هەندێک ئامۆژگاری پێڵاو کڕین بۆ کەسانی پێ تەخت

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-04-25-22:01:00 - کۆدی بابەت: 4850
هەندێک ئامۆژگاری پێڵاو کڕین بۆ کەسانی پێ تەخت

ناوه‌ڕۆك

پێی تەخت

پێی تەخت بەو پێیە دەناسرێت کە بەتەواوی تەخت دەبێت کاتێک پەستانی لێ دەکرێت بۆ خوارەوە بەهۆی لەدەستدانی ئەو چەماوەییەی لە پێی ئاساییدا هەیە، کە ناودەبرێت بە(ڕووچاڵی خوارەوەی پێ)، وێڕای ئەوەی پێی تەخت پێویستی بە چارەسەر نییە، بەڵام ڕەنگە کاریگەری بکات لە هاوسەنگی یان ڕێکردن یان ببێتە هۆی ئازار لە پشت و پێدا، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە برینداری و شکان زیاد دەکات، ئەمەش بەهۆی گۆڕانی ڕێکخستنی پێی ئاسایی و گۆڕانی کارکردنیان پێکەوە لەکاتی جوڵەدا. 
هەڵبژاردنی پێڵاوی گونجاو یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی پەستانی سەر پێیەکان و ئاسوودەبوون لەکاتی ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانە،

دەبێت بۆ چ شتێک بگەڕێین لە پێڵاودا؟ 

پێویستە پێڵاو گونجاو و ئاسوودە بێت، کە ڕۆڵێکی زیندووی هەیە لە پاڵپشتی پێیەکان و جەستە و پاراستنیان لە مەترسییە دەرەکییەکان، وە پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت:

-پێویستە گونجاو بێت لەگەڵ درێژی و پانی پێدا، دەتوانرێت پێوانەی پێ بکرێت لەماڵەوە بە بەکارهێنانی ڕاستەیەک، یان کێشانی وێنەیەک لەسەر کاغەزێک و دواتر پێوانی. 
-پێویستە لەگەڵ شێوازی پێ گونجاو بێت. 
-پێویستە نەعلەکان تەخت و نزم بن هەتا دەکرێت، واتا بەرزییەکەی لە ٢،٥ سم کەمتر بێت.
-پێویستە خامەی ناو پێڵاوەکە نەرم و بەهێز بێت لەهەمان کاتدا، ئەویش بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ لەگەڵ بەرز و نزمییەکانی پێ و بۆ پارستن لە تێکچوون و داتەپینی پێ لەئەنجامی بەکارهێنانی ڕۆژانە و ئەنجامدانی وەرزش و ڕێکردن.
-بوونی کەمێک بۆشی بە پێوانەی ١ سم لە درێژترین پەنجەی پێوە تا پێشەوەی پێڵاوەکە.
-لەکاتی هەڵبژاردنی پێڵاوەکە باشترە هەمان ئەو گۆرەویان لەپێ بکرێت کە لەکاتی ئاساییدا لەپێدەکرێت ئەویش بۆ گرەنتی ڕێککەوتنی قەبارەی پێ و پێڵاوەکە.
-دەتوانرێت پشت بەناوکەفی پزیشکی ببەسترێت بۆ یارمەتی پێڵاو لەپێکردن و ڕاستکردنەوەی، وە چاککردنی ئیشی پێی ئاسایی.

ناوکەفی پزیشکی چۆن بەکاردەهێنرێت؟ 

دەکرێت پزیشکی تایبەتمەند پاش دەستنیشان کردنی پێی تەخت وەسفی ناوکەفی پزیشکی بۆ نەخۆش بکات وەکو چارەسەرێکی درێژخایەن بۆ پاراستنی پێیەکان لە برینداربوون و بوونە برین، وە دووبارە دابەشکردنەوەی کێشی لەش کە کەوتووەتە سەری، وەکو چۆن توانای خواردنەوە یان هەڵمژینی بەرکەوتنە خێراکانی هەیە و وەکو سەرینێک وایە بۆ ژێرەوەی پێ و پاڵپشتی کردنت پاژنەش. 

وێڕای جیاوازی جۆرەکانی ناوکەفی پزیشکی، بەڵام هەموویان لە شێوازی بەکارهێناندا لێکدەچن، کە ناوکەفی گونجاو بۆ حاڵەتی پێیەکە لەناو پێڵاوەکەدا دادەنرێت، وە وشککەرەوەی پاژنە لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ پەڕۆیەک لە ژێرەوە کە یارمەتیدەری ڕووچاڵییەکەی ژێرەوەی پێیە، وە لە ماددەی کەفداری کێش کەم دروست کراوە، کە توانای هەناسەدان و پارێزگاری لە خلیسکان هەیە، وێڕای ئەوەش هەندێک جۆرەکانی ناوکەفی پزیشکی چینێکی سەرەوەی هەیە کە بەرگری دەکات دژی بەکتریا و بۆن، هەروەک چۆن بە چەند قەبارەیەکی جیاواز بەردەستە بۆ منداڵ لە چەندین تەمەنی جیاوازدا. 

