تفت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-30-17:14:00 - کۆدی بابەت: 5043
تفت

ناوه‌ڕۆك

تفتە‌كان و تایبە‌مە‌ندییان

تفت Base ھە‌موو ئە‌و ئاوێتانە‌ن كە‌ لە‌كاتی توانە‌وە‌یان لە‌ ئاودا ژمارە‌ی ئایۆنە‌كانی ھایدرۆكسید زۆر دە‌كە‌ن بۆ نموونە‌: ھایدرۆكسیدی سۆدیۆم لێك ھە‌ڵدە‌وە‌شێت بۆ ئایۆنە‌كانی سۆدیۆم و ئایۆنە‌كانی ھایدرۆكسید.
تفتە‌كان تایبە‌تمە‌ندی ئە‌وە‌یان وە‌رگرتووە‌ كە‌ ئایۆنە‌كانی ھایدرۆكسیدیان تێدایە‌.

تفتە‌كان لە‌كاتی دە‌ست لێدانیان لووسن و تامیان تاڵە‌

لە‌ تایبە‌تمە‌ندی گیراوە‌ی تفە‌كان ئە‌وە‌یە‌ كە‌ تاڵ و لووسن، ئە‌گە‌ر بە‌ ھە‌ڵە‌ تامی سابون بكە‌یت تامی تاڵی تفتت بۆ دە‌ردە‌كە‌وێت، وە‌ سابون تایبە‌تمە‌ندییە‌كی دیكە‌شی تفتی ھە‌یە‌ كە‌ لووسە‌، نابێت بۆ دیاریكردنی ناسنامە‌ی ماددە‌یە‌كی كیمیایی نادیار ھە‌ستە‌كانی تام كردن و بۆن كردن و دە‌ست لێدان بە‌كاربھێنین، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی زۆربە‌ی تفتە‌كانیش وە‌ك ترشە‌كان داخورێنە‌رە‌ن، ئە‌گە‌ر ھە‌ستت كرد پە‌نجە‌ت لووس بوو لە‌كاتی بە‌كارھێنانی ماددە‌ تفتە‌كان لە‌ كاتی تاقیگە‌ی كرداریدا ئە‌مە‌ ئە‌وە‌ دە‌گە‌یە‌نێت كە‌ ماددە‌ی تفتە‌ لە‌سە‌ر دە‌ستت، بۆیە‌ پێویستە‌ زۆر خێرا دە‌ستت بشۆیت.

تفتە‌كان ڕە‌نگی ناسە‌رەوە‌كان دە‌گۆڕن

تفتە‌كانیش وە‌ك ترشە‌كان ڕە‌نگی ناسە‌رەوە‌كان دە‌گۆڕن، ڕە‌نگی زۆربە‌ی ناسە‌رەوە‌كان لە‌گە‌ڵ تفتە‌كان جیاوازە‌ وە‌ك لە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ ترشە‌كاندا ھە‌یە‌ بۆ نموونە‌ تفتە‌كان ڕە‌نگی كاغە‌زی گوڵە‌بە‌‌ڕۆژە‌ی سوور دە‌گۆڕن بۆ شین، وە‌ ڕە‌نگی برۆمۆثیمۆل لە‌ ڕە‌نگی شینی كاڵە‌وە‌ بۆ شینی تێر دە‌گۆڕن.

تفتە‌كان گە‌یە‌نە‌ری تە‌زووی كارە‌بان

گیراوە‌ی تفتە‌كان تە‌زووی كارە‌با دە‌گە‌یە‌نن لە‌بە‌رئە‌وە‌ی تفتە‌كان ژمارە‌ی ئایۆنە‌كانی ھایدرۆكسید لە‌ گیراوە‌یە‌كدا زۆر دە‌كە‌ن، وە‌ ئایۆنی ھایدرۆكسیدیش لە‌ گە‌ردیلە‌یە‌ك ھایدرۆجین و گە‌ردیلە‌‌یە‌ك ئۆكسجین پێكدێت كە‌ بارگە‌ی سالبی ھە‌ڵگرتووە‌.

بە‌كارھێنانی تفتە‌كان 

ھایدرۆكسیدی سۆدیۆم تفتێكە‌ لە‌ دروست كردنی سابوون و كاغە‌ز بە‌كاردێت ھە‌روە‌ە‌ھا لە‌ پیشە‌سازی ماددە‌ پاككە‌رە‌كانی فڕن وە‌ بۆ كردنە‌وە‌ی ئاوە‌ڕۆی تە‌ندروستی بە‌كاردێت، بە‌ڵام ھایدرۆكسیدی كالسیۆم لە‌ پیشە‌سازی چیمە‌نتۆ و گە‌چدا بە‌كاردێت ھە‌روە‌ھا ئە‌مۆنیا لە‌ زۆربە‌ی ماددە‌ پاككە‌رە‌وە‌كانی ماڵدا بە‌‌كاردێت ھە‌روە‌ھا لە‌ دروستكردنی پە‌یین بە‌كاردێت، ھایدرۆكسیدی مە‌گنسیۆم و ھایدرۆكسیدی ئە‌لە‌منیۆم بۆ دژە‌ ترشێتی بە‌كاردێن لە‌ چارە‌سە‌ركردنی ترشە‌ڵۆكی گە‌دە‌دا، لە‌ بیرت نە‌چێت كە‌ تفتە‌كان ھە‌میشە‌ پێست ئازار دە‌دە‌ن.


سەرچاوەکان



2296 بینین