تاوانی نێربازی لە ئیسلامدا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-27-08:33:00 - کۆدی بابەت: 4912
تاوانی نێربازی لە ئیسلامدا

ناوه‌ڕۆك

تاوانی نێربازی

خوای گەورە لە چەندین شوێنی کتێبەکەیدا چیرۆکی نەتەوەی (لوط)ـی بۆ باس کردووین، لەوانەش: (فَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ مَّنضُودٍ (82) مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ ۖ وَمَا هِيَ مِنَ الظَّالِمِينَ بِبَعِيدٍ (83)) واتە جا کاتێک فەرمانی ئێمە بۆ تیاچوون هات، شارۆچکەکەیانمان ژێرە و ژوور کرد و بە قوڕی سوورەوە کراوی وەک بەرد، چین لەسەر چین بەرد بارانمان کرد. هەموو ئەو بەردانە دیاری کراو بوون، لە لایەن پەروەردگارتەوە (کە بدات بەسەر تەوقە سەری کێدا) ئەم کارەسات و ئەم بەرد بارانەش وە نەبێت زۆر دوور بێت لە ستەمکارانەوە (لە هەموو سەردەمێکدا، کاتێک ڕۆدەچن لە تاوانکاریدا).

ستەمکارانی ئەم ئوممەتەش ئەگەر ئەو کارەی نەتەوەی (لوط) بکەن شایەنی ئەوەن وەک ئەوان سزا بدرێن.
پێغەمبەریی خوا ﷺ فەرموویەتی: (إن أخوف ما أخاف علی أمتي عمل قوم لوط) واتە: ترسناکترین شت کە دەترسن بەسەر ئەممەتەکەمدا بێت کاری قەومی (لوط)ـە نێربازی.

پێغەمبەر ﷺ سێ جار نەفرەتی لێکردوون، فەرموویەتی: (لعن الله من عمل عمل قوم لوط، لعن الله من عمل عمل قوم لوط، لعن الله من عمل عمل قوم لوط) واتە: نەفرەتی خوا لەو کەسەی کە کاری نەتەوەی (لوط) دەکات، نەفرەتی خوا لەو کەسەی کە کاری نەتەوەی (لوط) دەکات، نەفرەتی خوا لەو کەسەی کە کاری نەتەوەی (لوط) دەکات)، هەروەها فەرموویەتی: (من وجدتموه یعمل عمل قوم لوط فاقتلوا الفاعل والمفعول) واتە: هەرکەسێکتان بینی کاری نەتەوەی (لوط)ـی ئەنجامدا بکەر و کارتێکراو بکوژن.

زانایانی ئیسلام یەک دەنگن لەسەر ئەوەی نێربازی یەکێکە لە تاوانە گەورەکان کە خوای گەورە قەدەغەی کردووە، وەک دەفەرموێت: (أَتَأْتُونَ الذُّكْرَان مِنْ الْعَالَمِينَ (165) وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمْ رَبُّكُم مِّنْ أَزْوَاجِكُم ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ (166)) واتە: ئایا لەناو ئەو هەموو خەڵکەدا ئێوە بە شوێن نێرینەدا دەگەڕێن و دەتانەوێت ئارەزووی جووت بوون لەگەڵ ئەواندا جێبەجێ بکەن؟ وازیش دەهێنن لە هاوسەر کە پەروەردگارتان بۆی دروست کردوون، بەڵکو ئێوە هەر قەومێکی نالەبار و بەدڕەوشت و ناڕەسەنن.

هەروەها دەفەرموێت: (وَلُوطًا آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْقَرْيَةِ الَّتِي كَانَت تَّعْمَلُ الْخَبَائِثَ ۗ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمَ سَوْءٍ فَاسِقِينَ) واتە بە (لوط) پێغەمبەریش حیکمەت و دانایی و زانیاریمان بەخشی و ڕزگارمان کرد لەو شارەی کە کردەوە پیسەکانیان تێدا ئەنجام دەدا، بێگومان ئەوانە قەمێکی نالەبار و خراپ و بەدخو و تاوانکار بوون.

ئەو گوندەی کە ئەو کارەی تێدا ئەنجام دەدرا ناوی (سدوم) بوو، خەڵکی ئەو گوندە ئەو کارە پیسانەیان ئەنجام دەدا کە خوای گەورە باسی کردووە، پیاوەکان دەچوونە لای یەکتریەوە لە باڕ و یانەکانیاندا زڕتیان دەکێشا، لەگەڵ چەندین شتی ناپەسەند و نا ماقوڵ!.

تەماشاکردنی لوسکە و بێ تووک و ئافرەت بە مەبەستی ئارەزووی جنسییەوە زینایە، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (زنا العین النظر وزنا اللسان المنطق والنفس تتمنی وتشتهي والفرج یصدق ذلك کله أو یکذبه) واتە زینای چاو تەماشاکردنی نامەحرەمە، زینای زمان قسەکردنە، هەوا و ئارەزوو ئاوات دەخوازێت و حەز دەکات، داوێنیشیان ئەوە دەسەلمێنێت یان دەخات بە درۆوە.

سفیان الثوري چووە حەمامەوە منداڵێکی جوانیش هاتە ژوورەوە، وتی: دەریکەنە دەروەم بەڕاستی من لەگەڵ هەر ئافرەتێکدا شەیتانێک بەدی دەکەم، وە لەگەڵ هەر منداڵێکدا چەندین شەیتان بەدی دەکەم.

پیاوێک هاتە لای ئیمامی (أحمد) منداڵێکی لەگەڵدا بوو، ئیمام (أحمد) وتی: جارێکی تر مەیهێنە بۆ لامان، وە لەگەڵیدا ڕێ مەکە نەوەک گومانی خراپت پێ ببەن، ئەوە کە تۆ و ئەو ناناسێ.


سەرچاوەکان



905 بینین