توخمەکانی ڕاگەیاندن

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-15-20:15:00 - کۆدی بابەت: 5344
توخمەکانی ڕاگەیاندن

ناوه‌ڕۆك

توخمه‌كانی ڕاگه‌یاندن

نێره‌ر sender:

ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ په‌یامه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌كات و ده‌ینێرێ بۆ وه‌رگر، پێویسته‌ بیر و بۆچوون و مه‌به‌ست و زانیاری پێبێ كه‌ بیه‌وێ به‌ مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئامانجێكی دیاریكراو بینرێت.

په‌یام message:

په‌یام پوخته‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌ بیر و بۆچوون زانیاری داڕیژراوه‌، چ به‌ هێمای زمانه‌وانی نوسراو، یان وتراو، یاخود به‌ ئاماژه‌ كه‌ لێی تێبگه‌ن، هه‌میشه‌ وشه‌ش شاده‌ماری گواستنه‌وه‌ی واتاكانه‌، مرۆڤیش ئامانجی بنچینه‌یی و سه‌ره‌كی په‌یامی ڕاگه‌یاندنه‌، نێره‌ر هه‌ڵده‌ستێ به‌ گۆڕینی بیر و بۆچونه‌كانی بۆ په‌یامی ده‌نگی، یانوسراوی، یاخود ئاماژه‌یی.

ئامڕاز  channel:

بریتییه‌ له‌ ئامڕازی گواستنه‌وه‌ی په‌یام له‌نێره‌ره‌وه‌ بۆ وه‌رگر ، ئامڕازیش دابه‌شده‌بێت بۆ چوار خاڵ:

  • ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندی كه‌سێتی وه‌كو مۆبایل و ته‌له‌فون و نامه‌.
  • ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی وه‌كو بڵندگۆ و كوگره‌كانی ئینته‌رنێت و په‌خشنامه‌كانی قوتابخانه‌.
  • ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندی (وه‌سیتی) وه‌كو ئێزگه‌ ناوخۆییه‌كان و په‌خشنامه‌كان.
  • ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری وه‌كو ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی په‌خشنامه‌كان.

وه‌رگرReceiver:  

لایه‌نی وه‌رگر په‌یامه‌كه‌یه‌ و توانای وه‌رگێڕان و تێگه‌یشتنی ئه‌و هێما زمانه‌وانیانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ بیرۆكه‌كانی پێداڕێژراوه‌، بۆ بیر و بۆچون و زانیاری، یان راو بۆچون، یاخود ڕه‌فتار.

ده‌نگدانه‌وه‌ Feed back:  

پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ ڕۆلێكی بنچینه‌یی له‌ زانینی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وه‌رگر بۆ په‌یامی نێره‌ر ده‌بینێ و چوار جۆره‌ ده‌نگدانه‌وه‌ش هه‌یه‌:

  • ده‌نگدانه‌وه‌ی نوسراو ده‌نگدانه‌وه‌ی بیسراو:

ده‌نگدانه‌وه‌ی نوسراو له‌ ڕێگه‌ی نامه‌وه‌ ده‌بێت، كه‌ له‌سه‌ر ئامڕازێكی نووسراو نوسرابێت، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌ی بیستراو به‌ به‌كارهێنانی هێمای بیستراوه‌ ده‌بێت.

  • ده‌نگدانه‌وه‌ی كپ و ده‌نگدانه‌وه‌ی دیار:

ده‌نگدانه‌وه‌ی كپ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌رگر هه‌سپێده‌كات، به‌ڵام هیچ ده‌ڕبڕینێكی له‌باره‌یه‌وه‌ نیه‌، كه‌چی ده‌نگدانه‌وه‌ی دیار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌رگر وه‌ڵامی نێره‌ر ده‌داته‌وه‌.

  • ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌نوكه‌ی و ده‌نگدانه‌وه‌ی دواخراو:

 له‌وانه‌یه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ هه‌نوكه‌یی و ده‌موده‌ست بێت، واته‌ وه‌رگر ڕاسته‌وخۆ دوای وه‌رگرتنی په‌یامه‌كه‌ی نێره‌ر ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ چی ده‌نگدانه‌وه‌ی دواخراو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی بێ ده‌نگدانوه‌كه‌ دوا ده‌خات.

  • ده‌نگدانه‌وه‌ی باش و ده‌نگدانه‌وه‌ی خراپ:

ئه‌و كاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر په‌یامی نێره‌ر باش ده‌بێت كه‌ وه‌رگر به‌سینگێكی فراوانه‌ په‌یامه‌كه‌ وه‌ربگرێت، كه‌ چی ئه‌گه‌ر به‌ سینگێكی فراوانه‌ وه‌رینه‌گرت، ئه‌و كاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ خراپ ده‌بێت.


سەرچاوەکان



1921 بینین