ناوهڕۆك
نیشانەکانی نەزۆکی
- ناڕێکی سوڕی مانگانە ناڕێکی یاخود نەبوونی سوڕی مانگانە هۆکارە بۆ نەزۆکی، هەبوونی سوڕی مانگانەی ڕێک پێویستی بەکاری هاوبەشی ژێرمێشکە ڕژێن و ڕژێنەکانی دیکە و هێلکەدان هەیە، بەڵام هەبوونی گرفت لەم رژێنانە ناڕێکی سوڕی مانگانەی بەدوادا دێت، ناڕێکی سوڕی مانگانەش واتا ناڕێکی لەهاتنی هێلکە و نەمانی سوڕەکەش لە تەمەنی بێهیوایی واتا نەبوونی هێلکە، کە هۆکارێکی دیاری نەزۆکییە.
- ئازاری سوڕی مانگانە بەشێکی خانمان گرفتی زۆری و ئازاری سوڕی مانگانەیان هەیە و تەنانەت تووشی کەمخوێنی دەبن، کە ئەمەش لە ئەنجامی هەبوونی گرێ لە منداڵدان دروستدەبێت و هۆکارە بۆ نەزۆرکی.
- گرفتی بینین لاوازی ئاستی بینین و تێکچوونی سوڕی مانگانە پێکەوە، نیشانەن بۆ گرفتی “prolactinoma”ی یان گرێی ناشێرپەنجەیی لە ژێرمێشکەڕژێن، کە هۆکارن بۆ نەزۆکی.
- زیادبوونی مووی زیادە هەبوونی بڕێكی زۆر لە مووی زیادە لە رووخسار و بەشەکانی دیکەی جەستە نیشانەیە بۆ نەخۆشی فرەکیسی هێڵکەدان “polycystic ovarian syndrome”، کە تێیدا ئاستی هۆڕمۆنەکان تێکدەچێت و دەبێتە هۆی نەزۆکی.
- نەمانی ئارەزووی سێکسی توێژینەوەکان دەریانخستووە 40%ی ئەو کەسانەی بەدەست نەزۆکییەوە دەناڵێنن، گرفتەکە لە پیاوەکەیە و نەمانی ئارەزووی سێکسی هۆکارە بۆ ئازار و دواکەوتنی گەیشتن بە چێژ و ئۆرگازم.
- زیادبوونی کێش بەگوێرەی نێوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا 45%ی خانمان کێشیان زیادە لەپێش دووگیانی، کە ئەمەش وادەکات خانمان بە زەحمەت دووگیان ببن.
- هەڵوەرینی قژ لاوازی مووەکان و هەڵوەرینی قژ رەنگە لە ئەنجامی تێکچوونی ڕژێنی دەرەکی بێت، کە کاردەکاتە سەر دروستبوونی هێلکە و لە نیشانەکانی دیکە و زیادبوونی ئەم هۆڕمۆنە دڵەڕاوکێ و کەمبوردەیە بۆ گەرما.
- کەمی ڤیتامین D بە گوێرەی راپۆرتێکی CDC لە 41.6%ی خانمان کە بەدەست کەمی ڤیتامین D دەناڵێنن، گرفتی نەزۆکییان هەیە.
کەڵەشاخ چارەسەرە بۆ نەزۆکی لەپیاواندا
- کەڵەشاخ کاردەکات لەسەر ڕێکخستنی دەردانی هۆڕمۆنەکانی ژێر مێشکە گڵاند (FSH ،LH)، FSH هەڵدەستێ بەهاندانی تۆواوە پەتک بۆ دەردانی سپێرم، هەروەها LH هەڵدەستێ بەهاندانی خانەی تایبەت لە گوندا (Leydig Cells) بۆ دەردانی هۆڕمۆنی تێستێسترۆن کە یارمەتی بەرهەمهێنانی سپێرم دەدات.
- کەڵەشاخ کاردەکات لەسەر نەهێشتنی دڵەڕاوکێی دەروونی لای پیاوان بەمەش کاری دەمار پل (Hypothalamus)ڕێکدەخرێت و ئەم بەشە کاری هۆڕمۆنەکانی تر ڕێکدەخات.
- کەڵەشاخ سوڕی خوێن لە گونەکان و جۆگەکانی تۆودا چالاک دەکات بەمەش هەورکردنی کەم دەبێتەوە کەزۆربەی هۆکاری نەزۆکییە لای پیاوان.
کەڵەشاخ چارەسەرە بۆ نەخۆشی نەزۆکی لە ئافرەتاندا
- کەڵەشاخ کاردەکات لەسەر چالاکردنی هێلکەدانەکان لەڕێی ڕێکخستنی دەردانی هۆڕمۆنی (LH) و (FSH).
- کەڵەشاخ کاردەکات لەسەر دەردانی هۆڕمۆنی پڕۆستاگڵاندین بەمەش کرژبوونی منداڵدان کەم دەبێتەوە و هێلکەی پیتێنراو بەجەسپاوی لەناو منداڵداندا دەمێنێتەوە.
- کەڵەشاخ سیستمی بەرگری بەهێز دەکات.
- کەڵەشاخ کاردەکات لەسەر نەهێشتنی دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی کە هەردووکیان کاریگەرییان هەیە لەسەر بەشی (Hypothalamus)کە کار دەکاتە سەر کرداری هێلکە دروستکردن.
گرینگترین سەرچاوەکان
- الدواء العجيب، نووسینی محمد امین شیخو
- الحجامة علاج نبوی مصطفی محمد امام فن الحجامة، نوەسینی دکتۆر امیر صالح
- الموسوعة الشاملة فی الحجامة، نوەسینی مصطفی ئادەم
- اطلس الحجامة، نوسینی شێخ عیماد احمد فتحی
- طب نبوی بە کوردی، نووسینی ابن القیم الجوزی وەرگیڕانی نوری هەمەوەندی
- کەڵەشاخ و پزیشکیی نوێ، نووسینی جلال کەریم ئۆمەر کەڵەشاخ (حیجامە)
- ئامادەکردنی حاجی عبدالجلیل ڕێبەری حیجامەزانی بۆچارەسەری نەخۆشیەکانی سەردەم
- ئامادەکردنی و وەرگێڕانی عبدالرحمن محمد ئەمین کەڵەشاخ گرتن و زانستی ئەمڕۆ
- ئامادەکردنی کاوە محمد شارباژێڕی
- نوسین و ئامادەکردنی کرێکار ڕوستایی
تێبینی: ئەم وێنەیەیی دانراوە خاڵە ڕەشەکانی سەر وێنەکە جێگای دیاری کراوون بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ چارەسەری نەزۆکی، بەڵام بۆ چارەسەری دەبێ سێ بۆ شەش مانگ لەسەر یەک بیکات، ماوەی نێوانیان بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ تێیدا هەموو مانگێک دەبێ بیکات یا 45 ڕۆژ.
بەکارهێنانی گیادەرمان و ڕووەکە گیاییەکان لەگەڵ کەڵەشاخ گرتندا باشترین و چاکترین چارەسەرە بۆ نەخۆشی نەزۆکی لەپیاوان و ئافرەتاندا وەک یەک بۆ ماوەی شەش مانگ لەسەر یەک بەکاردێن، بەیەکەوە کەڵەشاخ و گیادەرمان.
سەرچاوەکان
1248 بینین