تاوانی جادوو - سیحر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-26-22:46:00 - کۆدی بابەت: 4873
تاوانی جادوو - سیحر

ناوه‌ڕۆك

تاوانی جادوو (السحر)

بێگومان جادووزان بێ باوەڕە، خوا گەورە دەفەرمووێت: (وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَٰكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ) واتە: هەرگیز سولەیمان کافر نەبووە، بەڵکو شەیتانەکان کافر بوون و خەڵکیان فێری سیحر و جادوو کردووە.

شەیتانە نەفرەت لێکراوەکان هیچ شتێکیان لە مرۆڤەکان ناوێت جگە ئەوە نەبێ کە بێ باوەڕیان بکەن و هاوەڵ بۆ خوا بڕیار بدەن، خوای گەورە دەربارەی هاروت و ماروت دەفەرموێت: (وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَٰكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ ۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ ۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ ۚ وَمَا هُم بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ ۚ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ) واتە: ئەوانیش کەسیان فێری هیچ شتێک نەدەکرد تا پێیان نەوتنایە: ئەم کارەی ئێمە بۆ تاقیکردنەوەیە و خۆت کافر مەکە (کەچی هەندێک هەر کۆڵیان نەدا) لەو فریشتانەوە شت وا فێر دەبوون کە ژن و مێردی پێ لەیەک جوودا بکەن، (هەرچەندە) ئەو جادووگەرانە ناتوانن هیچ زیانێک بە کەس بگەیەنن، مەگەر ویستی خوای لەسەر بێت، ئەو خەڵکە سەرگەردانە هەمیشە فێری شتێک دەبن کە زیانیان لێ دەدا و سوودی نییە بۆیان، بێگومان دەشزانن ئەوەی کاڵای وات کڕی بێت و شتی وا فێر ببێت لەو دونیا هیچ بەهرەیەکی دەست ناکەوێت.

خەڵکێکی زۆر دەبینی لە گومڕاکەران دەچنە ناو سیحر و جادووەوە تەنها وا گومان دەبەن کە حەرام و قەدەغەیە، هەست ناکەن ئەو کارە بێ باوەڕییە، بۆیە دەست وەردەدەنە کاروباری ژن و مێردەوە ئەو کارەش جادووە، بۆ خۆشەویستی پیاو بۆ ئافرەت و ڕق بوونەوە لێی، هاوشێوەی ئەمانەش بە چەند وشەیەکی نادیار و بێ مانا کە زۆربەی شیرک و گومڕاوییە.

سزای جادووگەر

کوشتە، چونکە بێ باوەڕی ئەکا بەخوا، یا هاوشێوەی بێ باوەڕییە، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (خۆتان لە حەوت تاوانە گەورەکە بپارێزن) یەکێک لەوانەی کە باسی کردووە جادووکەرانە.

پێویستە مرۆڤی بڕوادار لە خوا بترسێت و کارێ نەکات دنیا و دواڕۆژی لەدەست بدات.

لە (بجالة بن عبدة) وە وتی: ئیمامی (عمر) -ڕەزای خوای لێبێت- ساڵێ پێش مردنی هات بۆ لامان، وتی: هەموو جادووکەرێکی ژن و پیاو بکوژن.

لە (ابن مسعود)ـەوە، -ڕەزای خوای لێبێت- بە (مرفوع)ـییەوە هاتووە کە دەڵێت: (إن الرقی والتمائم والتولة شرك).

التمائم

کۆی (تمیمة)ـەیە، بریتییە لە کۆمەڵە موروویەک نەفامەکان هەڵیدەواسن بە خۆیان و منداڵ و ئاژەڵەکانیان، بڕوایان وایە کە ئەمە لە چاوی پیس دەیانپارێزێت، بەڕاستی ئەمە کاری نەفامە ئەوەی ئەم کارە بکات هاوەڵی بۆ خودا پەیدا کردووە.

التولة

جۆرێکە لە جادوو، بریتیە لە خۆشەویست کردنی ئافرەت لای پیاوەکەی، ئەمەش بە هاوەڵ پەیداکردن هەژمار دەکرێت، لەبەر ئەوە نەفامەکان بڕوایان وایە ئەوە کاریگەری هەیە بە پێچەوانەی ئەوەی کە خوا بڕیاری لەسەر ئەدات.

(الخطابی) -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: بەڵام ئەگەر نووشتە (الرقیة) بە قورئان بێت، یان بە یەکێک لە ناوەکانی خوای گەورە ئەوە ئاساییە، چونکە پێغەمبەر ﷺ نوشتەی بۆ حسن و حسێن کردووە و فەرموویەتی: (أعیذکما بکلمات الله التامة من کل شیطان وهامة من کل عین لامة) واتە: داوا دەکەم لە خوای گەورە بتانپارێزێت بە ناوە پیرۆزەکانی خۆی، لە هەموو شەیتانێکی ژەهراوی، وە لە هەموو چاوێک کە مرۆڤ تووشی شڵەژان و شێت بوون دەکات.


سەرچاوەکان



621 بینین