کۆسپەکانی بەردەم ئامڕازەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەری

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-25-23:21:00 - کۆدی بابەت: 5542
کۆسپەکانی بەردەم ئامڕازەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەری

ناوه‌ڕۆك

كۆسپه‌كان

پله‌ی دابینكردنی ئامڕاز

له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری ئه‌وه‌یه‌ ‌ بخرێته‌ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر، هه‌روه‌كو ده‌ریش كه‌وتووه‌ كه‌ جه‌ماوه‌ر به‌زۆری ڕێگه‌یه‌كی ئاسان هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ به‌كارهێنانی ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری، بۆ نمونه‌ ڕوو له‌ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ و گۆڤار ده‌كه‌ن و گوێ له‌ ئیزگه‌ ده‌گرن و ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن و ڕوو له‌و كه‌ناڵانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆیان به‌خشده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كانی باشووری ئه‌فریقا ده‌ژین و كاره‌بایان ناگاتێ و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیشیان نییه‌، ناتوانین ئه‌وانه‌ به‌ جه‌ماوه‌ر (وه‌رگر)ـی ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری دابنێن، هه‌ر كاتێكیش كاره‌بیان بۆ دابینكراو لوونه‌ خاوه‌نی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و گوێیان لێگرت و ته‌ماشایانكرد، ئه‌و كاته‌ ده‌بنه‌ جه‌ماوه‌ری ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری.

ده‌ست كورتی له‌ كارامه‌یی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری یه‌كێكه‌، له‌ چالاكییه‌ ئاسانه‌كان، كه‌ چی پێویستی به‌ چه‌ندین لایه‌نی كارامه‌یی هه‌یه‌ كه‌ گرنگترینیان ده‌ست به‌تاڵ بوون چ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ یان گۆڤار، یاخود گوێگرتن له‌ ئیزگه‌یه‌ك، یان ته‌ماشاكردنی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی و كردنه‌وه‌ و تێگه‌یشتنی وه‌رگر له‌ هێمای ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه‌، یا گوێی لێده‌بێ، یاخود ده‌یبینێ.

جیاوازی زمان

جیاوازی زمان به‌ یه‌كێك له‌ كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری داده‌نرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێنه‌گه‌یشتنی وه‌رگر له‌ په‌یامی نێره‌ر به‌هۆی نه‌توانینی كردنه‌وه‌ی هێما زمانه‌وانییه‌كان كه‌ بیرۆكه‌ی ئه‌و په‌یامه‌یان پێداڕێژراوه‌ كه‌ بۆ وه‌رگر گواستراوه‌ته‌وه‌.


سەرچاوەکان



316 بینین