ئازار و قورسی سنگ

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-04-25-18:04:00 - کۆدی بابەت: 4848
ئازار و قورسی سنگ

ناوه‌ڕۆك

ئازار و قورسی سنگ چۆنە؟

ئازاری سنگ بە یەکێک لەو نیشانانە دادەنرێت کە ناکرێت پشتگوێ بخرێت، ناکرێت چاوەڕێبکرێت خۆی بڕوات و نەمێنێت، لەبەر ئەوەی ئازار و قورسی لە سنگدا ڕەنگە نیشانەی حاڵەتێکی مەترسیدار بێت کە پێویستی بە سەردانی دکتۆر بێت، بۆنمونە ڕەنگە یەک لە نیشانەکانی توشبوون بە نۆرەدڵی یان نەخۆشییەکی تری دڵ
بەڵام ئەگەریش هەیە کە ئازار و قورسی سنگ پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و هەناسەدانەوە هەبێت، یان نەخۆشی دەروونی، لەم نوسراوەشدا باسی هۆکارەکانی ئازار و قورسی سنگ و چۆنیەتی چارەسەرکردنی دەکەین. 

ئایا ئازار و قورسی سنگ نیشانەی توشبوونە بە نۆرەدڵی؟ 

بەڵێ ئازاری و قورسی سنگ ڕەنگە نیشانەی ڕودانی نۆرەدڵێ بێت، بۆیە پێویستە یەکسەر پەیوەندی بە فریاکەوتن بکرێت لەکاتی هەستکردن بەم ئازارە هاوتەریب لەگەڵ نیشانەکانی تری نۆرەدڵی، جێی باسە کە نیشانەکانی جەڵتەی دڵ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بەزۆری ئەو ئازاری سنگەی کە هۆکارەکەی نۆرەدڵییە بەوە دەناسرێتەوە کە قورساییەک یان پەستانێکی جێگیرە لەناوەڕاستی سنگ و دەگوازرێتەوە بۆ جێیەکانی تریش، بەشێوەی پلە پلە لە چەند خولەکێکدا دەردەکەوێت.

جیاكردنەوەی نۆرەدڵی لە ئازاری دیكە

دەکرێت جیاکاری بکرێت لە نێوان ئەو ئازارەی کە هۆکارەکەی نۆرەدڵییە لەگەڵ نەخۆشییەکانی تر کە دەبنە هۆی ئازاری سنگ بەم نیشانانەی خوارەوە:

-ئازار یان پەستان یان هەستکردن بە دڵەکزە لە ناوەڕاستی سنگ. 
-سڕبوون یان ئازار یان مێروولەکردنی دەستێک یان هەردوو دەست، وە جێی تری وەکو مل و پشت و شەویلگە.
-هەناسە تەنگی
-ماندووێتی لەناکاو و نائاسایی
-سەر سوڕخواردن و گێژبوون.
-دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە بەشێوەیەکی لەناکاو
-هەست بەگەرما و عەرەقەکردنی سارد.
-قورسی لەناکاو یان لاوازی لە یەکێک لە قۆڵەکان یان هەردووکیان. 

ئەو نەخۆشیانە چین کە دەبنە هۆی ئازار و قورسی لە سنگدا؟

ئازار و قورسی سنگ لە ئەنجامی چەندین نەخۆشی ڕوودەدەن جا نەخۆشییەکان دەروونی یان نەخۆشی دڵ یان لە هەناسەدان یان نەخۆشی پەیوەست بە کۆئەندامی هەرسەوەبن.

