ناوهڕۆك
جێلی ئێمگراند 7
ئۆتۆمبێلی جێلی ئێمگراند 7 ئۆتۆمبێلێكی چینییە كە لە بازاڕەكانی جیهاندا بڵاوە و نرخێكی گونجاوی هەیە بۆ ئەو كەسانە كە پارەیەكی زۆریان نییە، جێلی ئێمگراند 7 ئۆتۆمبێلێكی جوانە و لە ژێر چاودێری كۆمپانیای ڤۆڵڤۆی بەناوبانگدا دروستدەكرێت.
تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی جێلی ئێمگراند 7 (2017)
- دیزاینی ناوەوە ئۆتۆمبێلەكە سەردەمیانەیە و فەرشەكەی شێوەی فەرشی پێست (چەرم)ـی هەیە.
- چەند سیستمێكی پارێزگاری تێدایە وەك ئیستۆپی دژە خلیسكان (ABS) و ئێرباگ بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەكان.
- قەبارەی بزوێنەرەكەی 1498 سی سییە و هێزی 107 ئەسپی هەیە.
- گێڕی ئۆتۆمبێلەكە عادییە و پێنج خێرایی (گێڕ)ـی هەیە.
- ئۆتۆمبێلەكە سیستمی ئاگاداركەرەوەی پێشكەوتووی دژە دزینی تێدایە.
- كێشی ئۆتۆمبێلەكە 1280 كیلۆیە.
- قەبارەی تانكی بەنزینەكەی 50 لیترە و بۆ 100 كیلۆمەتر 6 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.
- سیستمی داخستنی ئۆتۆماتیكی دەرگانی تێدایە لە خێراییە زۆرەكاندا.
- سیستمی ئاگاركەرەوەی تێدایە كاتێك كلیلەكانت لە ئۆتۆمبێلەكاندا لەبیر دەكەیت.
- سیستمی دابەشكردنی ئەلیكترۆنی ئیستۆپەكانی تێدایە، هەروەها ئیستۆپی دژە خلیسكانی تێدایە (ABS).
- ئاگاداركەرەوەی تێدایە لەكاتی نەبەستنی پشتوێنی سەلامەتی، هەروەها دەتوانیت بەرزی پشتوێنەكە بگۆڕیت.
- شوێنی جێگیركردنی كورسی منداڵانی تێدایە (ISOFIX).
- ئامێری ئاگاداركەرەوە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكەی تێدایە.
كێشەكانی ئۆتۆمبێلی جێلی ئێمگراند 7 (2017)
- بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە بچكۆلەیە و كاریگەری هەیە لەسەر تواناكەی هەیە.
- شانسی ئۆتۆمبێلەكە لە كانزا ناسكەكان دروستكراوە و پارێزگاری تەواو بۆ شۆفێر دابین ناكات.
- لە خێراییە زۆرەكاندا ئۆتۆمبێلەكە خۆڕاگر نییە، كە دەبێتە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ.
- فێنككەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە چاو قەبارەكەیدا لاوازە و كاریگەری هەیە لەسەر ماتۆڕ و بەنزینی ئۆتۆمبێلەكە.
- كاتێك خێرایی ئۆتۆمبێلەكە لە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا زیاتر دەبێت ئیستۆپەكانی ئۆتۆمبێلەكە بەباشی كارناكەن و ئەگەری ڕووداوی هاتووچۆ زیاتر دەكەن.
سەرچاوەکان
585 بینین