کانۆلا دانان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-07-06:17:00 - کۆدی بابەت: 5213
کانۆلا دانان

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی کانۆلا دانان

کانۆلا بریتییە لە تیوبێکی لاستیکی بچوک کە لەو تیوبە لاستیکەدا دەرزیەکی باریکی تیژ هەیە پێستەکە دەبڕێت و دەچێتە ناو دەمارەوە دوای بڕینی دەمارەکە دەرزیەکە دەر دەکرێت و تیوبە لاستیکییە لە دەمارەکە دەمێنیتەوە.

کەی دەبێت کانۆلا دابنرێت

  • کەسێک توشی سکچوون یان ڕشانەوەی دەبێت لە رێگەی کانۆلاوە چارەسەریی پێ دەدرێت.
  • کەسێک خوێنی زۆری لێ ڕۆشتبێت بەهۆی کانۆلاوە خوێنی تێدەکرێت.
  • بۆ دەرزی لێدان.
  • کەسانێک کە بێهۆشن لە ڕێگەی ئەو کانۆلاوە  جۆرەها موغەزەی بۆ دەکرێت.
  • لە کاتی نەشتەرگەری.

شوێنی دانانی کانۆلا

  • دەبێت دەمارێکی ڕێک هەڵبژێریت.
  • دەبێت ئەو شوێنەی  کانۆلاکەی لێ دادەنێیت لەسەر جومگە نەبێت.
  • ئەو ڤێنەی کە کانۆلاکەی لێ دادەنەێیت نابێت پێشتر کانۆلای لێ دانرابێت.
  • دەبێت دەمارەکە جوان دیار بێت یان بە دەست بتوانی هەستی پێبکەی.

ئەم کردارە چۆن دەکرێت؟

  • سەرەتا دەبێت دەستت بشۆی
  • دەبێت دەستکێش لەدەست بکەیت.
  • خۆ ناساندن بە نەخۆش.
  • ئاماددەکردنی پێداویستەکان (کانۆلا، لۆکە، مادەی پاک کەرەوە، تۆرنیکا، پلاستەر، دەرزی، ئاوی موقەتەر).

ئەو دەمارەی کە دەتەوێت کانۆلاکەی لێ دابنێیت دەبێت 12 بۆ 20سم سەروی دەمارەکە بە تۆرنیکا توندی کەین، پاش پاکردنەوەی شوێنەکەی بە ئاڕاستەی دڵ بە گۆشەی ١٥ بۆ ٢٥ پلە سەر دەرزیەکە داخڵی ناو ڤێنەکە دەکەین وە لەو کاتەدا سەیری کۆتایی کانۆلاکە دەکەین بزانین خوێن هاتوەتە ناوی ئەگەر خوێن هاتبووە ناوی ئەوا دڵنیادەبین کە کانۆلاکە لەناو دەمارەکەیە یان ئەوەتا کەمێک دەرزی ناو تیوبە پلاستیکیەکە دەردەکەین ئەگەر خوێن هاتە ناو کانۆلاکە ئەوا سەرکەوتووبووە، دەبێت وردە وردە دەرزیەکە دەربکەین تیوبە پلاستیکیەکە پاڵدەنێینە ناو دەمارەکە، پاشان  تۆرنیکاکە دەکەینەوە و کانۆلاکە جێگیر دەکەین بە پلاستەر.

قەبارەی کانۆلا 

  • زەرد.
  • شین.
  • پەمەیی.
  • سەوز.
  • ڕەساسی.
  • پرتەقالی.

تێبینی: لە بچووکەوە بۆ گەورەیە ڕیز كراوە

لایەنی خراپی کانۆلا

  • ئاوت بون.
  • ئاوسانی شوێنەکەی.
  • ئیلتیهابات.
  • برین.


سەرچاوەکان



2338 بینین