گەندەڵی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-21-22:23:00 - کۆدی بابەت: 4726
گەندەڵی

ناوه‌ڕۆك

ئایا دەکرێت گەندەڵیی بچووک بگۆڕێت بۆ گەندەڵی گەورە ئەگەر چآرەسەر نەکرێت؟

گەندەڵی بیرتییە لە خراپ بەکارهێنانی پلە و پۆست یاخود سەرچآوەکان بۆ مەبەستی تاکەکەسی، کە نەخۆشییەکی ترسناکە دەکەوێتە گیانی کۆمەڵگە و دەوڵەتەکان، وە کاریگەری نەرێنی دەبێت، تاریکییەک دەدات بەسەر چەرخی پێشکەوتن و دەیوەستێنێ، دەبێتە هۆی دروستبوونی درزێک لە بناغەی دەوڵەتدا، وە وەستانی بەندە لەسەر لێپێچینەوەی گەندەڵەکان بە شێوەیەکی توند، وە ڕێگریکردنیان لە بەردەوام بوون لەسەر نابەرپرسیارییەتییان و قۆستنەوەی دەسەڵاتەکانیان، چ سیاسی یان ئابووری یان کۆمەڵایەتی بن.
لەو کارانەی کە دەکەونە ژێر لیستی گەندەڵییەوە بریتین لە فریودان، بێزارکردن، بەرتیل، دەستبردن بۆ پارەی گشتی و مامەڵەکردن لە ڕێگەی حیساب بۆکردن و خاترگرتنەوە نەک بە ڕاشکاوی و بێلایەنانە، وە گەندەڵی جۆری زۆری هەیە، لەوانە ئەوانەن کە کاریگەرییەکی نەرێنی گەورە و گشتگیری دەبێت لەسەر دەوڵەت، وە هەشیانە لەسەر ئاستی کۆمەڵگە و تاکەکان کاریگەری هەیە، گەندەڵی هەر جۆرێک بێت دەبێت بە هەموو شێوازەکان هەوڵی نەهێشتنی بدرێت، جۆرەکانی گەندەڵی ئەمانەن:

گەندەڵی گەورە

ئەو گەندەڵییەیە کە لەسەر ئاستی کۆمەڵەکان یان تاکەکان دەبێت و پێویستی بە چآودێریکردنێکی زۆر هەیە تا نەهێڵرێت. کاریگەرییەکەی گەورەیە لەسەر ئاستی دەوڵەت و کۆمەڵەکان، ئەم جۆرە گەندەڵییانە بە گشتی کۆمەڵە کەسێک بەشدار دەبن تیایاندا نەک تەنها یەک کەس، وە پێویستیشی بە کات و هێز هەیە بۆ لەناوبردنی، نموونەش لەسەر گەندەڵیی گەورە هەستانی بەرپرسە باڵاکانە بە دەستبەسەرداگرتنی پارەی گشتی و ڕێگەدان بە کۆمپانیای ئاست و توانا نزم بۆ بەڕێوەبردن و دروستکردنی پڕۆژە لە دەوڵەتدا.

گەندەڵیی بچووک

ئەو گەندەڵییەیە کە لەسەر ئاستی تاکەکان ئەنجام دەدرێت، وە کاریگەرییەکەشی بە شێوەیەکی گشتی سنووردارە، کەسێک یان زیاتر ئەنجامی دەدەن بەڵام کاریگەرییەکەی زۆربەی کات تەنها لەسەر ئاستی ڕێکخراوێک یان شوێنێک دەبێت، وەک پێدانی بەرتیل بۆ وەدەستخستنی پلە بەرزکردنەوەیەکی پیشەیی یان لابردنی حوکمی دادوەر لە کەیسێکی دیاریکراودا، وە ئەم جۆرە لە گەندەڵی لەو جۆرانەیە کە دەکرێ بگۆڕێن بۆ گەندەڵی گەورە ئەگەر چآرەسەر نەکرێن.

