ناوه‌ڕۆك
سپێده
ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی كوردستانیه، گرنگی بە ڕووداو و هه‌واڵ و كێشەكانی خەڵك و كلتووری كوردیی و پاراستنی ناسنامه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی خەڵكی كوردستان ده‌دات.
دروشمه‌كانی كه‌ناڵ
- ڕاستگۆیی
- هاوسه‌نگی
- پیشه‌یی
ئامانج و ئه‌ركه‌كانی كه‌ناڵ
١- گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری دروست بەشێوەی بابه‌تیانه
٢-بره‌ودان به په‌یامی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه و گرنگی دان به كێشه‌كانی خەڵك و خستنه‌ڕووی داوا‌و گرفته‌كانیان له بواره جیاجیاكاندا.
٣-پاراستنی ناسنامه‌ی نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و فه‌رهه‌نگی كۆمەڵگای كوردستانی.
٤-خستنه‌ڕووی كێشه‌ی عادیلانه‌ی گه‌لی كورد و هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان.
٥-بایه‌خدان به زمان و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فۆلكلۆر و كه‌له‌پوری كوردی.
٦- بره‌ودان به‌گیانی فره‌یی و پێكەوە ژیان و لێبورده‌یی و هزری ئاشتی خوازی.
٧-گه‌شه‌پێدانی به‌ها جوان و باڵاكان و پاراستنی به‌هاكانی خێزان.
٨- هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به ماف و ئه‌ركه‌كانیان.
٩-بایه‌خدان به ڕه‌وه‌ندی كوردی له تاراوگه، له ڕووی پاراستنی ناسنامه‌ی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
١٠-پێشكه‌ش كردنی ڕۆشنبیری گشتی له بواره جیا جیاكاندا.
شوێن
باره‌گایی سه‌ره‌كی كه‌ناڵ له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نوسینگه و ستافی هه‌یه.
سەرچاوەکان
781 بینین