سڕکردنی سەربازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-02-21:54:00 - کۆدی بابەت: 5103
سڕکردنی سەربازی

ناوه‌ڕۆك

سڕكردنی سەربازی چییە؟

سڕكردنی سەربازی یاخود سڕكردن لە چەك، یاسایەكە دادەنرێ بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی سەربازی سووپا یان چەك یان تەقەمەنی یان كەلوپەلی دیكەی سەربازی بۆ ڕێژەیەك كە پێویست بێت و لەسەری ڕێكبكەون، زۆربەی جار لەدوای جەنگ ئەم یاسایە دادەنرێ بۆ وڵاتێك كە دۆڕاوە لە جەنگ، لە دوای هەردوو جەنگی یەكەم و دووەم زۆرێك لە وڵاتان ئەم یاسایان بەسەردا سەپێنراوە، لە جەنگی جیهانی یەكەم ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هێزە چەكدارەكانی بە شێوەیەكی بەرچاو كەمكردەوە، ئەمەش دواتر لە ڕووبەڕووبونەوەی خێرای هێزەكانی نازی ئەڵمانیا بۆ جەنگی دووەم كێشەی دروستكرد.

هەروەها ئەم یاسایە ناودەبرێ بە گۆڕان لە وڵاتێكی سەربازییەوە بۆ وڵاتێكی مەدەنی.

دوای بردنەوەیان لە جەنگی جیهانی دووەم، هێزەكانی یەكێتی سۆڤیەت و ئەمریكا و بەریتانیا دوای داگیركردنی ژاپۆن و ئەڵمانیا، ئەم یاسایان بەسەردا سەپاندن، بەڵام هەردوولا دواتر دەستیان كرد بە پەرەپێدانی چەك بۆ یارمەتیدانی ئەمریكا لە جەنگی سارد لە ترسی هەڕەشەی یەكێتی سۆڤیەت.

دەكرێ ئەم یاسایە تەنیا بۆ یەك جۆر چەك بەكاربێت، وەك ئەوەی لە ژاپۆن كرا و ڕێگری لە بەكارهێنانی كەشتی جەنگی هایی كرا.

ناوچەی دژەچەكیش هەیە كە شوێنێكە پێشتر جەنگی تێدابووە و ئێستا تەنیا سووپای لێیە لە سنوورەكان.


سەرچاوەکان



373 بینین