چۆن مامەڵە لەگەڵ ئازارێکدا دەکرێت کە هۆکارەکەی ڕێکردنە لەسەر پێی تەخت؟ 

هیچ پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات کاتێک کەسێک هەست بە ئازار و تێکچوون لە پێیەکان و ئەژنۆ و قاچیدا ناکات بەهۆی پێ تەختییەوە، بەڵام ئەگەر حاڵەتەکە زیادی کرد و ئازارەکە کاریگەری لەسەر چالاکی ڕۆژانەی دروستکرد چەند هەڵبژاردەیەک هەیە بۆ چارەسەر بەپێی قۆناغی تەمەنە جیاوازەکان، بەڵام پێویستە ئەو هۆشدارییە بدرێت کە ئەم کردانە واتای ئەوە نییە کە شێوەی پێ ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ڕەقبوونی ماسولکەکان و نیشانە بێزارکەرەکانی.

وێڕای بەکارهێنانی پێڵاوی گونجاو و نەعلی پزیشکی دەکرێت پەنا ببرێت بۆ چەند ڕێکارێکی یارمەتیدەر بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئازاری پێت تەخت، لەوانەش:

-هێوکەرەوەکان: بۆ دەرمانە هێورکەرەوەکانی ئازار کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئازار بەپێی توندی و ماوەکەی، وە پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکی تایبەتمەند بەو حاڵەتە بەکاربهێنرێت، چون ڕێنمایی ئەکرێین بە بەکارنەهێنانی ئازارشکێنەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێ ڕێگەدانی پزیشک. 

-ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی: وەرزشکردن یارمەتیدەرە بۆ باشتر بوونی نەرمی پێ و بەستەرەکان و بەهێزکردنی ماسولکەکانی لاق، وە باشترە هەفتانە لانی کەم سێجار ئەنجام بدرێت، وەرزشەکانیش لەمانەدا خۆی دەبینێتەوە:

١)بەکارهێنانی تۆپێکی قورس و سوڕاندنی بە درێژایی ژێرەوەی پێ بۆ پێشەوە و بۆ دواوە.

٢)بەرزکردنەوەی پاژنە بۆ بەرزترین ئاست پاش پاڵدان بە دیوارەکەوە بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی خوارەوەی لاق. 

٣)بەرزکردنەوەی پەنجەکانی بۆ سەرەوە چەندجارێک لە ڕۆژێکدا لە پێناو بەهێزکردنی ماسولکەی پەنجەکان.

-چەند جەلسەیەکی چارەسەری پزیشکی: دەکرێت پەنا ببرێت بۆ جەلسەی چارەسەری سروشتی بۆ گرەنتی کردنی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکان لەژێر چاودێریدا. 

-پشوودان: وەرگرتنی بڕی پێویستی پشوو یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئەرکەی کەوتووەتە سەر پێیەکان و کۆنتڕۆڵ کردنی ئازار و ئاوساویەکان لە ژێرەوەی پێ. 

-ئەنجامدانی نەشتەرگەری: لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا کە ئەم هەڵوێستە هێورکەرەوانە سوودی نییە بۆ کەمکردنەوەی ئازار یان لەکاتی زوو دەستنیشان کردنی پێی تەخت لە منداڵاندا دەکرێت پەنا بۆ نەشتەرگەری چاککردنەوە ببرێت، کە ئەنجام دەدرێت پاش دڵنیابوونەوە لە حاڵەتی جومگەکان و ئێسکەکانی پێ لە ڕێگەی تیشکی ئێکسەوە.

جۆرەکانی پێی تەخت چین؟

پێویستە ئەو ئاگادارییە بدرێت کە سێ جۆر پێی تەخت هەیە، کە ئەمەش هۆکاری جیاوازی نیشانەکان و توندیان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ڕووندەکاتەوە، جۆرەکانیش ئەمانەن:

-پێی تەختی نەرم: باوترین جۆری پێی تەختە، کە لە قۆناغی مناڵییەوە دەستپێدەکات و درێژدەبێتەوە تا سەردەمی پێگەیشتن و دواتریش، کە کەوانەی ژێر پێ ئاسایی دەبێت لەکاتی دانیشتن و دەبێتە تەخت لە ئەنجامی پەستانی کێشی لەش لە سەری لەکاتی وەستان. 

-کێشەیەک لە ژێی دواوەی ئێسکی لاق: کە ئەویش حاڵەتێکە دەربارەی گۆڕانی نائاسایی لە ژێی دواوەی ئێسکی لاق کە ماسولکەکانی لاق دەگەیەنێت بە پێکهاتەکانی ناوەوەی قولەپێ، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بێهێزی لە پاڵپشتی کەوانەی ژێرەوەی پێ، کە ئەم حاڵەتە زیاد دەکات لەماوەی قۆناغی پێگەیشتن، هەر ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە ناوی لێنراوە پێی تەختی بەدەستهێنراو بۆ پێگەیشتووەکان. 

-ژێی ئەخیلی کرژبوو: ژێی ئەخیل یان ئەوەی پێی دەوترێت ژێی لاق، ئێسکەکانی پاژنە بە ماسولکەکانی دوای ماسولکەی پوز بەیەکەوە دەبەستێت، توند بوون و کرژ بوونی لەم حاڵەتەدا دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پاژنەی پێش وەختە لەکاتی ڕێکردن، کە دەبێتە هۆی ئازار و تەختی لە ڕووچاڵی ژێرەوەی پێ.


سەرچاوەکان



521 بینین