 

کێشەی دەروونی

ڕەنگە ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی خەمۆکی یان دوودڵی بوون هەست بە ئازار و قورسییەک بکەن لە سنگیاندا، خەمۆکی بە نمونە کاریگەری هەیە لەسەر هەستکردنی مرۆڤ بە ئازار کە ئەمەش کاریگەری جەستەیی لێدەکەوێتەوە، وێڕای زیادکردنی بەرچاوی هەست بە ترس و شڵەژان، وە دەربارەی دوودڵیش دەبێتە هۆی زیادکردنی هەستکردنی مرۆڤ و دودڵی و شڵەژان و ئەمەش دەبێتە هۆی پەیدابوونی کاریگەری جەستەیی جیاواز وەکو ئازاری سنگ و شەکەتی ماسولکەکان و عەرەق کردنەوە، وێڕای پەلە پەلی لێدانەکانی دڵ و هەناسەدان، جێی بیرهێنانەوەیە کە نیشانەکانی زۆر بە نیشانەکانی جەڵتەی دڵ دەچێت تەنها ئەوە نەبێت کە ئەو لەدوای ١٠ بۆ ٢٠ خولەک کۆتایی دێت.

ئەو کێشانەی پەیوەندییان بە کۆئەندامی هەرسەوە هەیە

ڕەنگە ئازار و قورسیی سنگ بەرهەمی ئەو کێشانە بێت کە لە کۆئەندامی هەرسدا هەیە لەوانەش:

-دڵەکزە (گەڕانەوەی خواردنی ناو گەدە بۆ سورێنچک)، نەخۆشییەکە لە ئەنجامی گەڕانەوەی ترشەکانی گەدە بۆ سورێنچکی توشبوو، کە دەبێتە هۆی ئازار لە سنگ و چەند نیشانەیەکی تریش وەکو ئازار لەکاتی قوتدان، هەروەها زۆربوونی لیک. 

-بەردی زراو، ئەویش تۆپەڵێکە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی کۆلیسترۆڵ و بیلیروبین لە زراودا، کە کۆبوونەوە دەبنە هۆی داخرانی ڕێڕەوی زراو، کە دەبێتە هۆی ئازار لە سنگدا کە زۆرجار ئازارەکە زۆر و لەناکاوە.

ئەو کێشانەی پەیوەندییان بە کۆئەندامی هەناسەوە هەیە

لەو حاڵەت و نەخۆشی هەناسەدانانەی کە نیشانەیەکیان ئەوەیە دەبنە هۆی ئازار و قورسی لە سنگدا ئەمانەی خوارەوەن:

-هەوکردنی سییەکان: کە ڕەنگە ڕووبدات وەکو یەکێک لە کێشەکانی ئەنفلۆزا و کێشەکانی تر کە پەیوەندییان بە هەناسەدانەوە هەیە، کە دەبێتە ئازارێک لە سنگدا کە زیاد دەکات لەگەڵ کۆکە یان هەناسەی قوڵ، وە چەندین لێکەوتەی تریش، لەوانەش بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و قورسی هەناسەدان.

-هاتنەوەیەکی سییەکان: ئەویش کاتێک هەوا کۆدەبێتەوە لەنێوان سییەکان و قەفەزەی سنگ، کە دەبێتە هۆی ئازار و قورسی لە سنگ و قورسی هەناسەدان. 

-داخرانی خوێنبەری سی: ئەویش داخرانێکە کە لە خوێنبەرەکانی سی ڕوودەدات یان لە خوێنبەرێکی سی لە ئەنجامی جەڵتەی دڵ یان ماددەی تر وەکو چەورییەکان، کە دەبێتە هۆی ئازار و قورسی سنگ، وێڕای هەستکردن بە سەرەسوڕکێ و هەناسەتەنگی و ڕەنگە بگاتە لەهۆشخۆچوون، کە ئەویش حاڵەتێکی تەندروستی مەترسیدارە و ڕاستەوخۆ پێویستی بە سەردانی پزیشکە.

نەخۆشییەکانی تری دڵ

جگە لە جەڵتەی دڵ، ئازار و قورسی سنگ لە نیشانە باوەکانی نەخۆشییە جیاوازەکانی دڵە بۆ نمونە: وەناق (دڵەکوتە)، ناڕێکی لە لێدانەکانی دڵ، هەمووشیان بە حاڵەتی لەناکاو دادەنرێن و پێویستیان بە سەردانی ڕاستەوخۆی پزیشکە.

