پەڕەشوت

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-26-00:10:00 - کۆدی بابەت: 4852
پەڕەشوت

ناوه‌ڕۆك

پەڕەشوت

پەڕەشوت داهێنانێکە کار لەسەر خێرایی تەنەکان دەکات لە کاتی کەوتنە خوارەوەی سەربەستتدا، پەڕەشوت لە نایلۆنی دورراو بە پەتی ماسی دروست دەکرێت، پەتەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دەدوررێن بۆ پێکهێنانی شێوازێک لە چوارگۆشە، هەیکەلێکی بەهێز دروست دەکات کە ڕێگری لە هەر دڕانێک دەکات لە مادەی نایلۆنەکەدا زیاد بێت و گەورە بێت، پەڕەشوت کار لەسەر زیادکردنی ڕووبەری ڕووی تەن دەکات و بەم شێوەیەش بەرهەڵستی زیاد دەبێت، بەهۆی ئەوەوە خێرایی کەوتنە خوارەوەی تەنەکان کەم دەکات، گرنگیی پەڕەشوتەکان لە شێوەیەکی گەورە لە جەنگ و ئاشتیشدا بەکار دەهێنرێت، چونکە بەکار دەهێنرا بۆ خستنە خوارەوەی کەرەستە و سەرچاوە مرۆیی و کەسەکان بە شێوەیەکی سەلامەت لە فڕۆکەکانەوە، هەروەها ئەمڕۆ لە وەرزشی بازدان بە پەڕەشوت بەکار دەهێنرێت، ئەم بڵاوکراوەیە جوابی پرسیاری: ''کێ داهینەری پەڕەشوتە؟'' دەداتەوە و باسی میکانیزمی کارکردنی پەڕەشوت و دیارترین شێوەکانی پەڕەشوت و بەکارهێنانەکانی دەکات.

پەڕەشوت چۆن کار دەکات؟

پێش ئەوەی باسی ئەوە بکەین کێ داهێنەری پەڕەشوتە، سەرەتا تیشک دەخەینە سەر میکانیزمی کارکردنی پەڕەشوت، لە کاتی هەڵدانی هەر تەنێک لە هەوادا یان خستنە خوارەوەی لە شوێنێکی بەرزەوە، تەنەکە دەگەڕێتەوە بۆ زەوی ئەگەر کێشی هەر چەندێک بێت، لەبەر ئەوەی زەوی تەنەکان بە ئاڕاستەی خۆی ڕادەکێشێت هەمیشە بە هێزێک کە پێی دەوترێت هێزی کێشکردنی زەوی، هێزی کێشکردنی زەوی بە نزیکەیی لە هەموو شوێنەکانی جیهان یەک شتە، بە هەمان بڕ کاریگەری دەکاتە سەر هەموو تەنەکانی زەوی تەنانەت ئەگەر شێوە و بارستاییان جیاوازیش بێت، بۆ نموونە لە کاتی خستنە خوارەوەی بەردێکی قورس و پەڕێکی سووک، کێشکردنی زەوی بە هەمان بڕ هەردووکیان ڕادەکێشێت، بەڵام هێزی کێشکردن تەنها شت نییە کە کاریگەری لەسەر تەنەکان هەبێت لە کاتی کەوتنە خوارەوەی سەربەستدا، بەڵکو کارتێکەرێکی گرنگی دیکەش هەیە، کە ئەو هۆکارە بۆ جیاوازی خێرایی کەوتنە خوارەوەی تەنەکان بۆ سەر زەوی، ئەو کارتێکەرە بیرتییە لە بەرهەڵستیکردنی هەوا، ئەگەر لاشەی مرۆڤ لە فڕۆکەیەکەوە بکەوێتە خوارەوە بەبێ پەڕەشووت، ئەوا تەقریبەن وەک بەرد دەگوازرێتەوە لە هەوادا، بەڵام لە کاتی کردنەوەی پەڕەشووت و زیادکردنی بەرهەڵستیکردنی هەوا لە کاتی کەوتنەخوارەوەی تەنەکان، خێرایی تەنەکە لە کۆتاییدا کاریگەر دەبێت لە کاتی کەوتنە خوارەوەدا، پەڕەشووت کار لەسەر کەمکردنەوەی خێرایی کۆتایی دەکات بە شێوەیەک کە نیشتنەوەی تەنەکان سەلامەت بکات بۆ سەر زەوی.

