆی سەرکردایەتی یەکێتی سۆڤیەتی باڵا، بنکەی سەرەکی دەکەوێتە نابێرژنی چێڵنی لە کۆماری تاتارستان لە ڕووسیا فیدراڵی، خاوەنی ١٢ کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلە و لە هەریەک لە هیندستان و ئێران و ڤێتنام و پاکستان بنکەی هەیە.
سیانزە جار بووە بە براوەی پێشبڕکێی بارهەڵگری (ڕالی داکار) و یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمەکانی ڕووسیا و کۆمەڵەی دەوڵەتە سەربەخۆکان و لە سوپای ڕووسیادا ئۆتۆمبێلەکانی بە ڕێژەیەکی زۆر بەکاردێن.
مێژوو
ساڵی ١٩٦٩ کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت بڕیاری بە دروستکردنی کۆمپانیای کاماز دا و لە ١٦/١٢/١٩٦٩ دەست بە دروستکردنی کرا، لە ١٦/٢/١٩٧٦ یەکەمین بەرهەمی خۆی پێشکەشکرد، یەکەمین ئۆتۆمبێلی بچووکیشی بریتیبوو لە ئۆتۆمبێلی لادای ئۆکا – ١١١١ لە ٢١/١٢/١٩٨٧.
کۆمپانیا
کاماز خاوەنی ١١٠ کۆمپانیای بچووکتر و بنکەی دیکەیە، هەروەها خاوەنی بەشە لە ٥٠ کۆمپانیای دیکە، پێکەوە دەبنە کۆمەڵەی کاماز.
کۆمەڵەکە
- کارگەی ئۆتۆمبێلی نابێرژنی چێڵنی
 - کارگەی پیشەسازی کاما و کامسکی پیشەسازی
 - کارگەی ئۆتۆمۆتیڤ بۆ ئۆتۆمبێل
 - کارگەی کاما بۆ کانزاکاری
 - کارگەی بزوێنەری کاماز
 - کۆمپانیای ڕیم دیزڵ
 - کۆمانپای نەفتکامسکی ڕووسی بۆ دروستکردنی پاس و بارهەڵگر
 - بەشی کاماز بۆ دروستکردنی عەرەبانە
 - کۆمپانیای کاماز بۆ گواستنەوە و گەیاندن
 - کۆمپانیای کیپ ماستەر
 - کاماز کەپیتاڵ بۆ پێگەیاندن و داهێنان و زانست
 
بەرهەمەکان
بارهەڵگر
- كاماز 4308 4X2 .
 - كاماز 4326 4X4 .
 - كاماز 4326-9 داكار 4X4 وەرزشی.
 - كاماز 4911 4X4 وەرزشی
 - كاماز 43114 6X6 .
 - كاماز 43118 6X6 .
 - كاماز 43253 4X2 .
 - كاماز 5460 4X2 .
 - كاماز 53205 6X4 .
 - كاماز 53215 6X4 .
 - كاماز 53228 6X6 .
 - كاماز 53229 6X4 .
 - كاماز 53205 6X4 .
 - كاماز 52212 6x4L .
 - كاماز 52213 6x4L .
 - كاماز 53605 4X2 گەڵابە
 - كاماز 5320 6X4 .
 - كاماز 53202 6X4 .
 - كاماز 53212 6X4 .
 - كاماز 53213 6X4 .
 - كاماز 53229 6X4 .
 - كاماز 53228 6X6 .
 - كاماز 5511 6X4 گەڵابە
 - كاماز 45141 6X6 گەڵابە
 - كاماز 54115 6X4 .
 - كاماز 55111 6X4 گەڵابە
 - كاماز 6460 6X4 بارهەڵگری گەورە
 - كاماز 6520 6X4 .
 - كاماز 6522 6X6 .
 - كاماز 6540 8X4 .
 - كاماز 6560 8X8 .
 - كاماز 65111 6X6 گەڵابە
 - كاماز 65115 6X4 .
 - كاماز 65116 6X4 بارهەڵگری گەورە
 - كاماز 65117 6X4 .
 
بارهەڵگری گەورە
- كاماز 65116 6X4 بارهەڵگری گەورە
 - كاماز 6460-73 6X4 بارهەڵگری گەورە
 - كاماز 5460-73 4X2 بارهەڵگری گەورە
 - كاماز 5490 4X2 بارهەڵگری گەورە
 - كاماز 5410 6X4 بارهەڵگری گەورە
 - كاماز 44108 6X6 بارهەڵگری گەورە
 - كاماز 65225 6X6 بارهەڵگری گەورە
 - كاماز 65226 6X6 بارهەڵگری گەورە
 - كاماز 65228 6X6 بارهەڵگری گەورە