جۆرەکانی دەرچەی USB

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-03-16:32:00 - کۆدی بابەت: 5122
جۆرەکانی دەرچەی USB

ناوه‌ڕۆك

دەرچەی USB

USB کورتکراوەی وشەکانی Universal Serial Busـە کە واتا گوازەرەوەی ڕیزبەندیی جیهانی، کە بریتییە لەو تەکنەلۆژیایەی بەکار دەهێنرێت بۆ گەیاندنی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر بە ئامێرە دووەمیەکان یان ئامێرەکانی داخڵ کردن و دەرهێنان، تەکنەلۆژیای USB یەکەمجار لە ساڵی 1995 پێشکەش کرا و لە ڕێی کۆمەڵە کۆمپانیایەکی ئەمریکیی وەک IBM و Intel Corporating پەرەی پێدرا وەک ئامرازێکی سادەتر بۆ پێکەوە بەستی ئامێرە لقییەکان بە کۆمپیوتەرەکانەوە، پێش تەکنەلۆژیای USB زۆر جار ئامێری کۆمپیوتەر یەک دەرچە یان دوانی هەبوو لەگەڵ دەرچەیەکی دیکە و هەردوو دەرچەی ماوس و کیبۆرد، دەرچەی USB بە شێوازێکی پێوانەیی دادەنرێت بۆ گەیاندنی ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرەکان، لەگەڵ پێشکەشکردنی خاڵی بەهێزی زۆر لە خێراییدا، لەبەر ئەوە سەرکەوتووە بەسەر جۆرەکانی دیکەی دەرچەدا، ئەم بڵاوکراوەیە جۆرەکانی دەرچەی USB دەخاتە ڕوو.

دەرچەی USB ئاسانکاری دەکات لە پێکەوە بەستنی ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری ئەم تەکنەلۆژیایە دەکات و گواستنەوەی داتا ژمارەییەکان لە ڕێگەی کێبڵەکانی USBـەوە، هەروەها دەرچەکانی USB دەتوانێت وزەی کارەبا بگوازێتەوە لە ڕێگەی وایەرەوە بۆ ئەو ئامێرانەی کە پێویستیانە.

گرنگترین جۆرەکانی دەرچەی USB دەخەنە

دەرچەی USB-A

ئەم جۆرە دەرچەیە شێوەی لاکێشەکی هەیە کە درێژییەکەی نزیکەی 1.4سم دەبێت و 0.65 سم ـیش بەرزە، زۆربەی کات بۆ بەستنی ماوس و کیبۆرد بەکاردێت، هەروەها فلاشەکانیش زۆربەی جار بەم جۆرە پەیوەست دەبن.

دەرچەی USB-B

ئەم جۆرە لە دەرچە کەمتر لە جۆری A بەکار دەهێنرێت، دەرچەکانی USB-B لە شێوەی چوارگۆشەیەکدان و زیاتر لەسەر ئامێرەکانی ڕاوتەر و ئامێری چاپکردن هەیە، هەروەها لە کۆمپیوتەردا دەرچەی بۆ هەیە لەگەڵ ئامێرەکانی یاریکردن.

دەرچەی Micro USB

وەشانەکانی Micro USB بۆ هەردوو دەرچەی USB-A و USB-B هەن، ئەم جۆرە بچووکترە بە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی تردا، بە شێوەیەکی زۆر لە ئامێرەکانی مۆبایلدا بەکار دەهێنرێت. (لە ئێستادا جۆری USB-C جێگەی گرتۆتەوە).

دەرچەی USB-C

ئەم دەرچەیە بە قەبارەی 0.84سم X 0.26سم دروست کراوە، بۆ ئەوەش دانراوە کە جێگەی هەردوو جۆرەکانی A و B بگرێتەوە، ئەم دەرچەیە لەسەر هەریەکە لە ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکان بە هەمان شێوە هەیە، لەبەر ئەوەش بە بچووکی دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ ئامێرە بچووکە گەڕۆکەکاندا.

تایبەتمەندییەکانی USB-C

دوای ئەوەی زانیمان کە جۆرەکانی USB چین، دەکرێت ڕوو بکەینە تایبەتمەندییەکانی USB-C ـی نوێ، ئەم دەرچە نوێیە خاوەنی دیزاینێکی زۆر باشە و تایبەتمەندی نایابی هەیە بە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی USBـی پێش خۆی، بە جۆرێک کە ئەم دەرچانە دەتوانن وزە بە بڕی 100 وات دابین بکەن، ئەمەش مانای ئەوەیە کە دەکرێت ئامێرە گەورەکانی وەک کۆمپیوتەر یاخود شآشە گەورەکان دەکرێت وزەیان پێ بدرێت لە ڕێگەی تەنها ئەم دەرچەیەوە بە بێ ئەوەی پێویستمان بۆ بارگاویکەرەوەی ACـی قەبارە گەورە هەبێت، هەروەها وایەری USB-C بە بچووکی قەبارەیان و نەبوونی جیاوازی لە سەرەکانیدا ناسراون، هەروەها ئەم جۆرە لە وایەر دەتوانن داتاکان بە خێراییەک بگوازنەوە کە دەگاتە 10 گێگا لە چرکەیەکدا، ئەمەش مانای ئەوەیە کە دەتوانێت فیلمێکی سینەمایی بە تەواوی لە ماوەی تەنها چرکەیەکدا بگوازێتەوە، هەروەها دەکرێت لە ڕێگەی وایەرەکانی USB-Cـەوە دەگرێت مۆبایل و ئامیری دیکەش بە هەمان بارگاویکەرەوە شەحن بکرێن، سەرەڕای ئەوەش کە ئامێرەکانی بارگاویکردنەوە بڕی واتی جیاواز دابین دەکەن بەپێی جۆری ئامێرەکە، بەڵام دەکرێت تەنها یەک بارگاویکەرەوە بەکار بهێنرێت بۆ ئەو ئامێرانەی کە هەمان بڕی پێدانی وزەیان هەیە.


سەرچاوەکان



638 بینین