شۆڕشی نەرم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-27-01:01:00 - کۆدی بابەت: 5566
شۆڕشی نەرم

ناوه‌ڕۆك

گۆڕانكاری بەبێ خوێن

شۆڕشی نەرم یاخود ئاشتییانە، دەستەواژەیەكە لە ساڵانی نەوەدەكان دەركەوت كاتێك كۆمەڵگای مەدەنی لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست توانییان خۆپیشاندانی ئاشتییانە بەڕێوەببەن بۆ لابردنی حكومەتە تەواوخوازەكان، واتە ئەو حكومەتانەی دەیانویست هێزی خۆیان بسەپێنن بەسەر گەلدا.

هەروەها ئەم جۆرە شۆڕشە ناوبراوە بە شۆڕشی قەیفە بەهۆی ئەوەی خوێنێ پێوەنانوسێت و توندوتیژی تێدانییە، ئەمەش وایكردوە ئەم جوڵانەوانە یارمەتی هزری كۆمەڵگا بدەن و گرنگی ئەم جۆرە شۆڕشەیان بۆ ڕوونبكەنەوە لە سیاسەتی دەرەكی و ناوخۆ، بۆ ئەوەی ڕۆڵی گەل گەورەتر ببێت لەوەی هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی ستەم بە دەستی خۆی بەبێ چاوەڕوانی كەسانی دیكە و ڕێكخراو.

هەندێك نموونە

بەهاری عەرەبی

  • شۆڕشی تونس - تونس
  • شۆڕشی 25ـی كانوونی دووەم - میسڕ
  • شۆڕشی سودان - سودان

ئەوروپا

  • شۆڕشی پێنجی ئۆكتۆبەر - یۆگۆسلاڤیا
  • شۆڕشی گوڵەكان - جۆرجیا
  • شۆڕشی قەیفە – چیكۆسلۆڤاكیا

ئاسیا

  • شۆڕشی لیمۆ - قیرقزستان

 


سەرچاوەکان



480 بینین