کۆمپانیای کاماز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-26-21:07:00 - کۆدی بابەت: 6415
کۆمپانیای کاماز

ناوه‌ڕۆك

کاماز

کۆمپانیای کاماز (بە ئینگلیزی: Kamaz) یەکێکە لە کۆمپانیاکانی وڵاتی ڕووسیا و ناوەکەی واتە (کارگەی ئۆتۆمبێلەکانی کاما، کە کاما یەکێکە لە ڕووبارەکانی ڕووسیا)، کاماز کۆمپانیایەکی ڕووسیە بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی کارەبایی و لە ساڵی ١٩٦٩ دروستکراوە بە فرمانی ڕاستەوخۆی سەرکردایەتی یەکێتی سۆڤیەتی باڵا، بنکەی سەرەکی دەکەوێتە نابێرژنی چێڵنی لە کۆماری تاتارستان لە ڕووسیا فیدراڵی، خاوەنی ١٢ کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلە و لە هەریەک لە هیندستان و ئێران و ڤێتنام و پاکستان بنکەی هەیە.

سیانزە جار بووە بە براوەی پێشبڕکێی بارهەڵگری (ڕالی داکار) و یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمەکانی ڕووسیا و کۆمەڵەی دەوڵەتە سەربەخۆکان و لە سوپای ڕووسیادا ئۆتۆمبێلەکانی بە ڕێژەیەکی زۆر بەکاردێن.

مێژوو

ساڵی ١٩٦٩ کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت بڕیاری بە دروستکردنی کۆمپانیای کاماز دا و لە ١٦/١٢/١٩٦٩ دەست بە دروستکردنی کرا، لە ١٦/٢/١٩٧٦ یەکەمین بەرهەمی خۆی پێشکەشکرد، یەکەمین ئۆتۆمبێلی بچووکیشی بریتیبوو لە ئۆتۆمبێلی لادای ئۆکا – ١١١١ لە ٢١/١٢/١٩٨٧.

کۆمپانیا

کاماز خاوەنی ١١٠ کۆمپانیای بچووکتر و بنکەی دیکەیە، هەروەها خاوەنی بەشە لە ٥٠ کۆمپانیای دیکە، پێکەوە دەبنە کۆمەڵەی کاماز.

کۆمەڵەکە

  • کارگەی ئۆتۆمبێلی نابێرژنی چێڵنی
  • کارگەی پیشەسازی کاما و کامسکی پیشەسازی
  • کارگەی ئۆتۆمۆتیڤ  بۆ ئۆتۆمبێل
  • کارگەی کاما بۆ کانزاکاری
  • کارگەی بزوێنەری کاماز
  • کۆمپانیای ڕیم دیزڵ
  • کۆمانپای نەفتکامسکی ڕووسی بۆ دروستکردنی پاس و بارهەڵگر
  • بەشی کاماز بۆ دروستکردنی عەرەبانە
  • کۆمپانیای کاماز بۆ گواستنەوە و گەیاندن
  • کۆمپانیای کیپ ماستەر
  • کاماز کەپیتاڵ بۆ پێگەیاندن و داهێنان و زانست

بەرهەمەکان

بارهەڵگر

  • كاماز 4308 4X2 .
  • كاماز 4326 4X4 .
  • كاماز 4326-9 داكار 4X4  وەرزشی.
  • كاماز 4911 4X4  وەرزشی
  • كاماز 43114 6X6 .
  • كاماز 43118 6X6 .
  • كاماز 43253 4X2 .
  • كاماز 5460 4X2 .
  • كاماز 53205 6X4 .
  • كاماز 53215 6X4 .
  • كاماز 53228 6X6 .
  • كاماز 53229 6X4 .
  • كاماز 53205 6X4 .
  • كاماز 52212 6x4L .
  • كاماز 52213 6x4L .
  • كاماز 53605 4X2  گەڵابە
  • كاماز 5320 6X4 .
  • كاماز 53202 6X4 .
  • كاماز 53212 6X4 .
  • كاماز 53213 6X4 .
  • كاماز 53229 6X4 .
  • كاماز 53228 6X6 .
  • كاماز 5511 6X4  گەڵابە
  • كاماز 45141 6X6  گەڵابە
  • كاماز 54115 6X4 .
  • كاماز 55111 6X4  گەڵابە
  • كاماز 6460 6X4  بارهەڵگری گەورە
  • كاماز 6520 6X4 .
  • كاماز 6522 6X6 .
  • كاماز 6540 8X4 .
  • كاماز 6560 8X8 .
  • كاماز 65111 6X6  گەڵابە
  • كاماز 65115 6X4 .
  • كاماز 65116 6X4  بارهەڵگری گەورە
  • كاماز 65117 6X4 .

بارهەڵگری گەورە

  • كاماز 65116 6X4  بارهەڵگری گەورە
  • كاماز 6460-73 6X4  بارهەڵگری گەورە
  • كاماز 5460-73 4X2  بارهەڵگری گەورە
  • كاماز 5490 4X2  بارهەڵگری گەورە
  • كاماز 5410 6X4  بارهەڵگری گەورە
  • كاماز 44108 6X6  بارهەڵگری گەورە
  • كاماز 65225 6X6  بارهەڵگری گەورە
  • كاماز 65226 6X6  بارهەڵگری گەورە
  • كاماز 65228 6X6 بارهەڵگری گەورە


سەرچاوەکان



1452 بینین