کەمی هۆڕمۆنی گەشە

له‌لایه‌ن: - سایە مصطفی عبدالقادر - به‌روار: 2021-05-09-13:29:00 - کۆدی بابەت: 5243
کەمی هۆڕمۆنی گەشە

ناوه‌ڕۆك

كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ 

كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌، وە‌ ناسراوە‌ بە‌ كورتە‌باڵایی یان كورتە‌باڵایی بە‌ھۆی غودە‌ی نوخامی كە‌ حاڵە‌تێكە‌ دروست دە‌بێت بە‌ھۆی كە‌می بە‌رھە‌مھێنانی ڕژێنی گە‌شە‌كردنە‌وە‌ لە‌ جە‌ستە‌دا، ئە‌و منداڵانە‌ی كە‌ بە‌دە‌ست كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌كردنە‌وە‌ دە‌ناڵێن بە‌شێوە‌یە‌كی ناسروشتی باڵایان كورتە‌، كە‌ دە‌كرێت كێشە‌ی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌یان ھە‌بێت بە‌ زگماكی لە‌ لە‌دایكبوونە‌وە‌، یان لە‌ دواییدا توشی ببێت و گە‌شە‌ بكات، وە‌ حاڵە‌تی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ بە‌ھۆی غودە‌ی نوخامیە‌وە‌ بە‌رھە‌مھێنانی ڕێژە‌یە‌كی كە‌م لە‌ ھۆرمۆنی گە‌شە‌ یان بە‌ھۆی كە‌موكوڕی بۆماوە‌یی، یان بە‌ھۆی پێكانی مێشك بە‌ توندی یا لە‌دایكبوون بە‌بێ ڕژێنی ژێر لانكە‌وە‌، وە‌ لە‌ زۆربە‌ی حاڵە‌تە‌كاندا كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ دە‌بە‌سترێت بە‌ ئاستی ھۆرمۆنە‌كانی دیكە‌وە.

ھۆكارە‌كانی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ 

كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ ناڕێكیە‌كە‌ گە‌شە‌ دە‌كات كاتێك غودە‌ی نوخامی ڕێژە‌یە‌كی كە‌م لە‌ ھۆرمۆنی گە‌شە‌ بە‌رھە‌م دە‌ھێنن، لە‌ كاتێكدا كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی درە‌نگ كە‌وتنی گە‌شە‌ و كورتە‌باڵایی و درە‌نگكە‌وتنی گە‌شە‌ی تە‌واوی جە‌ستە‌.

گرنگترین ھۆكارە‌كانی کەمی هۆرمۆنی گەشە

ھۆكاری زگماكی لە‌ لە‌دایكبوونە‌وە‌

لە‌وانە‌یە‌ ھە‌ندێك منداڵ كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌یان ھە‌بێت لە‌ لە‌دایكبوونە‌وە‌، كە‌ لە‌ھە‌ندێك كاتدا بە‌ھۆكاری كێشە‌ لە‌ دە‌ماغدا بە‌ زگماكی و دە‌بێتە‌ ھۆی گە‌شە‌نە‌كردنی غودە‌ی نوخامی، ھە‌روە‌ھا دە‌كرێت ھۆكاری بۆ ماوە‌یی ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت لە‌م كە‌میە‌دا و دە‌ركە‌وتنی نیشانە‌كانی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌.

ھۆكارە‌ دە‌ستكە‌وتوە‌كانی دوای لە‌دایكبوون

دە‌كرێت نیشانە‌كانی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ دە‌ربكە‌‌وێت لە‌ ھە‌ر كاتێكدا لە‌ دوای لە‌دایك بوون، و دە‌كرێت كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ لە‌دوای توشبوون بە‌ ڕووداوی وە‌ك تیشك و شۆك و گرێی مێشك و ناڕێكیە‌كانی دیكە‌.

ھۆكاری نادیار

دە‌كرێت كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ ڕووبدات بە‌ھۆی ھۆكاری نادیار و نە‌خۆش دە‌پشكنرێ بە‌ پشت بە‌ست بە‌ ھە‌موو نیشانە‌كانی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌، كە‌ ئاماژە‌ بە‌ نە‌خۆشی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ دە‌كە‌ن.

نیشانە‌كانی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌

نیشانە‌كانی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ لە‌ منداڵاندا

  • كورتە‌باڵای
  • خاوی گە‌شە‌ و درە‌نگ كە‌وتن لە‌ قۆناغە‌كانی گە‌شە‌كردن.
  • زۆربوونی چە‌وری لە‌ دە‌وروبە‌ری كە‌مە‌ردا.
  • لە‌وانە‌یە‌ منداڵە‌كان بچوكتر دیاربن لە‌ منداڵانی دیكە‌ی تە‌مە‌نی خۆیان.
  • درە‌نگ كە‌وتن لە‌ گە‌شە‌ی ددانە‌كان.
  • درە‌نگ كە‌وتنی گە‌شە‌.

نیشانە‌كانی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ لە‌ گە‌ورە‌كاندا

  • زۆربوونی كێش و بە‌تایبە‌تی لە‌ دە‌وروبە‌ری كە‌مە‌ردا.
  • دابە‌زینی بارستە‌یی ماسولكە‌كان.
  • دابە‌زینی ھێز و توانای بە‌رگری.
  • دابە‌زینی وزە‌
  • ھە‌ستكردن بە‌ دڵە‌ڕاوكێ و سترێس و خە‌مۆكی یان خە‌م و گۆڕان لە‌ ڕە‌فتاری كۆمە‌ڵایە‌تی.
  • پێستی تە‌نك و وشك.

