ناوهڕۆك
هەستە بێناوەکان
هەموومان چەند حاڵەتێکمان بەسەر دێت ڕۆژانە کە لەوانەیە نەزانین ناوی هەیە، یاخود وابزانین تەنیا ئێمەین ئەو هەستەمان هەیە و پێیدا تێدەپەڕین و نەتوانین وەسفی بکەین، بەڵام بە پێچەوانەوە زۆرترین هەستەکانی مرۆڤ پێناسەکراون و بە وردی باسکراون و لە کاتی خوێندنەوەیان دڵخۆشت دەکەن کە کەسانێکی دیکەش هەن دەتوانن بەهۆی وشەیەکەوە کە وەک پێناسەی ئەو حاڵەتە دانراوە لێت تێبگەن.
هەستەکان
- Lachesism : حەزکردن بەوەی تووشی بەڵا و ناخۆشییەک ببیت و ڕزگارت ببێت و خەڵکی پێت سەرسام بن، وەک ڕزگاربوون لە ڕووداوی فڕۆکە و سووتانی تەواوی شتەکانت لە ئاگرێک، یاخود لەدەستدانی کەسێکی نزیکت، یاخود شکانی دەست و قاچت.
- Monachopsis : ئەو هەستەی مرۆڤ وادەزانێت لە شوێنێکی گونجاودا نییە لە ژیاندا.
- Vellichor : دڵتەنگییەکی سەیر لەکاتی بینینی کتێبخانە.
- Rubatosis : هەستکردن بە لێدانەکانی دڵت بە شێوەیەکی بێزارکەرانە.
- Chrysalism : دڵنیایی و دڵخۆشی کاتێک لە ماڵەوەیت و لە دەرەوە باو و بۆرانێکی زۆر هەیە و هەست بە پارێزراوی دەکەیت.
- Vemödalen : درووستبوونی نائومێدی کاتێک وێنەی شتێک دەکێشیت یاخود وێنەی دەگریت و دەزانیت کە چەندین هەزاری دیکە لەوە هەیە، وەک وێنەگرتنی سروشت و هەورەبروسکە و باران.
- Kuebiko : بێتاقەتییەکی زۆر بەهۆی بیرکردنەوە و بینینی ڕووداوی توندوتیژی بێواتا، کە وات لێدەکات بیربکەیتەوە لەوەی ژیان واتای نییە و ئەمە بۆچی ڕوودەدات! هەروەها دروستکردنی بێتاقەتییەکی زیاتر لەوە کە بیردەکەیتەوە ئەمە کارێکی هەڵەیە و تۆش توانای هیچت نییە، وەک کوشتنی کەسێک بەبێ ئەوەی هیچ کارێکی ئەنجامدابێت بە شێوەیەکی دڕندانە.
- sonder : کاتێک مرۆڤ هەرکەسێک بە تەنیشتی تێدەپەڕێت بیری لێدەکاتەوە و باوەڕی وایە ئەو کەسەش ژیانێکی ئاڵۆزی هەیە وەک ئەو.
- Opia : هەستێکی ناڕوون و نامۆی خرۆشان لەکاتی سەیرکردنی چاوی کەسێکی دیکە، کە وادەکات هەست بە دڵەڕاوکێ و لاوازی و دوژمنایەتیش بکەی لە یەک کاتدا.
- Énouement : ئەو تاڵیە شیرینەی کاتێک تووشی مرۆڤ دەبێت کە بیر لەوە دەکاتەوە بەچی گەیشتووە و چۆن سەرکەوتوو بووە، و تواناشی نییە بگەڕێتەوە بە ڕابردووی خۆی بڵێت کە چی چاوەڕێی دەکات.
- Kenopsia : هەستێکی سەیر کاتێک دەڕۆیتە شوێنێک کە چاوەڕێی خەڵکێکی زۆری لێبێت بەڵام هێمن و بێدەنگە و خەڵکێکی کەمی لێیە.
- Mauerbauertraurigkeit: حەزکردن بەوەی هەموو کەسێک لە خۆت دووربخەیتەوە، تەنانەت هاوڕێ و خۆشەویستەکانیشت.
- Jouska : گفتوگۆیەک کە بەردەوام لە مێشکتدا دووبارەی دەکەیتەوە و لە گوێ و چاوت دووبارە دەبنەوە.
- Anecdoche : گفتوگۆیەک لە مێشکی مرۆڤدا کە کەس جگە لە خۆی گوێی لێ نییە و تێناگات.
- Exulansis : نائومێدی لە باسکردنی ڕووداوێکی ناخۆش کە بەسەرت هاتووە بەڵام خەڵکی چواردەورت بەو شێوەیە لێی تێناگەن کە تووشت بووە و پێیدا تێپەڕیویت و ئاسانتر دێتە بەرچاویان.
- Adronitis : بێزاری لەو ماوەیەی کە پێتدەچێت بۆ ئەوەی کەسێک بناسیتەوە کە هەندێک جار زۆری پێدەچێت و کەسەکەش کەسێکی نزیکتە و پێویستە زوو بیناسیتەوە.
- Rückkehrunruhe : گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دوای ڕۆژێکی پڕ سەرئێشە و سەرقاڵی و هەستکردن بەوەی خەریکە ماندوویەکەت لەبیردەچێتەوە.
- Nodus Tollens : هەستکردن بەوەی ژیانت هیچ مانایەکی نییە و بێزاری لێی.
- Onism : بێزاری لەوەی هەست بکەیت تۆ ڕۆحێکیت و بۆ هەمیشە لەناو یەک جەستە گیرت خواردووە.
- Liberosis : حەزکردن بەوەی بوەستیت لەوەی گرنگی بە شتەکان بدەیت.
- Altschmerz : بێزاری لەو عەیبانەی کە هەتە و چەندین ساڵە ڕقت لێیان دەبێتەوە و هەمیشەش لەگەڵت بوون.
- Occhiolism : هەستکردن بەوەی ڕاوبۆچوونی تۆ شتێکی بێسوود و گوێ لێنەگیراوە لەلایەن بەرامبەرەوە.
سەرچاوەکان
800 بینین