مێژووی یارییە ئەلیکترۆنییەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-26-02:04:00 - کۆدی بابەت: 4855
مێژووی یارییە ئەلیکترۆنییەکان

ناوه‌ڕۆك

مێژووی یارییە ڤیدیۆییەکان

یارییە ڤیدیۆییەکان بە یاری ئەلیکترۆنی دادەنریت کە پێویستیان بە کاردانەوە هەیە لەگەڵ ڕووکاری بەکارهێنەرێکی دیاریکراو بۆ دروستکردنی کاردانەوەی بینراو لەسەر ئامێرەکانی نیشاندانی ڤیدیۆ، وەک شاشە لەمس یان شاشە تەلەفزیۆنییەکان، هەروەها ئەو سیستەمە ئەلیکترۆنیانەی کە ئەم یاریانەی تێدا دەکرێت ناویان لێنراوە پلاتفۆرمەکان، بە جۆرێک یارییە جۆراوجۆرەکان پەرەپێدانیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی گونجاو بن لەگەڵ هەر پلاتفۆرمێک یان زیاتر، وە دەکرێت کە بەردەست نەبێت بۆ پلاتفۆرمەکانی دیکە، پلاتفۆرمە تایبەتەکانی یاریکردن وەک ئامێرەکانی ئارکەید (Arcade) بەناوبانگ بوون لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە دوکانەکانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان، بەڵام ناوبانگیان کەمبوویەوە لەگەڵ بەردەست بوونی ئەو پلاتفۆرمانەی کە لە ماڵەوە بەکار دەهێنران بە نرخێکی باش، وەک ئامێرەکانی پلەیستەیشن و نێنتێندو، هەروەها ئامێرەکانی کۆمپیوتەری دیسکتۆپ و لاپتۆپ، یارییە ڤیدیۆییەکان بوونە بەشێکی گرنگ لە پیشەسازی خۆشباری و یاریدا لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، ئەم بڵاوکراوەیە مێژووی یارییە ئەلیکترۆنییەکان نیشان دەدات.

مێژووی یارییە ئەلیکترۆنییەکان

مێژووی یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، کاتیک هەندێک لە زانایانی کۆمپیوتەر و ئەکادیمییەکان دەستیان کرد بە دروست کردنی یاریی سادە وەک بەشێک لە توێژینەوەکانیان، لە چاخی شەستەکاندا پەرەپێدەرە ئەکادیمییەکان و قوتابیان هەندێک یاری سادەیان دەکرد وەک tic-tac-toe 3D و Moon landing، کە ئەم یاریانە لەسەر کۆمپیوتەرە کۆنەکانی وەک IBM 1560 بەکار دەهێنران، یارییە ڤیدیۆییەکان نەبوونە خاوەنی ناوبانگێکی زۆر هەتا هاتنی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، کاتێک ئامێرەکانی کۆنترۆڵکردن وەک داری کۆنترۆڵکردن و دوگمەکان و هیتر لە پاڵ یارییەکانی کۆمپیوتەری تایبەتی نیشآن دەدران و دەفرۆشران بۆ خەڵک، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە یارییە ئەلیکترۆنییەکان بوونە شێوەیەکی بەربڵاو لە شێوە و ڕێگاکانی خۆشباری و گەمەکردن و بەشێک لە کولتوری گەلان لە هەموو ناوچەکانی جیهاندا.
چاخی نەوەدەکان شۆڕشیکی بەخۆوە بینی لە مێژووی یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا بە جۆرێک لەم چاخەدا گۆڕان ڕوویدا لە یارییە دوو دورییەکانەوە بۆ یارییە سێ دوورییەکان و یاریی پلاتفۆرمە گەڕۆکەکان، هەروەها کوالێتی یارییەکان بە شێوەیەکی گەورە پێشکەوتنی بەخۆوە بینی، ماوەی دوو هەزاریش دەرکەوتنی یارییە ئەلیکترۆنییەکانی لەسەر پلاتفۆرمە نوێیەکان بەخۆوە بینی وەک یاریی مۆبایلەکان، کە بە شێوەیەکی پلەبەندی پێشکەوت لەگەڵ پێشکەوتنی تواناکانی ئەم ئامێرانە، هەروەها یارییە ئۆنلاینەکان و یارییەکانی مۆبایل بوونە بەشێک لە لایەنە سەرەکییەکانی کولتوری یاریی ئەلیکترۆنی، ماوەی نێوان ساڵەکانی  2005 بۆ 2009 تایبەتییەکی زۆری هەبوو لەبەر ئەوەی کۆمپانیاکان گوژمەی زەبەلاحیان تەرخان دەکرد بۆ دیزاین کردن و پەرەپێدانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان کە وێنەی خاوەن وردەکاری بەرز نیشان دەدەن، بەو جۆرەش دروستکردنی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بووە بازرگانییەکی پڕ لە قازانج کە زۆر لە کۆمپانیا گەورەکانی دونیای تەکنەلۆژیا لەخۆی دەگرت.

 


سەرچاوەکان



732 بینین