چاویلکە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-02-22:00:00 - کۆدی بابەت: 5105
چاویلکە

ناوه‌ڕۆك

چەند زانیارییەک دەربارەی چاویلکە

چاویلکە پێش هەزار ساڵ داهێنراوە)لە کەسانی گەورە دا بەکارهێنانی چاویلکە نابێتە هۆی باشتر بوون یان خراپتر بوون یانیش ڕاگرتنی دەرجەی چاو وە بەکارهێنانی چاویلکە لە منداڵدا زۆر زەرورە ئەگەر پێویستی پێی بێت بەمەبەستی ڕێگری لە تەمبەڵی چاو هەروەها باش بوونی هەندێک جۆری خێلی نەک بۆ باش بوون و کەمبوونەوەی دەرەجەی چاو.

بەکارهێنانی چاویلکەی کەسێکی دیکە هیچ زیانێک بە چاو ناگەیێنێت بەڵام لەکاتی لەچاوکردنی بۆ ماوەیەکی درێژ لەوانەیە ژانەسەر دروست بکات کەواتە مەترسە لە تاقیکردنەوەی چاویلکەی کەسێکی دیکە لە کەسانی گەورە پشکنینی دەوری شەش مانگ جارێک پێویست نییە، باشترین کات بۆ دووبارەکردنەوەی پشکنین ئەوکاتەیە کە کەسەکە هەست بکات چاویلکەکە وەکو پێویست نییە (زیاتر لە شەش مانگ یان کەمتر گرنگ نییە)، وە چاویلکە ئێکسپایەر نابێت.


سەرچاوەکان



1170 بینین