توانای سێکس و منداڵبوون

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-23-02:45:00 - کۆدی بابەت: 4795
توانای سێکس و منداڵبوون

ناوه‌ڕۆك

پەیوەندی نێوان توانای سێکسی و جووتبوون و منداڵبوون

جیاوازی هەیە لە نێوان هێز و توانای ڕەگەزی و جووتبوون و توانای منداڵبوون، توانای سێکسی پەیوەندی هەیە بە چەند هۆکارێکەوە، کە هەندێکیان هی ئەندامی زاوزێیە و هەندێکیشیان دەروونین و هەندێکیشیان ژینگەیی و کۆمەڵایەتین، بەڵآم توانای منداڵبوون دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی تر دوای ویستی خوای گەورە. 

هۆکارەکانی منداڵبوون

  • ساغی و دروستی زیندەوەری تۆوی پیاوە، کە ڕێژەیەکی دیاری کراو هەیە لە پیتاندن لە ناو هێلکەی ژنەکەدا و دوا جاریش منداڵبوون.
  • ساغی و دروستی منداڵدان و هێلکەدان، لەلایەن ژنەکە و هیچ جۆرە پەیوەندییەکیش نییە لە نێوان  هێز و توانای سێکسی و توانای منداڵبووندا. نموونە هەیە کەسانێک هەن زۆر بە توانان لە بواری سێکسی و کەچی منداڵیشیان نابێت.

 


سەرچاوەکان



561 بینین