دەوڵەتی ساسانییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-27-01:41:00 - کۆدی بابەت: 4893
دەوڵەتی ساسانییەکان

ناوه‌ڕۆك

ساسانییەکان

سەردەمی دەسەڵات :  (٢٢٦-٦٥١ز)

دامەزرێنەر : شآ ئەردەشیر کوڕی بابک کوڕی ساسان

شآ ئەردەشیر کوڕی بابک کوڕی ساسان ئەم دەوڵەتەی دامەزراند، بۆیە ناونرا دەوڵەتی ساسانی بە ناوی باپیری کە لە خزمەت پەرستگای سەرکی زەردەشتی لە شآری ئەستەخر لە هەرێمی فارس کاری دەکرد، ئەردەشێر بێ هێزی دەوڵەتی بارثەکان و ئەو سیاسەتە نەرمەی کە لەسەر بنەمای پێدانی حوکمی فیدراڵی بۆ هەرێمەکان پەیڕەو دەکرا بە هەلزانی و دەسەڵاتی خۆی فراوان کرد و دەستی گرت بەسەر هەرێمی فارس، ئەمەش بووە هۆی تووڕەیی شای پارثەکان (ئەردەوانی پێنجەم) و نامەیەکی بۆ ئەردەشێر نارد و تێیدا هاتبوو: (تۆ سنووری خۆتت بەزاندووە و خۆت لەبیر کردووە، ئەی کورت لە نێو ڕەشماڵنشینە کوردەکان گەورە بووی و کێ مۆڵەتی پێداوی کە تاجی پاشایەتی لەسەر بکەیت و دەست بەسەر وڵاتدا بگریت و پاشا و خەڵکەکەیت خستۆتە ژێر دەسەڵاتی خۆت).

لەم دەقەدا دەردەکەوێت کە ئەردەشێر کورد بووە یان لە نێو تیرە کوردەکاندا ژیاوە، چونکە کورد لەو سەردەمەدا لە هەرێمەکانی فارس و ئەهوازدا (خۆزستان) بڵاوببوونەوە، هەروەها لە سەردەمی ئیسلامیش هەر لەو شوێنەدا هەبوون، هەروەها ئەوەش دەگەیەنێت کە کورد ڕۆڵی سیاسی لە ئێراندا هەبووە، تاوەکو توانیویەتی دەوڵەت دابمەزرێنێت.

شآرستانییەت لە سەردەمی ساسانییەکان گەیشتە قۆناغی گەشەسەندن و پێگەیشتن، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە سیستەمی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە هەیە. حوکمڕانی ساسانییەکان ڕۆڵی فارسەکانی پتەوتر کرد لە ڕووی ڕامیاری و شآرستانییەوە.

گرنگترین ڕوخسارە شآرستانییەکانی سەردەمی ساسانییەکان

سیستەمی حوکمڕانی

سیستەمی فەرمانڕەوایی پاشایەتی پشتاوپشت بوو و پاشآ دەبوایە لە نەوەی ساسانی بێت، دەسەڵاتێکی ڕەهای هەبوو و هەروەها ئەو دەسەڵاتە سیفەتەکانی مەزنایەتی و گەورەیی هەبوو، ئەمەش دەست و پێوەندێكی پاشا و ڕێکخستن و تاقە گەورەکەی لە مەدائن.
شایەکانی ساسانییەکان هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی ناوەندییان (مرکزیة) دا و بەستنەوەی هەرێمەکان لە پایتەختەوە بە شێوەیەکی ڕآستەوخۆ بوو، بۆیە توانیان نیمچە دەوڵەتەکانی سەردەمی پارثەکان لەناوبەرن و پشتگیری عەرەبەکانی ناوچەی (حیرە) یان لە عێراق کرد، هەروەها پاشاکانی مەنازرە بوونە لایەنگریان لە پێناو پارێزگاریکردن لە سنووری ڕۆژئاوایان. شا ژمارەیەکی زۆر دەست و پێوەندی لە خۆی کۆکردبووەوە، لەوانە :

  • سەرۆکی دیوانی پاشآیەتی
  • پەرەدار (الحاجب) پاسەوانی پاشآیەتی

کە مەراسیمی پێشوازی لە وەفدەکان و فەرمانبەرانی دەوڵەت ڕێک دەخەن، پاشان لە جەژنی نەورۆزدا لەگەڵ خەڵکی ئاساییدا دادەنیشت و لەم ئاهەنگەدا ڕێگە بە هەموان دەدرا کە بێنە لای پاشا. سەرۆک وەزیران ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگی دەبینی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و سەرپەرشتی دیوانەکانی دەکرد، بۆیە بە فارسی بە (بزرک فەرمانداری) ناوزەند دەکرا، هەروها چآودێری بەڕێوەبردنی هەرێمەکانی دەکرد و سەپەرشتی دانوستانە دیبلۆماسییەکانی دەکرد لەگەڵ وڵاتانی بیانی، لەبەر گرنگی ڕۆڵی وەزیر بە دەستەڕآستی پاشآ دادەنرا.

