خشتۆک - خشتەی خولی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-25-13:15:00 - کۆدی بابەت: 5532
خشتۆک - خشتەی خولی

ناوه‌ڕۆك

خشتۆك

خشتۆك لە خشتەی خولیدا بریتییە لە كۆمەڵە توخمێك كە بە ئەو بەرگانەی كە ئەلیكترۆنی هاوهێزی توخمەكەی تێدەكەوێت جیادەكرێتەوە.
دەستەواژەی خشتۆك سەرەتا لەلایەن جانێت چارڵس (Charles Janet)ـەوە بەكارهێنرا، هەر خشتۆكێك بە تایبەتمەندی بەرگەكانییەوە ناونراوە، ناوی خشتۆكەكان بریتییە لە (خشتۆكی-s، خشتۆكی-p، خشتۆكی-d، خشتۆكی-f).

تایبەتمەندییەكان

خشتۆكەكانی s و p زیاتر پێیاندەوترێت كۆمەڵەی توخمە سەرەكییەكان، خشتۆكی-s بریتییە لە كانزا گواستراوەكان، هەروەها خشتۆكی-f لانثانایدەكان (وەك لانثنۆم) و ئەكتینایدەكان (وەك ئەكتینیۆم) لەخۆدەگرێت، هەموو كەسێك لەسەر ئەندامێتی توخمەكان ڕێكناكەوێت بۆ نموونە توخمەكانی كۆمەڵەی 12 ڤینك، كادمیۆم، جیوە، زۆرجار سەر بە كۆمەڵەی توخمە سەرەكییەكانن نەك كانزا گواستراوەكان، چونكە تایبەتمەندییە فیزیایی و كیمیاییەكانیان لە لە توخمەكانی خشتۆكی-p دەچێت، هەروەها توخمەكانی كۆمەڵەی 3 هەندێكجار وەك كۆمەڵەی توخمە سەرەكییەكان دادەنرێن بەبۆنەی لێكچوونەكانیان لە توخمەكانی خشتۆكی-s.

خشتۆكەكان

خشتۆكی-s

خشتۆكی-s دەكەوێتە بەشی لای چەپی خشتەی خولییەوە، پێكدێت لە ناكانزاكان وەك هایدرۆجین و هیلیۆم، كانزا ئەلكالییەكانی كۆمەڵەی یەكەم، هەروەها كانزا ئەلكالییە زەوییەكانی كۆمەڵەی دووەم، هاوكێشەی هاوهێزی گشتییان بریتییە لە (ns1–2).
هیلیۆم دەكەوێتە كۆمەڵەی هەژدەهەمەوە كە لە سەرەوەی توخمی نیۆنە كە دەكەوێە خشتۆكی-p، هەر ڕیزێكی ئاسۆیی خشتەی خوولی دوو توخی خشتۆكی-s تێدایە.
كانزاكانی خشۆكی-s زۆربەیان نەرمن و پلەی توانەوەیان كەمە، هەروەها ڕەنگی ئاگر دەگۆڕن لەكاتی سوتاندنیاندا.
لەڕووی كیمیاییەوە توخمەكانی خشتۆكی-s بێجگە لە هیلیۆم چالاكن و زۆر بەخێرایی كارلێك دەكەن، كانزاكانی ئەم خشتۆكە زۆر كارۆموجەبن و ئاوێتەی ئایۆنی لەگەڵ ناكانزاكاندا پێكدەهێنن بەتایبەتی لەگەڵ هالۆجینە ناكانزا كارۆسالبەكان.