پزیشک چۆن چارەسەری ئازار و قورسی سنگ دەکات؟ 

لەسەرەتاوە پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە پزیشک کەسی بەرپرسیارە لە دیاریکردنی چارەسەری گونجاو، کە سەرەتا پێویستە هۆکاری ئازارەکە دەستنیشان بکرێت، دواتر چارەسەری گونجاو دیاری بکرێت، نمونەش بک ئەوە:

-چارەسەری نەخۆشی دڵەکزە، کە لەڕێگەی گۆڕینی سیستمی خۆراکەوە دەکرێت. 
-چارەسەری هاتنەوەیەکی سییەکی، لەڕێگەی کۆکردنەوەی هەوای دەوری سییەکان و دەرکردنی دەبێت.

-چارەسەری نەخۆشی دوودڵی، چەند گۆڕانکارییەک بەسەر شێوازی ژیانکردندا دەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکانی لەوانەش:

  • دوورکەوتنەوە لە شڵەژان و خۆ ماندووکردن. 
  • ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی بەشێوەیەکی ڕێکخراو.
  • دوورکەوتنەوە لە کافاین و کهول و ماددە بێهۆشکەرەکان.
  • دۆزینەوەی حەز و خولیا لە دەرەوەی کار و خوێندن و  گرنگیدان بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
  • بەکارهێنانی ڕێگاکانی هێوربوونەوە وەکو تێڕامان.

هۆكاری پەیوەندی بە نەخۆشی

چارەسەری ئەو هۆکارانەی پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە، کە ئەمەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرمانی جیاوازەوە ئەنجامدەدرێت کە پزیشکەکە بەپێی حاڵەتی نەخۆش دیاریدەکات، وەکو :

-دەرمانی نیترۆگلیسرین، کە لە ژێر زمانەوە وەردەگیرێت و کاردەکات بۆ فراوانکردنی خوێنبەرەکان کە یارمەتیدەرە بۆ جوڵەی خوێن لە شوێنە تەنگەکاندا، وە ڕەنگە چەند دەرمانێکی دابەزاندنی پەستان هەمان کار بکەن.
-دەرمانی ئەسپرین کە لە زۆربەی نەخۆشییەکانی دڵدا بەکاردەهێنرێت.
-دەرمانی تواندنەوەی خوێنی مەییو: کە کاردەکەن بۆ تواندنەوەی خوێنی تۆپەڵبوو لە حاڵەتی نۆرەدڵێ.
- ئەو دەرمانانەی کە خوێن بە شلی دەهێڵنەوە بۆ ڕێگری لە  تۆپەڵبوونی خوێن لەپێناو پاراستنی دڵ و سی. 

چەند ئامۆژگارییەک بۆ خۆپاراستن لە ئازار و قورسی سنگ

وەکو پێشتر باسمان کرد، ئازار و قورسبوونی سنگ لەو نیشانانەیە کە ناکرێت پشتگوێ بخرێن، وە دەکرێت پارێزگاری بکرێت و ڕێگری بکرێت لە ڕوودانی ئەم ئازارە جا هۆکارەکەی دڵ بێت یان جگە لەو، بۆ نمونە دەکرێت ڕێگری لەو ئازارە بکرێت کە هۆکارەکەی پەیوەندی بە دڵەوە نییە لەڕێی دوورکەوتنەوە لە هۆکارەکەی و ئەو حاڵەتانەی کە دەبنە هۆی زیادبوونی ئەم ئازارە، وە دەربارەی ئەو هۆکارانەی کە پەیوەندییان بە دڵەوە هەیە ئەوا دەکرێت خۆمان بپارێزین بە جێبەجێکردنی ئەم ئامۆژگارییانەی خوارەوە:

-دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان.

-پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانێکی تەندروست لە ڕێی دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەوری و زیادەڕەوی لە ڕیشاڵەکان.

-ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی.

-پابەندبوون بە ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکانی پزیشک


سەرچاوەکان



3129 بینین