زاراوەی دیکتاتۆری یاخود تۆتالیتاریزم

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-08-09:21:00 - کۆدی بابەت: 5231
زاراوەی دیکتاتۆری یاخود تۆتالیتاریزم

ناوه‌ڕۆك

دیکتاتۆر

تۆتالیتاریزم بۆ ناونانی هەندێ لە ڕژێمە سیاسیە هاوچەرخەکان بەکار دەهێنرێ و بریتییە لە تەشەنەی دەسەڵاتی حکوومەتێک لە ناو سەرجەمی لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا، ئایدۆلۆژی یان بزاڤێک کە لایەنگری تەشەنەی ئاوەها دەسەڵاتێک بێ، تۆتالیتری پێ دەڵێن. ستامێر لە قامووسی کۆمەڵناسیدا دەڵێ (تەنیا لە شوێنێکدا دەتوانین باس لە توتالیتر بکەین کە بزاڤێکی گشتگیر کە ڕێبەرایەتییەکەی لەدەست کەمینەیەکی سیاسی یان ڕەوتێکی ملهۆڕانەدا بێ و بە سوود وەرگرتن لە قۆرغکردنی دەسەڵات و سیستەمی حکوومەتی دیکتارۆری، دەسەڵاتێک پێک بێنن کە بتوانێ بەسەر هەموو لایەن و ڕەهەندەکانی کۆمەڵگادا زاڵ بێ).

زاراوەی توتالیتر دژ بە زاراوەی پلۆرلیستە کە بۆ پێناسەی حکوومەتی ڕامیاری کۆمەڵگا پیشەسازی و نوێکان بەکاردەهێنرێ. چونکە پێناسەی زاراوەی تۆتالیتاریزم یان دەوڵەتی توتالیتر ئاسان نییە، هەندێ لە نووسەران لە هەندێ بابەتی لێڵی وەکو ڕژێمی فرانکیسیتی ئیسپانیا، بە جێی توتالیتر، زاراوەی حکوومەتی ئۆیۆتیتە پێشنیار دەکەن.

تایبەتمەندی حکوومەتی توتالیتر

  • خاوەنی ئایدۆلۆژییەکی توتالیتر و ئاماژەیەکی ڕامیاریین کە سەرجەمی خەڵکی دەبێ پەیڕەوی بکات.
  • پارتێک کە گوێڕایەڵی ئەم ئایدۆلۆژییەیە و زیاتر بە هۆی تاکێکی ملهۆڕەو ڕێبەری دەکرێ.
  • پۆلیسی نهێنی زۆر پێشکەوتوو دەهێنن بۆ سەرکووت کردن و لەناوبردنی تاک یان گروپە ناتەباکان لەگەڵ حکوومەت.
  • هەروەها قۆرغ و کۆنترۆڵی کۆمەڵە دەزگایەکی ڕاگەیاندنی گشتی. 
  • کۆنترۆڵی چەک و تەقەمەنی.
  • کۆنترۆڵی هەموو ڕێکخراوەکان بە تایبەت رێکخراوە ئابوورییەکان.

دوو کەس لە مارکسیستەکان بەهرەیەکی ورد و ڕێزبینانەیان لەم زاراوەیە داناوە، نویمان ڕژێمی ناسیۆنالیسمی ئەڵمانیا بە (ئابووری قۆرغکراوی توتالیتر) پێناسە دەکات و بە وردی دەست دەدا بە لێکدانەوەی ئاماژەی حکوومەتی توتالیتر، وەکو دەوڵەتێک کە بە گوێرەی گوبلز (هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی گشتی دەگرێتەوە). دەوڵەتە توتالیترەکان لە بەرامبەر کۆنترۆڵ و چآودێری بەسەر بیر و هزر و هەست و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەی خەڵکی، بەڵێنی حکوومەتێکی دەسەڵاتدار، ئاسۆی ڕوون و هەست بە بەختەوەری دەکەن، بەڵام لە هەل و مەرجێکی ئاوەهادا واتە لە هەل و مەرجێکدا کە پەسەندی توندوتیژی دەکرێ و خەڵکی بە ئاسانی دەکەونە بەر ئازار و ستەمی حکوومەت دەوڵەتیش بۆ خۆی یان بە هۆی توندوتیژیەوە، (وەکوو ڕژێمە توتالیترەکانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و کامبووج)، یان بە هۆی کۆشەوە بۆ گۆڕانی بارودۆخی کۆمەڵگا وەکو یەکێتی سۆڤیەت لەناودەچێت و دەڕووخێ.


سەرچاوەکان



1551 بینین