گێچەڵی سێکسی - Sexual harassment

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-24-19:45:00 - کۆدی بابەت: 4808
گێچەڵی سێکسی - Sexual harassment

ناوه‌ڕۆك

گێچەڵی سێکسی چییە؟

 

هاوسەنگ نەبوونی ڕادەی دەسەڵات، هۆی سەرەکی ئەم گێچەڵەیە، هەرچەند ژنانێکیش کە پیاوانی ژێر دەستەیان دەخەنە بەر گێچەڵی سێکسی، بەڵام چونکە زیاتر پیاوان دەسەڵاتیان لە دەستە، گێچەڵی ژنان لە دەست پیاوان زیاتر باوە. لە ناو دام و دەزگا و زۆر شوێنی ئیش و کاردا پیاوان هێز و دەسەڵاتی کاریان بۆ دەستدرێژی سێکسی بە سەر ژناندا سوود لێ وەردەگرن. ڕەنگە ئەم گێچەڵە شێوازێکی بێ شەرمانە بگرنەخۆ، وەکو ئەوەی سەرۆکی ئیدارەیەک هەڕەشە لە کارمەندێکی بکات کە یان دەبێ پەیوەندی لەگەڵ ببەستێ یاخود دەری بکات لە کارکردن. بەڵام زۆربەی گێچەڵەکان هێورترن، وەکو ئەوەی سەرۆکێک پاداشتی کارمەندێکی بکات ئەگەر لەگەڵی پەیوەندی هەبێت. پاداشتی بەرچاوی بەردەکەوێ، یان ئەگەر بۆی ڕازی نەبێت تووشی ناکۆکی دەبێت بۆ گەیشتن بە پلەی بەرزتر تووشی کێشە دێ. بە پێی ڕاپۆرتێکی تاکەکەی لە هەر دە ژنێک لە بەریتانیا حەوتیان تووشی گێچەڵی سێکسی هاتوون. گێچەڵی سێکسی دەکرێ تەنیا جارێک ڕووی دابێ و دەکرێ ڕەوتێکی ئاکاری بەردەوام بێ. گەر گێچەڵی سێکسی ڕەوتێکی ئاکاری بەردەوام بێ، ژنان بۆ کاری ڕۆژانەیان تووشی ئاستەنگ و کێشەی زۆر دەبن و ڕەنگە لە هەموو جۆری پشوویەك سوود وەربگرن و تەنانەت ڕەنگە واز لە کارەکانیشیان بێنن.

ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپادا گێچەڵی سێکسی بەربەستی یاسایی هەیە، بەڵام بیروڕای کۆمەڵناسان ئەوەیە کە زۆربەی هەرە زۆری ئەم گێچەڵانە ئاشکرا ناکرێن، هەرچەند زانیاری ژنان لەمەڕ گێچەڵی سێکسی گەشەی زۆری سەندووە، بەڵام زۆربەی ئەو ژنانەی کە تووشی هاتوون، لەم سۆنگەوە باری دەروونیان ئاڵۆز بووە، ڕەنگە ئەم بەسەرهاتەیان بە گێچەڵی سێکسی نەزانن. ژمارەیەکی زۆر لەو ژنانەی کە تووشی گێچەڵی سێکسی هاتوون و شکایەت ناکەن، ترسیان لەوەیە کە شکاتەکەیان بە ڕاست نەگیرێ یاخود بڕوایان پێ نەکەن، یاخود خۆیان بخرێنە بەر لێ پرسینەوە.


سەرچاوەکان



778 بینین