داهێنەری پەڕەشوت کێیە؟

زۆر کەس بیر لە وەڵامی پرسیاری: ''داهێنەری پەڕەشوت کێیە؟'' دەکەنەوە، یەکێک لە چیرۆکە کۆنە چینییەکان باس لە بنەمای بازدان بە پەڕەشوت دەکات، بە جۆرێک چیرۆکەکە باس لە ئیمپراتۆرێکی چینی دەکات لە نێو باڵەخانەیەکی گڕگرتوودا گیری خواردبوو، بۆیە پەنای برد بۆ چینە پووشە چنراوەکان بۆ ئەوەی خێرایی هاتنە خوارەوەی کەم بکاتەوە لە کاتی بازدان لە باڵەخانەکەوە، هەروەها هێڵکارییەکی چینی کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سیانزە باس لە چیرۆكێکی هاوشێوە دەکات دەربارەی دزێک بەهۆی بازدان لە بورجێکەوە بە بەکارهێنانی دوو پەڕەشوت خۆی و ئەو پەیکەرەی دەرباز کرد کە پێی بوو، یەکەمین وێنا بۆ پەڕەشوت دەگەڕێتەوە بۆ لیۆناردۆ داڤینشی، بۆ جێبەجێکردنیشی ''لویس سیباستیان لینورماند''ـی فەڕەنسی لە ساڵی 1783ـدا جۆرێکی لە پەڕەشووتی سەرەتایی دیزاین کرد، وە هەستا بە بازدان لە درەختێکەوە بەڵام پەڕەشووتەکەی زۆر کارا نەبوو، زۆر سەرچاوەش باسی ''ئەندرێ جاک غارنین''ـی فەڕەنسییان کردووە وەک وەڵامێک بۆ پرسیاری داهێنەری پەڕەشوت، ئەندری یەکەم کەس بوو کە پەڕەشووتی دیزاین کرد و تاقیشیکردەوە بە شێوەیەک کە بتوانێ کەوتنە خوارەوەی تەنەکان لە بەرزاییەکی زۆرەوە کەم بکاتەوە.
غارنەر لە زینداندا بوو لە کاتی شۆڕشی فەڕەنسی ـدا، لەو کاتەدا بیرۆکەی ئەوەی بۆ هات کە پەڕەشوت بەکار بهێنێت بۆ کەمکردنەوەی خێرایی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزاییەکەوە بە مەبەستی ئەوەی لە سجن ڕابکات، بەڵام بیرۆکەی ڕاکردنەکەی جێبەجێ نەکرد، بۆیە سێ ساڵی لە زیندانەکاندا بەسەر برد، لە دوای هاتنە دەرەوەی لە زیندان یەکەم پەڕەشووتی خۆی پێکهێنا لە ساڵی 1797، تیرەی پەڕەشووتەکەی دەگەیشتە 7 مەتر.
لە 22ـی ئۆکتۆبەری 1797، غارنین پەڕەشووتەکەی بە باڵۆنی هایدرۆجین بەستەوە و ئەمەش بۆ بەرزی نزیکەی 970 مەتر بەرزی کردەوە، چووە سەرەوە و پەڕەشووتەکەی لە باڵۆنەکە لێکردەوە، دواتر دەرکەوت کە دەبوایە دەرچەیەکی ئاڵوگۆڕکردنی هەوای دروست کردایە لە بەشی سەرەوەی دیزاینەکەیدا، نەبوونی ئەم دەرچەیە بووە هۆی پچڕ بچڕ بوونی جوڵەی لە کاتی هاتنە خوارەوەی غارنیندا، بەڵام بە سەلامەتی لە دووری کیلۆمەترێک لە شوێنی هەڵدانی باڵۆنەکە نیشتەوە، لە ساڵی 1802ز، غارنین بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش خۆی لە بەرزایی 2.5 کیلۆمەتر فڕێ دایە خوارەوە لە پێشآنگایەکدا لە ئینگلتەرا، داهێنەری پەڕەشووت لە ساڵی 1923 لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەستدا کاتێک خۆی ئامادە دەکرد بۆ تاقیکردنەوەی پەڕەشووتە نوێیەکەی.

