زاراوەی پەنابەر

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-06-02:22:00 - کۆدی بابەت: 5187
زاراوەی پەنابەر

ناوه‌ڕۆك

شیکاری زاراوەی پەنابەر

بە گوێرەی پێناسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەنابەر بە کەسێک دەوترێ کە بە هۆی یەکێک لە هۆکارەکانی نەژادی، ڕەچەڵەک، ئایین، نەتەوە، بیروبۆچوونی سیاسی، یاخود ئەندام بوون لە گروپێکی کۆمەڵایەتیدا بترسێ لەوەی کە تووشی ئەشکەنجە و ئازار بێ و بتوانێ بۆ هۆی ئەم ترسەش، بەڵگەی پتە و قایم و ئاشکرا بێنێتەوە، کۆمەڵناسان لە توێژینەوەکانی خۆیاندا بە دانانی جیاوازی لە نێوان دوو چاوەکیە تاکەکەسییەکان و دوو چاوەکە فەرمییەکان، بەم ئەنجامە گەیشتوون کە دیاری کردنی پێناسە، مەحکووم کردن، بەرگری و دیاریکردنی تەمبێ بۆ دووچاوەکییە بە رەسمی بووەکان زۆر قورس و دژوارە، چونکە ئاوەها دوو چاوەکییەک تەنانەت کاتێک کە زۆربەی ئەندامانی کۆمەڵگا دەمارگرژ یان دووچاوەکی خواز نەبن، دیسان دەتوانێ لە کۆمەڵگادا هەبێ، ناتوانین شۆپی ئەم جحرە دووچاوەکییانە لە نییەت و مەبەست و کردەوەی تاکەکاندا ببینینەوە، ئەم جۆرە دوو چاوەکییانە ئەنجامی پەیڕەوی لە هەندێ کردەوەی سەقامگیراون کە لە ڕواڵتدا بە قازانجی کەسێکی تایبەت نییە و زۆریش دادوەرانە دیارە، بە واتایەکی تر، ئەم دوو چاوەکییانە ئاکامی یاسا و کۆمەڵێ پێوەرن کە لە ڕواڵەتدا وا دیارە بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا بە چەشنێکی یەکسان لەبەر چاو دەگیرێ، بۆ نموونە پێناسەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە باس کرا،  ئازاری سێکسی بە هۆی پەنابەری نازانێ، توندی لەگەڵ ژنان، ساوا کوشتن، خەتەنەکردنی ئافرەتان، هاوسەرگیری زۆرەکی زیاتر بە کردەوەیەکی تاکەکەسی یان کردەیەکی یاسایی دەزانرێ کە پەیوەندی بە یاسای وڵاتێکەوە هەیە کە ئەو ژنە سەر بەو وڵاتەیە.


سەرچاوەکان



1575 بینین