خشتۆكی-p

خشتۆكی-p دەكەوێتە بەشی ڕاستی خشتەی خولییەوە، توخمەكانی كۆمەڵەی 13 تا 18 لەخۆدەگرێت، هاوكێشەی هاوهێزی گشتییان برتییە لە (ns2 np1–6) هەرچەندە هیلیۆم یەكەم توخمی كۆمەڵەی هەژدەیە، بەڵام ناكەوێتە ئەم خشتۆكەوە.
خشتۆكی-p تاكە خشتۆكە كە هەموو جۆرە توخمەكانی تێدایە كە بریتین لە كانزاكان، نیمچە كانزاكان، ناكانزاكان.
توخمەكانی خشتۆكی-p دەتوانرێت وەسفبكرێت بەپێی كۆمەڵەكانیان، كۆمەڵەی 13: ئایكۆساجینەكان (icosagens)، كۆمەڵەی 14: كریستاڵۆجینەكان (crystallogens)، كۆمەڵەی 15: نیكتۆجینەكان (pnictogens)، كۆمەڵەی 16: كالكۆجینەكان (chalcogens)، كۆمەڵەی 17: هاڵۆجینەكان (halogens)، كۆمەڵەی 18 بێجگە لە هیلیۆم: كۆمەڵەی هیلیۆم.
توخمەكانی خشتۆكی-p پۆلێندەكرێن بەپێیی ئەوەی كە ئەلیكترۆنەكانی هاوهێزییان لە بەرگی (p)ـدایە، بەرگی (p) دەتوانێت شەش ئەلیكترۆن لەخۆبگرێت، بۆیە خشتۆكی-p لە شەش گروپ پێكدێت، هەروەها بەپێی گروپەكانی خشتۆكی-p ژمارەی ئەلیكترۆنەكان دەگۆڕێت، بۆ نموونە توخمەكانی كۆمەڵەی 13 یان كۆمەڵەی یەكەمی خشتۆكی-p بەرگی كۆتاییان (بەرگی p) یەك ئەلیكترۆنیان تێدایە، هەروەها كۆمەڵەی دووەم واتا كۆمەڵەی 14، بەرگی كۆتاییان دوو ئەلیكترۆنیان تێدایە، ئەم شێوازی دابەشبوونی ئەلیكترۆنانە بەردەوام دەبێت بەدرێژایی كۆمەڵەكانی تر، كە كۆمەڵەی 18 كە كۆمەڵەی شەشەمی خشتۆكی-p دەكات بەرگی كۆتاییان واتا بەرگی (p) شەش ئەلیكترۆنی تێدایە.
چالاكی توخمەكانی خشتۆكی-p تا بەرەو خوارەوەی خشتەی خولە بڕۆیت كەمدەكات بەڵام لە كۆمەڵەی 18 جیاوازە، كە چالاكی توخمەكان بەمشێوەیە: Ne < He < Ar < Kr < Xe < Rn < Og، لەم خشتۆكەدا ئۆكسجین و هالۆجینەكان زیاتر ئاوێتەی ئایۆنی پێكدەهێنن و ناكانزا چالاكەكان ئاوێتەی هاوبەش پێكدەهێنن.

خشتۆكی-d

خشتۆكی-d دەكەوێتە بەشی ناوەڕاستی خشتەی خولییەوە، پێكدێت لە توخمەكانی كۆمەڵەی 3 تا 12، كە لە خولی چوارەمەوە دەستپێدەكات، زۆربەی توخمەكانی ئەم خشتۆكە وەك كانزا گوازراوەكان ناسراون، كۆمەڵەی 3 یان كۆمەڵەی 12 هەرچەندە لە خشتۆكی-d دان بەڵام زۆرجار وەك كانزای گۆزراوە دانانرێن، چونكە تایبەتمەندی كانزا گوازراوەكانیان نییە.
توخمەكانی خشتۆكی-d هەموویان كانزان و زۆربەیان یەك یان زیاتر ئەلیكترۆنی چالاكی بەرگی (b)ـیان هەیە، هەروەها توخمەكانی ئەم خشتۆكە دوو باری ئۆكسان یان زیاتریان هەیە، باوترین بارەكانی ئۆكسان بریتییە لە (2+ و 3+).
كرۆمیۆم، ئاست، میلێبدیۆم، ڕوثینیۆم، تەنگستین و ئۆسمیۆم باری ئۆكسانەكانیان تا (4-) دەڕوات، ئێریدۆم جیاوازە لە توخمەكانی تر و باری ئۆكسانەكەی دەرێت بگات بە (9+).

خشتۆكی-f

خشتۆكی-f دەكەوێتە بەشی خوارەوەی خشتەی خولی ستاندارد، توخمەكانی ئەم خشتۆكە سەر بە هیچ كۆمەڵەیەك دانانرێن، بەڵام هەندێك كەس هەیە كە وەك بەشێك لە كۆمەڵەی 3 سەیری دەكەن، هەندێكجار پێییاندەوترێت كانزا گوازراوە ناوكییەكان.
توخمەكانی خشتۆكی-f دەكرێن بە دوو بەشەوە، هەموو توخمەكانی خولی 6 و 7 بە كانزا دادەنرێن، و توخمەكانی تری ئەم خشتۆكە تایبەتمەندییەكانیان پێچەوانەی توخمەكانی خولی 6.
دوو ڕیزە 14 توخمییەكەی ئەم خشتۆكە زۆرجار لەگەڵ لانثانایدەكان و ئەكتینایدەكان تێكەڵدەكرێن، كە بریتین لە ناوی ئەو كۆمەڵە توخمەی كە بەپێی تایبەتمەندییە كیمیاییەكانیان جیادەكرێنەوە نەك بەپێی ڕیزبوونی ئەلیكترۆنەكانیان، لانثانایدەكان 15 توخمن كە لە (لانثۆنیم)ـەوە دەستپێدەكات و بە (لوتیشیۆم) كۆتایی دێت، هەروەها بەهەمانشێوە ئەكتینایدەكان 15 توخمن كە بە (ئەكتینیۆم) دەست پێدەكات و بە (لۆرێنسیۆم) كۆتایی دێت.


سەرچاوەکان



2120 بینین