چارە‌سە‌ری كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ 

باوترین چارە‌سە‌ری كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ لە‌ منداڵاندا لێدانی دە‌رزی ھۆرمۆنی گە‌شە‌ی دروستكراوی ڕۆژانە‌یە‌، وە‌ لە‌كاتی پشكنینی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ لە‌ منداڵاندا بە‌شێوە‌ی زووتر، كاتێك دە‌كرێت پێدانی ئە‌م دە‌رزیە‌ لە‌ كاتێكی زوتردا و چارە‌سە‌ر بە‌ردە‌وام دە‌بێت بۆ چە‌ند ساڵێك، بۆیە‌ ئە‌گە‌ری گە‌ورە‌ ھە‌یە‌ كە‌ منداڵ بتوانێت بە‌ شێوە‌یە‌كی سروشتی گە‌شە‌ بكات، ھە‌روە‌ھا لە‌وانە‌یە‌ كە‌سە‌ توشبووە‌كان بە‌ كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ بناڵێنن بە‌دە‌ست چە‌ندین ناڕێكی و لە‌وانە‌ سە‌ختی لە‌ ڕە‌فتاردا و كێشە‌ لە‌ فێربووندا و درك پێنە‌كردن، كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ئاڵۆزكردنی ڕێگە‌ی چارسە‌ر‌كردن و دە‌بێتە‌ ھۆی قورسی لە‌ چوونە‌ چارە‌سە‌ری پێشوە‌ختە‌ بۆ كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌، جێگای ئاماژەیە‌ كە‌ چارەسە‌ری زیاتر ھە‌یە‌ لە‌وانە‌یە‌ گە‌شە‌ زیاد بكات لە‌نێویشیاندا چارسە‌ری سروشتی، كە‌ یارمە‌تی دە‌دات لە‌ چارە‌سە‌ر كردنی كێشە‌ی درە‌نگی لە‌ ڕۆشتن و كێشە‌ی دابە‌زینی ھێزی جە‌ستە‌، و دە‌رزی ھۆرمۆنی گە‌شە‌ی دە‌ستكردی سوماتروبینی باو دە‌گرێتە‌وە‌ كە‌ ئە‌مانە‌ن:

  • دە‌زری نۆردیتروبین
  • دە‌رزی جینوتروبین
  • دە‌رزی سایزین 
  • دە‌رزی TEV-Tropin 
  • دە‌رزی ئومنیتروب 

ڕێگاكانی پشكنینی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ 

  • پشكنینی جە‌ستە‌یی
  • پێوانی باڵا و كێش و درێژی ھە‌ردوو دە‌ست و قاچ
  • پشكنینی خوێن بۆ پێوانی ئاستی ھۆرمۆنی گە‌شە‌ لە‌ لە‌شدا 
  • پشكنینی ھۆرمۆنە‌كان بۆ زانینی ڕێژە‌ی ھۆرمۆنات لە‌ جە‌ستە‌دا بە شێوە‌یە‌كی گشتی.
  • پشكنینە‌كانی تیشك، لە‌وانە‌ تیشكی ئێكس و (MRI) سە‌ر، كە‌ یارمە‌تی دەر‌كە‌وتنی شێوانی ھایپۆثە‌لە‌مە‌س یان لە‌ غودە‌ی نوخامی.

سوودە‌كانی زوو چارە‌سە‌ركردنی كە‌می ھۆرمۆنی گە‌شە‌ 

  • ھە‌لێكی گە‌ورە‌ بۆ گە‌یشتن بە‌ ئاستی سروشتی بۆ گە‌شە‌ لە‌ گە‌ورە‌دا، لە‌ نێویدا باڵایە‌كی سروشتی، و باشتر كردنی تواناكانی گە‌شە‌ بە‌ تە‌واوە‌تی.
  • بە‌دە‌ستھێنانی ئێسکی چڕ، لە‌ ڕێگە‌ی باشكردنی چڕی ئاسن لە‌ ئێسقاندا.
  • زیادكردنی ھە‌ستی باوە‌ڕ بە‌ خۆبوون، كە‌ یارمە‌تی باشتر كردنی پە‌یوە‌ندیە‌ كۆمە‌ڵایە‌تیە‌كان دە‌دات لە‌گە‌ڵ كە‌سە‌ نزیكە‌كانیدا.
  • كارامە‌یی باشتر لە‌ قوتابخانە‌دا، بە‌و پێیە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ندی ھە‌یە‌ لە‌ نێوان ھۆرمۆنی گە‌شە‌ و كاری مێشكدا، وە‌ بە‌ دە‌سپێكردنی چارسە‌ر توانای مێشكی باش دە‌بێت.
  • باشتر كردنی بارستە‌ی جە‌ستە‌ی لاواز، كە‌ ڕێژە‌ی چە‌وری لە‌ جە‌ستە‌دا بە‌رزدە‌بێتە‌وە‌ لە‌گە‌ڵ دابە‌زینی بارستای جە‌ستە‌.
  • بە‌دە‌ستھێنانی وزە‌ی زیاتر.


سەرچاوەکان



1655 بینین