جۆرەکانی پەڕەشوت

دوای ئەوەی زانیمان داهێنەری پەڕەشوت کێیە، ئەم بڵاوکراوەیە باس لە جۆرەکانی پەڕەشوت دەکات، بە جۆریک پەڕەشووت بە شێوە گۆییەکەی ''وەک قوبە'' دەناسرێتەوە، پەتی هەن کە شوڕبوونەتەوەی پیایدا، هەروەها دەرچەشی هەن بۆ ئەوەی ڕێگە بە هەوا بدەن بە شێوەیەکی ڕێژەیی پیایدا تێپەڕن، بە پێشکەوتنی دیزاینەکانی پەڕەشووت زۆربەی پەڕەشووتە نوێیەکان بوون بە لاکێشەیی، لە لایەکانەوە نزم بوونەتەوە، بەوە تایبەتمەندن کە زیاتر توانای ئاڕاستەکردنیان هەیە بەراورد بە پەڕەشووتی شێوە خڕەکان، هەروەها شایەنی باسە کە پەڕەشووتە شێوە خڕەکان هێشتا بە شێوەیەکی فراوان بەکار دەهێنرێت بە تایبەتی لە لایەن پەڕەشوتەوانە سەربازییەکانەوە، لەبەر ئەوەی بە شێوەیەکی باش کاری خۆی دەکات بۆ خستنە خوارەوەی ژمارەیەکی زۆری کەس لە ناوچەیەکی بە ڕێژەیی بچووکدا و لە بەرزایی تا ڕادەیەک نزمەوە.

بەکارهێنانەکانی پەڕەشوت

داهێنەری پەڕەشوت ''ئەندرێ جاک غارنین'' پەڕەشوتی بۆ تەنها یەک مەبەست دروست کرد، ئەویش بریتییە لە خاوکردنەوەی تەنە خێراکان، هەوایەکی زۆر بەسەر قوماشەکەدا بڵاو دەبێتەوە و ئەو تەنەی پێوەی بەستراوە ڕایدەکێشێت، ئەم تەنانە بەکار دەهێنرێت لە زۆر بواردا، لە بەکارهێنانە سەربازییەکانەوە و هەتا بۆ بەکارهێنانە تەرفیهییەکان، لە بەکارهێنانەکانی:

پەڕەشووتە وەرزشییەکان

پەڕەشووت بە شێوەیەکی زۆر و فراوان بەکار دەهێنرێت کاتێک باسی وەرزشەکان دەکرێت، بەکار دەهێنرێت بۆ بازدان لە بەرزاییەکی مامناوەندییەوە کە هەستێکی زۆری کەوتنە خوارەوە دروست دەکات بۆ ماوەی چەند چرکەیەک، هەروەها بەکار دەهێنرێت بۆ خلیسکێنەی پەڕەشووت لە کەناراوەکان، لە ڕێگای ڕاکێشانی بەهۆی مەلەمە خێراکانەوە.

بەکارهێنانە سەربازییەکان

لە پاڵ خستنە خوارەوەی سەربازاندا لە مەیدانی جەنگ بە بێ نیشتنەوەی فڕۆکەکە، پەڕەشووتەکان لە لایەن سوپا نوێکانەوە بەکار دەهێنرێت بۆ خستنە خوارەوەی پاڵپشتیی و کەرەستەکان، لە جیاتی بەکارهێنانی یەک پەڕەشووتی گەورە کە بەشی کەسێک دەکات، کۆمەڵە پەڕەشوتێکی بچووک بەکار دەهێنرێن کە دەتوانن ئامێر و کەرەستەکان بە سەلامەتی بگەیەننە زەوی.

پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە خێراکان

ئۆتۆمبێلە بەکارهێنراوەکان لە پێشبڕکێی سەیارەکاندا بە خێراییەکی زۆر دەڕۆن بۆ ماوەیەکی کەم، بەڵام پێویستیان بە کاتی زۆر هەیە بۆ خاوکردنەوەیان، لێرەدا ڕۆڵی پەڕەشووتی تایبەت دێت، ئەم پەڕەشوتە بچووکانە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی درێژیی ئەو ڕێڕەوە پێویستەی کە پێویستە بۆ خاوکردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان، لە جیاتی بەکارهێنانی بە شێوەیەکی ستوونی، ئەم پەڕەشوتانە بە شێوەیەکی ئاسۆیی بەکار دەهێنرێن.

گەشتکردن بۆ بۆشایی

پەڕەشووتەکان زۆر لە بۆشاییدا بەکار ناهێنرێن لەبەر ئەوەی کاری پەڕەشووتەکان بەهۆی هەواوەیە هەروەک چۆن باسمان کرد لە سەرەتادا، بەڵام ناسا پەڕەشووتی بەکارهێنا بۆ هۆکارێکی هاوشێوەی بەکارهێنانی لە فڕۆکەکاندا کاتێک بۆ کەپسولی ئەپۆلۆ ئیشی پێکرد، لە کاتی گەیشتنی موشەکەکان بە بەرگەهەوای هەسارە یان مانگەکان، پەڕەشووتەکە ئیش پێدەکات بۆ ئەوەی گەرەنتی ئەوە بکات کە کەپسولەکە بە سەلامەتی دەکەوێتە سەر زەوی شوێنەکە.


سەرچاوەکان



767 بینین