چینەکانی کۆمەڵگا

ئەردەشێری کوڕی بابک دامەزرێنەی دەوڵەتی ساسانی سیستەمی چینایەتی لە ئێران چەسپاند و لەلایەن پیاوانی ئایینی زەردەشتییەوە دانی پیانرا، بۆیە دەرچوون لەم سیستەمە کارێکی ئاستەم بوو، کۆمەڵگەی ئێرانی لە سەردەمی ساسانییەکان لە چەند چینێک کە لە خوارەوە ناویان دێ پێکهاتبوو:

١- پیاوانی ئاینی و لە سەرووی هەمووانەوە موبەزان (پاپای ئاینی سەردەشتی).
٢- ئەساوەر (پیاوانی جەنگ) لە سەرووی هەمووشیانەوە (سپاهبذ) (سەرکردەی باڵای سوپا) سەرکردایەتی سوپا بە (سەرۆک) ناودەبران.
٣- نووسەران، گەورەی نووسەران بە دبریدا ناوزەند دەکرا.
٤- زۆرینەی گەل، کە لەوانە پێک دێت:

ئازادەکان: ئەمانەش جوتیارەکان و پیشەکار و خانەدان و بازرگانە بچووکەکان دەگرێتەوە.

کۆیلەکان: چینی یەکەم و دووەم ماف و دەستکەوتیان گەلێ زۆر بوو، لەوانە باج نەدان، چینە گشتییەکان قورسایی باجەکان دەکەوتە سەرشانیان، لەگەڵ ئەوەش ڕۆڵی ڕامیارییان پەراوێز کردبوو، بڕیارە ڕامیارییە گرنگەکان لە لایەن پاشا و ئەندامانی چینی ئۆرستۆکراتی لە پیاوانی ئایین و سەرکردەکانی سوپا و گەورە خانەدانەکانەوە دەردەکران.

ئایین

ساسانییەکان هەوڵیان دا کەلەپووری ئەخمینییەکان زیندوو بکەنەوە، بۆیە ئایینی زەردەشتییان کردە ئایینی ڕەسمی دەوڵەت، شآ (ئەردەشێر) و شاپووری کوڕی دەقەکانی ئاڤێستایان کۆکردەوە و سەر لە نوێ شیکردنەوەیان بۆ کرد، ناویان لێ نا (زند ئاڤێستا) لێکۆڵینەوەی زند ئاڤێستا ناونرا (بازند)، وە بەهۆی سیستەمی چینایەتی لە ئێران و ڕۆڵی پیاوانی ئاینی و ئەندامانی چینی ئەرستۆکراتی، بزووتنەوەیەکی ئاینی-کۆمەڵایەتی ڕوویدا بۆ دانانی سنوورێک بۆ دەسەڵاتی ئەندامانی چینە ئۆرستۆکراتییەکان، لەوانە بزووتنەوەی (مانەوی) کە هانی لێبوردن و سۆفیگەری دەدا و باسی لە بایەخ دان بە مافەکانی چینە گشتییەکان دەکرد. مانەوەی بیروڕآکانی ئاینی مەسیحی و بوزی کاریگەری بوو. ئاینی مەسیحی دەستی کرد بە بڵاوبوونەوە لە ئێران لە سەدەی چوارەمی زاینییەوە، و تووشی چەسپاندنەوە و سەرکوتکردن هاتن لەلاین دەوڵەتەوە بەهۆی جەنگیان لەگەڵ ڕۆمدا، چونکە مەسیحییەکان بە پشتگیری کردنی ڕۆمە بێزەنتییەکان تاوانبار دەکرد، چونکە ئاینی ڕەسمی بێزەنتییەکان مەسیحی بوو.

بەهۆی زیادبوونی دەسەڵاتی پیاوانی ئایینی زەردەشتییەوە بزووتنەوەیەکی ئاینی-کۆمەڵایەتی دیکە پەیدا بوو بە نێوی (مەزدەکی) کە بۆ مەزدەک دەگەڕایەوە و خۆی سەرکردایەتی دەکرد. شاە (قوبادی یەکەم) پشتگیری لەو بزوتنەوەی دەکرد بۆ بێهێزکردنی دەسەڵاتی سەرکردەکانی سوپا و چینی ئۆرستۆکراتی، (مەزدەک) داوای جێبەجێکردنی سۆسیالیستی دەکرد و دابەشکردنی سامان بە شێوەیەکی دادوەرانە لە نێوان خەڵک، هەروەها داوای سۆفیگەری لە خۆ بردوویی دەکرد و دوورکەوتنەوە لە چێژ و هەوەس و ئازار نەدانی زیندووەکان و سروشت. لەگەڵ ئەوەی زەردەشتی توانی بەسەر هەردوو بزووتنەوەی (مانەوی و مەزەکی) سەرکەوتوو بێت و بەرەنگاری مەسیحییەت بێتەوە، بەڵام لەم کارەدا بەبێ هێزی و وانایی دەرچوو. هەروەها ململانێی نێو کۆمەڵگە بە خراپی ڕەنگی دایەوە لەسەر دەوڵەت و نێوەندی پاشایەتی بێ هێز بوو و بەرەو داڕوخان چوو.


سەرچاوەکان



3820 بینین