ناوهڕۆك
فاكته‌ره‌كانی تێگه‌یشتنی وه‌رگر له په‌یامی ڕاگه‌یاندن
زمانی هاوبه‌ش
واته تێگه‌یشتن له‌و زمانه‌ی له پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندندا به‌كارده‌هێنرێت له لایه‌ن نێره‌ر و وه‌رگره‌وه.
ڕونی و ساده‌یی
له پێناو تێگه‌یشتنی زیاتر له په‌یام، ده‌بێت په‌یامه‌كه ڕه‌وان و ساده بێت و بهڕوپێكیش داڕێژرابێت، بۆیه ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری ساده و ڕه‌وانترین ئاستی زمان به‌كارده‌هێنرێت له پێناو دواندنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و مسۆگه‌ركردنی تێگه‌یشتنی زیاتری په‌یام له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه.
بونی كات
واته وه‌رگر كاتێكی ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و په‌یامه‌ی كه نێره‌ر ده‌ینێرێت، چونكه ئه‌گه وه‌رگر بیه‌وێت ڕۆژنامه‌یه‌ك بخوێنێته‌وه، یان گوێ له ئێزگه‌یه‌ك بگرێت، یاخود ته‌ماشای كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی بكات و كاتی ته‌واوی به ده‌سته‌وه نه‌بێت، ئه‌وه هه‌رگیز نابێت.
سەرچاوەکان
355 بینین