قۆناغەکانی پەسەندکردنی ئامڕازەکانی لای خەڵکی

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-28-22:01:00 - کۆدی بابەت: 5600
قۆناغەکانی پەسەندکردنی ئامڕازەکانی لای خەڵکی

ناوه‌ڕۆك

قۆناغه‌كان

قۆناغی یه‌كه‌م

سه‌رنجدان له‌ ئامرازه‌كان به‌و خه‌سڵه‌ته‌ی كه‌ گه‌مه‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكێشه‌، ئه‌مه‌ش ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و ئیزگه‌ و ته‌له‌فزیۆن له‌  سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانیانه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ چۆن جه‌ماوه‌ر به‌ سه‌رسوڕمانه‌وه‌ سه‌رنجیانده‌دانێ.

قۆناغی دووه‌م

بایه‌خدان به‌ كاریگه‌رێتی ئامڕاز، واته‌ كاریگه‌رێتی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی به‌ شێوه‌یه‌كی كارا له‌ كاریگه‌رێتی بۆ سه‌ر وه‌رگره‌كان.

قۆناغی سێیه‌م

پێشكه‌وتنی هونه‌ری ئامڕاز، واته‌ تێپه‌ڕاندنی ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌كراو بۆی و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌وایه‌تی بۆی

.

قۆناغی چواره‌م

ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ ئامڕازه‌كه‌، واته‌ به‌كارهێنانی ئامڕازه‌كه‌ له‌ لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، به‌ جۆرێك كه‌ ده‌بێته‌ به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ له‌ ژیانیدا.


سەرچاوەکان



375 بینین