هێلکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-21-20:11:00 - کۆدی بابەت: 4719
هێلکە

ناوه‌ڕۆك

هێلکە چییە؟

بریتیە لەو کیسە وشکەی کەوا هەندێک لە باڵندە و خشۆکەکان بە هۆیەوە زۆر دەبن پاش ئەوەی پلەی گەرمی و شێ و ئاو هەوا بۆی گونجاو دەبێت.

پێکهاتەکەی

لە چوار بەش پێکهاتووە: سپێنە، زەردێنە، ژوورۆکەی هەوا و توێکڵ.

١- سپێنەکەی:

بریتیە لە مادەیەکی چەوری خەست کە ئەمانەی تیایە: لیفیتین و لیستین و فیتالین و کۆلیسترۆڵ و ئاسن و فۆسفۆر. (ئەو سپێنە وەک خۆراکێکە بۆ جوجە پێش تروکانی لەناو هێلکە).

٢- زەردێنە:

مادەی کانزای ئاسن و فۆسفۆر و ڤیتامین (ئەی و سی و دی) تیایە، لە رووی سەرەوە زەردێنە سیکلدانۆچکەی تۆ هەیە کە ڕەنگی سپی هەیە و هەر لەوێشەوە کۆرپەلە دەست پێدەکات و گەشە دەکات.

٣- ژووری هەوا:

ژوورێکی بچوکە و ئەمەش دەکرێتە لایە گەورەکەی هێلکە. لە کۆنبوونی هێلکە ئەو ژوورە گەورە دەبێت. بۆ زانینی ئەوەی کەوا ئەو هێلکە کۆنە یان نوێیە هێلکەکە دەخەینە ناو کەمێک ئاو و هەندێک خوێی تێدەکەین گەر سەر ئاوەکە کەوت کەواتە تەمەنی ئەو هێلکەیە لە نیوان ١٥-٢٠ ڕۆژە، گەر ژێر ئاو کەوت ئەوا تەمەنی لە ١٠ ڕۆژ کەمترە و ژوورەکەی هەوای بچوکە.

٤- توێکڵی دەرەوەی:

لە مادەی کالیسیۆم پێکهاتووە و هەندێک کونیلەی داپۆشراوی لە دەرەوە تاوەکو بەرگری بکات لە چوونە ژوورەوەی بەکتریا، بەڵام ئاوی بە هەڵمبووی ناو هێلکەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت. ئەگەر بێت و هێلکە زۆر دەستی لێ بدرێت ئەو کونیلانەی تێکدەچێت و زوو بۆگەن دەکات.

هێلکە پڕۆتینی زۆر تیایە، لە شیر زیاتر ئاسنی تیایە بەڵام کالیسیۆمی کەمتر تیایە. ڤیتامین (دی) تیایە و کاربۆهیدرات و نیشاستەی کەم تیایە بۆیە بۆ ڕژێم بەکاردێت.

باشترین ڕێگە بۆ خواردنی هێلکە بریتیە لە کوڵانی بە شێوەیەکی ناتەواو (دەرەمە - البیض البرشت) چونکە هەرسی سوکە، دوای ئەوە هێلکەی کوڵاو دوای ئەویش سوورەکراو.

كەم بەكارهێنانی هێلكە

پێویستە هێلکە کەم بەکاربێت لەو بارانەی خوارەوە:

١- ئەوانەی جگەریان باشە کارناکات و بەردی زراو هەیە.
٢- زیادە هەستیاری هێلکە.
٣- بەرزبوونەی کۆلیسترۆڵی خوێن.
٤- هەناسە تەنگی و ڕەبۆی سیەکان.
٥- تەسکبوونەوەی بۆریەکانی دڵ.
٦- هەوکردنی گورچیلە و ووردە بەردی گەرچیلە و میزەڵدان.


سەرچاوەکان



1194 بینین