زاراوەی پیشە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-08-08:48:00 - کۆدی بابەت: 5228
زاراوەی پیشە

ناوه‌ڕۆك

شیکاری زاراوەی پیشە

ئەم زاراوەیە باس لەو کارانە دەکات کە پێویستیان بە زانست و شارەزایی هەیە، فێربوونی ئەم زانستانە بە فێرکاری و پەروەردەی تایبەت هەیە و کۆرسەکانی فێرکاری ئەم زانستانە زیاتر هزرین و کەمتر لە ڕێی ئەزموونەوە بەدەست دێن. ئاستی پسپۆڕی و شارەزایی بەشداران لەم کۆرسانەدا لە ڕێگای تاقیکردنەوە لە زانکۆ یان ئەو دام و دەزگا و ڕێکخراوانەی کە بۆ ڕاهێنان ئەم خوێندکارانە تەرخان کراوەن، لە پێوانە دەدرێ و بەو کەسانە لەم خولانەدا سەرکەون بڕوانامەیەک دەدرێ کە دەسەڵاتێکی شایانیان پێ دەدات.

ئەم هێز و دەسەڵاتە لە لایەن یەکێتی و کۆمەڵە پیشەییەکانەوە پشتگیری لێ دەکرێ، ئەم یەکیەتییانە هەندێ یاسا و پێوەر بۆ وەرگرتن، فێرکردن و هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵکی (ئاکاری پیشەیی) بۆ بەشداران و ئەندامانیان دادەڕێژن و چاودێری دەکەن لەوەی کە ئاستی زانست لێهاتوویی و شارەزایی خوێندکاران کەم نەبێتەوە. لە ئاستی مووچەیان لایەنگری دەکرێ و تێدەکۆشن تا گروپە ڕەقیبەکان لە دەست تێوەردان لە کاروبار و چالاکییە پیشەییەکانیان دوور بگرن و بۆ پاراستنی پێگەی پیشەییان تێدەکۆشن.

ئەمڕۆ ئەم زاراوەیە ئاماژە دەکات بە کار و پیشەیەکی تایبەت کە بەشداران لەم کارەدا زیاتر لەوەی کە خەریکی بەرهەمهێنانی کاڵایەک بن خەریکی خزمەتگوزارین، ئەم پیشانە جیاوازن لەگەڵ ئەو کارانەی کە کاڵایەک بۆ سوود و قازانج لە نێو دووکان یاخود لە شوێنێکی تردا دادەنێن و دەیانفرۆشن، هەروەها جیاوازە لەگەڵ هەندێ کاری وەکو نەشتەرگەری، دەرمانسازی یاخود هەندێ لە ئەندازیاران کە دەست دەدەن بە فرۆشتنی هەندێ کاڵا کە فرۆشتنیان پێویستی بە شارەزایی و زانینێک هەیە کە لە ڕێگای فێرکارییەوە بە دەست دێت. شارەزایی و لێهاتووی پسپۆڕەکان دەبێ لە لایەن خەڵک و بەرپرسە ڕەسمییەکانەوە دانی پێدا بنرێ، بە واتایەکی تر ئەم پسپۆڕانە دەبێ بۆ پیشەکای خۆیان دانپێنانی یاسایی بەدەست بێنن، گەر وانەکان دەسەڵاتە لاوەکییەکان کۆنترۆڵ و چاودێری بەسەر ئەم پیشەیە دەگرە ئەستۆ. هەروەها پسپۆڕان دەبێ پیشان بدەن کە توانای چاودێری بەسەر ئەندامانی خۆیانیان هەیە، بە بڕوای گوود، گەر پسپۆڕان ئەم دوو پێداویستیە سەرەکییە بەدەست بێنن واتە پەسەند کردنی خەڵکی و چاودێری بەسەر ئەندامەکانیان، تایبەتمەندییەکانی تری ئەو کارەش دەسەلمێنن، ئەم تایبەتمەندیانە بریتین لە:

  • ئەو پیشەیە خۆی پێوەر و شێوازەکانی  فێرکاری و خوێندنی ئەندامانی دیاری دەکات.
  • لە چآو ئەو کەسانەی کە کاری ئاساییان هەیە، خوێندکارانی پیشەیی پرۆسەی بە کۆمەڵایەتی بوونیان قورسترە.
  • زۆربەی پیشەکان لە لایەن بەرپرسە فەرمییەکانەوە دانی پێدا دەنرێ و ڕێگەیەکی یاسایی دەگرێتە خۆ.
  • پەسەندکردنی لێهاتووی خوێندکار و هەروەها تەسلیم کردنی بڕوانامە لە لایەن ئەندامانی هەمان پیشەوە ئەنجام دەدرێ.
  • زۆربەی یاساکانی ئەو پیشەیە، بە هۆی ئەندامانی هەمان پیشەوە دادەڕێژرێن.
  • هاوکات لەگەڵ گەیشتن بە داهات، دەسەڵات و پێگەی کۆمەڵایەتی، ئەو پیشەیە دەتوانێ داوای ناونووسی خوێندکارانی شیاو  و لێهاتوو بۆ ئەو پیشەیە بکات.
  • تا ڕادایەکی زۆر، پسپۆڕەکان لە چآودێری و کۆنترۆڵی کەسانی تر ئازادن.
  • ئەندامانی پیشە، پێناسەی سەرەکی خۆیان لە ڕێی هەمان پیشەوە بە دەست دێنن.
    بۆ نموونە پیشەکان دەتوانین ئاماژە بکەین بە لیژنەی پزیشکان، کۆمەڵەی بریکاران، ئەنجوومەنی ئەندازیارانی کارەبا، کۆمەڵەی کۆمەڵناسان  و سەندیکای ڕۆنامەنووسان.


سەرچاوەکان



1045 بینین