ترش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-30-17:09:00 - کۆدی بابەت: 5042
ترش

ناوه‌ڕۆك

ترشە‌كان و تایبە‌تمە‌ندیان

تامی ترشی تاكە‌ تایبە‌تمە‌ندی ترشە‌كان نییە‌، ئایا تێبێنی چایت كردووە‌ كاتێك لیمۆی ترشی لە‌سە‌ر بگوشرێت ڕە‌نگە‌كە‌ی كاڵ دە‌بێتە‌وە‌؟ ئە‌مە‌ ڕوو دە‌دات لە‌بە‌رئە‌وە‌ی ترشە‌كان ڕە‌نگی ھە‌ندێك ماددە‌ دە‌گۆڕن، ترش Acid ھە‌ر ئاوێتە‌یە‌ك لە‌ ئاودا بتوێتە‌وە‌ و ژمارە‌ی ئایۆنە‌كانی ھایدۆنیوم زۆر بكات پێی دە‌ڵێن ترش، ئایۆنە‌كانی ھایدۆنیوم پێكدێت كاتێك ئایۆنی ھایدرۆجین لە‌ ترشە‌كە‌ جیا دە‌بێتە‌وە‌ و لە‌گە‌ڵ گە‌ردە‌كانی ئاو یە‌ك دە‌گرێت بۆ ئە‌وە‌ی ئایۆنی ھایدۆنیوم پێك بێنێت.

ترشە‌كان تامیان ترشە‌

ئایا پێشتر تامی پارچە‌ لیمۆیە‌كت كردوە‌؟ بە‌ دڵنیایە‌وە‌ ھە‌ستت بە‌وە‌ كردووە‌ كە‌ ئە‌م تامە‌ ترشە‌ی لیمۆیە‌ و ھە‌موو مزرە‌مە‌نیە‌كانی تر دە‌گە‌ڕێنە‌وە‌ بۆ بوونی ترشی ستریك، بە‌ڵام نابێت بۆ زانینی ماددە‌یە‌كی كیمیایی نە‌زانراو تامكرد و بۆن كردن وە‌ دە‌ست لێدان بە‌كاربھێنن. زۆربە‌ی ترشە‌كان ماددە‌ی داخۆرن، بە‌وە‌ی كە‌ شانە‌كانی لە‌ش و جل و بە‌رگ لە‌ناو دە‌بە‌ن، وە‌ ھە‌روە‌ھا زۆربە‌ی ترشە‌كان ژە‌ھراوین.

ترشە‌كان ڕە‌نگی ناسە‌رەوە‌كان دە‌گۆڕن

ئە‌و ماددە‌یە‌ی كە‌ ڕە‌نگی بگۆڕێت لە‌كاتی بوونی لە‌ گیراوە‌یە‌كی ترش یان تفتدا دە‌ڵێن ناسە‌رەوە‌ indicator.
ناسرەوە‌یە‌كی ترش ھە‌یە‌ زۆر بە‌كاردێت لە‌ تاقیگە‌دا ئە‌ویش كاغە‌زی گوڵە‌بە‌ڕۆژە‌یە‌، كە‌ دوو ڕە‌نگە‌ شین و سوور.
كە‌ ترشێك بكە‌ین بە‌سە‌ر كاغە‌زێكی گوڵە‌بە‌ڕۆژە‌ی شیندا ڕە‌نگە‌كە‌ی دە‌گۆڕێت بۆ سوور.

ترشە‌كان لە‌گە‌ڵ كانزاكان كارلێك دە‌كە‌ن

ترشە‌كان لە‌گە‌ڵ ھە‌ندێ لە‌ كانزاكان كارلێك دە‌كە‌ن و گازی ھایدرۆجین بە‌رھە‌م دێنن، بۆ نموونە‌ ترشی ھایدرۆكلۆریك لە‌گە‌ڵ كانزای تۆتیا كارلێك دە‌كات و گازی ھایدرۆجین بە‌رھە‌م دێت.
لە‌م كارلێكە‌دا تۆتیا شوێنی ھایدرۆجینی ئاوێتە‌ی ترشی ھایدرۆكلۆریك دە‌گرێتە‌وە‌، ئە‌م جێگرتنە‌وە‌یە‌ ڕوو دە‌دات لە‌بە‌رئە‌وە‌ی تۆتیا كانزایە‌كی چالاكە‌ بە‌ڵام ئە‌گە‌ر زیو بكرێتە‌ ترشی ھایدرۆكلۆریكە‌وە‌ ھیچ شتێك ڕوونادات لەبەرئە‌وە‌ی زیوو كانزایە‌كی كە‌م چالاكە‌ بۆیە‌ كارلێك ڕوونادات.

ترشە‌كان گە‌یە‌نە‌ری تە‌زووی كارە‌بان

ترشە‌كان ئایۆن پێك دێنن لە‌كاتی توانە‌وە‌یان لە‌ ئاودا، ئە‌م ئایۆنانە‌ وا لە‌ گیراوە‌كە‌ دە‌كە‌ن تە‌زووی مارە‌با بگە‌یە‌ننن وە‌ك گیراوە‌ی ترشی گۆگردیك لە‌ناو پاتری ئۆتۆمبێلدا.

بە‌كارھێنانی ترشە‌كان 

ترشە‌كان لە‌زۆر بواری پیشە‌سازی ناوماڵدا بە‌كاردێن، ترشی گۆگردیك زۆرترین بە‌كارھێنانی ھە‌یە‌، بە‌شێوە‌یە‌كی فراوان لە‌ پیشە‌سازییە‌ كیمیاییە‌كاندا بە‌كاردێت، لە‌ جۆرە‌ھا بە‌رھە‌م وە‌ك كاغە‌ز و بۆیە‌ و ماددە‌ پاكە‌رە‌وە‌كان و پە‌یینە‌كان، وە‌ ترشی نیتریك بە‌كاردێت بۆ دروستكردنی پە‌یینە‌كان و لاستیك و و ماددە‌ پلاستیكیە‌كان، و ترشی ھایدرۆكلۆریك بە‌كاردێت بۆ پوختكردنی كانزاكان لە‌ ماددە‌ خاوە‌كانیان، وە‌ بە‌كاردێت بۆ پارێزگاری كردنی حە‌وزی مە‌لە‌كردن لە‌ قە‌وزە‌كان، ترشی ھایدرۆكلۆریك لە‌ ناو گە‌دە‌شدا ھە‌یە، كە‌ یارمە‌تی ھە‌رس كردنی خواردن دە‌دات، وە‌ ترشی ھایدرۆفلۆریك بۆ نە‌خشاندن و ھە‌ڵكۆڵین لە‌سە‌ر شووشە‌ بە‌كاردێت، وە‌ ترشی ستریك و ترشی ئە‌سكۆرپیك «ڤیتامین C» لە‌ گوشراوی لیمۆدا ھە‌یە‌، ترشی كاربۆنیك و فسفۆریك ھاوبە‌شی دە‌كە‌ن لە‌ دروست بوونی تامی ترشێتی لە‌ خواردنە‌وە‌ گازییە‌كاندا.


سەرچاوەکان



3372 بینین