زاراوەی پێشبڕکێ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-08-08:29:00 - کۆدی بابەت: 5226
زاراوەی پێشبڕکێ

ناوه‌ڕۆك

شیکاری زاراوەی پێشبڕکێ

پێشبڕکێ  بریتییە لە شێوازێکی کارلێک بۆ گەیشتن بە مەبەستێکی دژوار یاخود مەبەستێک کە پێگەیشتنی قورس بێت. ئەم کارلێکە خاوەنی نەزمێکی ڕێسادارە و دەتوانێ بە چەشنی ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ بێ، هەروەها دەتوانێ تایبەت یان ناتایبەت بێ و بە گشتی کەس ئیزنی ئەوەی نییە بۆ پێشبڕکێ لە زۆر و توندوتیژی سوود وەربگرێ. 

لە سەردەمی (هەرتۆن کوولی)، کۆمەڵناسان سەرنجیان دایە ئەم ڕاستیە کە پەیڕەوی  کۆمەڵە ئامانجێکی دژوار کە کەسانی تریش بە دوویاندا دەگەڕێن. ڕەنگە بە بێ ئاگاداری کەسانی تر بێ، یاخود گەر کەسانی تریش ئاگادار بن، بە بێ شەڕ و کێشەیە، کوولی لە وتارێکی خۆیدا لە ژێر ناوی (پێشبڕکێی تاکەکەسی) نووسی کە (مەرج نییە کە پێشبڕکێ چاولێگەرییەکی دوژمنانە بێ و تەنانەت مەرج نییە کە لایەنەکانی پێشبڕکێ ئاگاداری کارەکەیان بن، بەڵکو لێهاتوو بوون بۆ جێ بە جێ کردنی ئەرکی کۆمەڵایەتییە کە مرۆڤ دەکاتە ڕکابەر و پێشبڕکێ خواز، ئەمە لە کاتێکدا کە ڕەنگە خۆی ئاگاداری ئەم کارەی بێت یان نەبێت. گەریش ئاگادار بوو، ڕەنگە ئاگادارانە خەریکی ململانێ لەگەڵ کەسانی تر بێ یان نەبێ).

لە ژێر کاریگەری بیردۆزەکانی زیندەوەرناسی و ئابووری کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتایی سەدەی بیستەمدا بوو کە ڕابێت ئیزرا پارک و بورگس پێشبڕکێیان کە بە کارێکی نا وشیارانە و ناتایبەت دادەنا، کردە بەردی بناغەی لقی ئیکۆلۆجی مرۆیی، ئەوان دەیانگووت پێشبڕکێ لە واتایەکی ورددا بریتییە لە کارلێکێک کە بە بێ پێکدادانی کۆمەڵایەتییە، ئەرک و دەوری ڕاڤە دەکرد، کە تێیدا هەر تاکێک لە هەمان کاتتدا کە بۆ گەڕان بە دووی قازانجەکانی خۆیدا سەربەستە تا ڕادەیەکیش ناچار بەم کارەیە و کەسی تر دەکاتە ئامڕازێک بۆ گەیشتنی خۆی بە قازانجەکانی. ئەم کارە بەم وتەوە ڕوون دەکرێتەوە کە (لە کۆمەڵگای مرۆیدا، پێشبڕکێ هەموو کات لەگەڵ پڕۆسەکانی تری کارلێک ئاوێتەیە و پێشبڕکێ لە نێوان مرۆڤەکاندا تا ڕادەیەکی زۆر بۆتە چاولێکەری و دووژمنایەتی) کە بە کۆمەڵە کارێکی وشیارانە و تایبەت دەزانرێن.


سەرچاوەکان



440 بینین