ڕیشاڵی کاربۆن چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-02-02:04:00 - کۆدی بابەت: 5093
ڕیشاڵی کاربۆن چییە؟

ناوه‌ڕۆك

چەند زانیارییەک لەسەر ڕیشاڵی کاربۆن

ڕیشاڵی کاربۆن بە ڕیشاڵەکانی گرافیتیش دەناسرێن، کە بریتییە لە کۆمەڵە ڕیشاڵ و بۆریی زۆر ورد کە ئەستوورییەکەی دەگاتە نزیکەی ٥ بۆ ١٠ مایکرۆ مەتر، وە بە شێوەیەکی سەرەکی لە گەردیلەکانی توخمی کاربۆن پێک دێن، ڕیشاڵی کاربۆن زۆر لە ڕیشاڵەکانی تری وەک ڕیشآڵەکانی شووشە و ڕیشاڵە بیناییەکان (Fiber Optic) دەچن، بەڵام ئەم ڕەنگی ڕەشە و ئەم ڕەنگەشی لەو کاربۆنەوە وەرگرتووە کە لێوەی دروست بووە، ئەم ماددەیە زۆر گرانیشە، دروستکردنی ئەم جۆرە ڕیشاڵانە لە ڕێگەی بەستنەوەی گەردیلەکانی کاربۆنە بە یەکەوە لەگەڵ بلوری هاوسەنگ و هاویەکسان لەگەڵ ڕێڕەوێکی درێژدا بۆ ئەوەی زۆر بەهێز بێت لەچاو قەبارەکەی، ژمارەیەکی زۆر گەورە ئەم ڕیشآڵانە بە یەکەوە کۆدەکرێنەوە بۆ ئەوەی ئەو قەبارەیەی کە پێویستە دەربچێت یان چنراوێک بێتە دی، زۆربەی کات لەگەڵ ماددەی دیکەدا تێکەڵ دەکرێت بۆ باشترکردنی جۆرەکەی و پێکهێنانی ئاوێتەی وەک ''راتنجی پلاستیکی'' تا باشترین جۆری پۆلیمەرایتمان دەست کەوێت کە توانای هەڵگرتنی زۆر بەهێزە، یاخود لەگەڵ گرافایتدا تێکەڵ دەکرێت بۆ دروستکردنی ئاوێتەکانی کاربۆن و کاربۆنی بەهێزکراو کە بەرگەی پلەی گەرمی زۆر بەرز دەگرێت.

تایبەتمەندییەکانی ڕیشاڵی کاربۆن 

ڕیشاڵەکانی کاربۆن تایبەتمەندی زۆر و جیاواز و کارایان هەیە کە بۆتە هۆی ئەوەی ببێتە یەکێک لە باشترین جۆرەکانی ڕیشآڵ کە لە ئێستادا بوونی هەیە و لە زۆر بواری گرنگ و جیاوازدا بەکار دەهێنرێت.

تایبەتمەندییەکانی ڕیشآڵە کاربۆنییەکان

  1. توانایەکی ڕآکێشانی زۆری هەیە، چونکە زۆر بەهێزە بە بەراود بە قەبارەکەی.
  2. بەرگرییەکی کیمیایی بەرزی هەیە.
  3. بەرگەی پلەی گەرمی زۆر بەرز دەگرێت لەگەڵ گەرمییەکی تایبەتی زۆر کەم.
  4. نزیکەی ٩٠٪ـی ئەم ماددەیە لە پۆلی ئەکریلونترایل و ١٠٪ـی لە ئاوریشمی رایۆن یان کرداری پترۆڵ دروست دەکرێت.
  5. نەرمییەکی زۆری هەیە، وە زۆر سیفەتی کارای تێدایە لە بواری نەرمیدا کە یارمەتیدەرە بۆ کارە قورسەکان.
  6. جۆرە بەهێزەکەی پێنج جار لە پۆڵا بەهێزترە.
  7. دەکرێت بچەمێتەوە.
  8. ڕەقییەکی زۆر و کێشێکی زۆر کەمی هەیە.

بەکارهێنانەکانی کاربۆن فایبەر

ڕیشآڵە کاربۆنییەکان لە زۆر کاری جۆراوجۆردا بەکار دەهێنرێت لە بواری جۆراوجۆردا، وەک کەرتی ئەندازیاری شارستانی و سەربازی و بنیاتنان و بواری بۆشایی، هەروەها لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلە زۆر تایبەت و خاوەن تایبەتمەندییە بەرزەکاندا و لە کەرتی ئامێرە مۆسیقییەکاندا و لە زۆر بواری تردا بەکارهێنانی هەیە، بە جۆرێک ڕیشآڵە کاربۆنییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژاپۆن و وڵاتانی کیشوەری ئەوروپای ڕۆژاوادا پەرەپێدانی بۆ دەکرێت، وە دروستکردنی وردی ئەم ڕیشآڵانە لە کۆمپانیایەک بۆ کۆمپانیایەکی تر جیاوازی هەیە، بە شێوەیەکی گشتی هەر لایەنێک و بە شێوەیەک دروستی دەکات و بە نهێنییەکی بازرگانی دادەنرێت

بەکارهێنانەکانی ڕیشآڵی کاربۆن

  • دروستکردنی ددانی هاڕەڕە جۆراوجۆرەکان.
  • دروستکردنی شوێنی هەڵگرتنی گازی سروشتی و سووتەمەنی بۆ گواستنەوەیان.
  • دروستکردنی جۆرە جیاوازەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، بە سەربازی و مەدەنییەوە.
  • دروستکردنی پلاتفۆرم و بۆرییە بەکارهێنراوەکان لە دۆزینەوەی نەوت یاخود ئاوە زۆر قووڵەکان.
  • دروستکردنی کەشتییە ئاسمانییەکان.
  • دروستکردنی لاشەی ئۆتۆمبێلەکانی پێشبڕکێ و دروستکردنی باڵەکانی ئۆتۆمبێل.
  • دروستکردنی داری گۆڵف و داری ڕاوەماسی.


سەرچاوەکان



523 بینین