پێکهاتەی نینۆک
نینۆک بەشێکە لە پۆشەرە کۆئەندام کە خوێنی پێ ناگات، بەشەکانی تری ئەم کۆئەندامە پێکهاتووە لە (موو، پێست) نینۆکەکان لە بنەڕەتدا پێکهاتوون لە کیراتین کە پڕۆتینێکی گەورەیە لە پێست و موودا.
نینۆکەکان پێکهاتوون لە (ماتریکس) کە لەژێر چینێکی پێستیدایە بەناوی (cuticle) و لە (بێخی نینۆک)ـەوە کە ناوچەیەکی شێوە هیلالیە لەوێوە گەشە دەکەن
چەند زیانێکی نینۆکی درێژ
گەرچی درێژکردنەوەی نینۆک جوانە بۆ جوانی دەستەکان و بۆیەکردنی لە بۆنە جیاوازەکاندا، بەڵام ئەم کارە زیانی خۆی هەیە، وەک:
- بەهۆی زۆری کۆبوونەوەی جۆرەها میکرۆب لە ژێر نینۆکەکەدا لەوانەیە تووشی چەندەها هەوکردن ببیت.
- نان خواردن بە نینۆکی زۆر درێژەوە کە پڕە لە میکرۆب لەوانەیە ببێتە هۆی جۆرەها نەخۆشی.
- کاتێک نینۆکت دەدات لە شتێک زوو دەشکێت و ئازارێکی زۆری زۆرە.
- کاتێک دەست دەجوڵێنیت بەهۆی نینۆکتەوە لەوانەیە زیان بگەیەنیت بە خۆت و کەسانی تر و برینداریان بکەیت.
- دەبێتە کێشە لەکاتی نووسیندا.
چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەو کەسانەی نینۆک درێژ دەکەن
- نینۆکت جوان پاک بکەرەوە بەتایبەت دوای کارکردن بەماددەی پیس.
- بۆ هەندێک کار بەکاری مەهێنن وەک پەنجە کردن بە لوتدا.
- پێش ئەوەی باخەوانی بکەیت و دەست بخەیتە ناو خۆڵەوە ژێر نینۆکت پڕکە لە سابوون تا دووربێت لەوەی خۆڵی تێبچێت.
- لە ساڵێکدا مانگێک یان سێ مانگ پشوو بدە بە نینۆکت و بەهیچ شێوەیەک بۆیەی لێمەدە.
- نەرمکەرەوەی لێو بەهەمان شێوە بۆ نینۆکەکانیش زۆر سودی هەیە بەکاریبهێنە.
سەرچاوەکان
1014 بینین