خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-26-16:23:00 - کۆدی بابەت: 5561
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی

ناوه‌ڕۆك

خەڵاتی ئاشتی

خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ یەكێكە لە پێنج خەڵاتەكەی نۆبڵ كە ئەلفرێد نۆبڵ دایناوە، هۆكارەكانی هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتی ئاشتی دیاریكراو نییە وەك خەڵاتەكانی كیمیا و فیزیا كە دەدرێن بە زاناكان.

ساڵانە خەڵاتی نۆبڵ لە پایتەختی نەرویج لە ئۆسلۆ لە ڕۆژی دەیەمی كۆتا مانگی ساڵ لەلایەن لیژنەی نەرویجی خەڵاتی نۆبڵەوە دابەشدەكرێت، بۆ یەكەمین جاریش ئەم خەڵاتە لە ساڵی 1901 دابەشكرا.

پاڵێوراوانی خەڵاتەكە لەلایەن پەرلەمانی نەرویجییەوە دیاری دەكرێن كە زۆرجار دەدرێت بە "ئەو كەسانەی كارێكی زۆر گەورە دەكەن لەنێوان دەوڵەتانی جیهان، بۆ كەمكردنەوەی هێز و كوشتار و مەترسی گەورەی داهاتوو".

مێژوو

بەپێی وەسێتەكەی ئەلفرێد نۆبڵ، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەدرێت بەو كەسەی ساڵی پێشووتر كارێكی كردووە كە ئاشتی و سەقامگیری گەڕاندوەتەوە بۆ ناوچەیەكی گەورە، یان بۆ كەیسێكی گەورە.

خەڵاتەكەش لەلایەن لیژنەیەكی پێنج كەسییەوە دەدرێت كە لە پەرلەمانی نەرویجەوە دیاریكراون.

ساڵی 1896 كاتێك نۆبڵ كۆچی دوایی كرد پێش ئەوە هیچ پێوەرێكی دانەنابوو بۆ هەڵبژاردنی كەسی وەرگری خەڵاتەكە، وەك ئەوەی لە هەڵبژاردنی خەڵاتی كیمیا و فیزیا ڕوونە، زۆرێك پێیان وایە بەهۆی هاوڕێیەتی لەگەڵ بێرتا ڤۆن سوتنێر كە چالاكوانێكی ئاشتی بوو، وایكردووە كە خەڵاتی ئاشتیش بە یەكێك لە بەشەكانی نۆبڵ دابنرێت.


سەرچاوەکان



1620 بینین