گەندەڵی بریتییە لە خراپ بەکارهێنانی پۆست و سەرچاوەکان بۆ مەبەستی تاکەکەسی، جۆرەکانی: گەندەڵی بچووک و گەندەڵی گەورە، کە دەکرێت گەندەڵی بچووک سەربکێشێت بۆ گەندەڵی گەورە لە حاڵەتی چآرەسەر نەکردنیدا.

جۆرەکانی گەندەڵی

ئایا بەرتیل بە شێوەیەک لە گەندەڵیی ئەخلاقی دادەنرێت؟

گەندەڵی جۆری زۆری هەیە، لە هەر جۆرێک لەم جۆرانەی گەندەڵیدا نموونەی زۆر هەن کە هەموو لایەنە نەرێنییەکانی گەندەڵی هەڵدەگرن، وە سەردەکێشن بۆ کاریگەریگەلێک کە زۆر حەزپێکراو نییە، زۆر گرنگە هەموو جۆرەکانی گەندەڵی بزانرێت، بۆ دەرسخستنی ئەوانەی ئەو کارە دەکەن و لێپرسینەوەیان، جۆرەکانی گەندەڵی بریتین لە:

گەندەڵیی سیاسی

زۆر لادان و زیادەڕۆیی دەچنە ژێر لیستی گەندەڵیی سیاسییەوە، وەک: پێشکەشکردنی پشتگیرییەکی ماددی بۆ حیزبە سیاسییەکان لە لایەن کەسانێکەوە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵێک بەرژەوەندی دیاریکراو، یان خیانەت کردن لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بۆ لایەنە دەرەکییەکان، یاخود ناچارکردنی هاوڵاتی بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵە یاسایەک کە لە بەرژەوەندی نیشتیماندا نییە، یان مامەڵەکردن و دزەپێکردنی هەندێک زانیاری بۆ چەند لایەنێک کە نابێت ئەو زانیارییەیان هەبێت.

گەندەڵیی ئابووری

زۆر لادان و زیادەڕۆیی لەخۆدەگرێت، وەک: پارە کۆکردنەوە لە کارەوە بە شێوەیەکی نایاسایی، دزینی پارە، ئاسانکاری کردن بۆ کەسانێکی دیاریکراو لە بەرامبەر پارە، هەروەها ساختەکردنی پارە و فریودانی کەسەکان و دەزگاکان لە ڕێگەی نایاساییەوە.

گەندەڵیی پیشەیی

ئەم جۆرە گەندەڵییە جۆرێکە لە جۆرەکانی گەندەڵیی بە ناسیاوی و خزمایەتی، کە مافی فەرمانبەرێک دەدات بە فەرمانبەرێکی دیکەی ناشایستە، وەک کارپێدانی خزمان و دادانیان لە کارێکدا کە شایەنی نین، هەروەها قۆستنەوەی کار و پۆست بە شێوەیەکی نایاسایی، وە پێشخستنی بەرژەوەندیی تایبەتی لە کاردا لەسەر بەرژەوەندیی گشتی، وەک دامەزراندن لە کۆمپانیایەکی تایبەت لە بەرامبەر پێشکەشکردنی ئاسانکاری لە دەزگایەکی گشتی لە لایەن بەرپرسێکەوە.

گەندەڵیی ئەخلاقی

لە مەترسیدارترین جۆرەکانی گەندەڵییە، لەبەر ئەوەی کاریگەری دەکات لەسەر سیستەمی ئەخلاق و دەیڕمێنێت، لە زۆر جۆردا خۆی دەبینێتەوە، وەک: کڕینی دەنگی دەنگدەران، پێشخستنی بەرژەوەندی تایبەتی لەسەر بەرژەوەندی گشتی لە کاتی یەکنەگرتنەوەی دوو لایەنەکە، پێدانی بەرتیل کە بە بڵاوترین جۆرەکانی گەندەڵی دادەنرێت لە جیهاندا و مەترسییەکی گەورەی هەیە.

 

 


سەرچاوەکان



4683 بینین