هەندێک نەخۆشی سێکسی و دیاریکردنی هۆکارەکانیان
هەندێک نەخۆشی سێکسی ئەمانەش لە ڕاستیدا زۆرتر تووشی کەسانی دامێن پیس و زینا کار و نێرباز دەبن.
ئایدز
بریتییە لە نەمانی هێزی بەرگری کردن جا کاتێک جەستە تووشی بوو ئەوە توانای خۆڕاگری کردنی نامێنێت بەرامبەر ئەم نەخۆشییە کوشندەیە.
نیشانەکانی ئایدز
- لاوازی و شەکەتییەکی گشتی و توند بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت.
- ئەستوور بوونی ڕژێنە لمفاوییەکان.
- کەمبوونەوەی کێش.
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
- کۆکەی وشک.
- هەناسە تەنگی.
- چڵک و پیس بوونی دەم و گەروو.
- سکچوونی درێژ خایەن.
- ئاوسانی پێست
- کۆتاییەکەی دەبێتە مردنێکی ڕاست و تەواو و تا ئێستاش هیچ دەرمان و چارەسەرێکی کارامەی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
نەخۆشی (الزهری)
بریتییە لە (جرثوم)ـیەک کە تەنها لە ناو جەستەی مرۆڤدا دەژێت. (الزهری)ـش نەخۆشییەکی ترسناک و کوشندەیە، جا ئەگەر بە تەواو دەرنەکەوێت، و چارەسەریشی بۆ نەکرێت ئەوا بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت و کۆتایی دێت بە چەند قۆناغێکی ئەستەم و سەخت کە کەم وایە چارەسەر بکرێن لەم قۆناغانەدا.
نەخۆشی السیلان
لە ناخۆشییە گوازراوەکان پلەی زۆرترینی بەرکەوتووە و بڵآوترینیانە، لە هەر ساڵێکدا نزیکەی پێنج سەد ملیۆن کەس تووشی دەبن و دەشبێتە هۆی نەزۆکی.
نیشانەکانی نەخۆشی السیلان
- نەخۆشەکە هەست بە تەنگە تاوی و سوتانەوە دەکات لە کاتی میزکردندا.
- شلەیەکی کیمایی زەرد لە کونی ئەندامی نێرینەیی پیاو دێتە خوارەوە.
- بەڵام لە ژناندا هیچ جۆرە نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان لەسەر دەرناکەوێت، هەرچەندە ژنانیش زۆر بە توندی نەخۆشییەکە دەگوازنەوە لەگەڵ هەر کەسێک کە پەیوەندی جنسی لەگەڵدا بکەن.
- نەخۆشییەکە لە کۆتاییدا چڵک و پیسایی لە گون و هێلکەکاندا و تەنگ بوونەوەی ڕێڕەوی میزکردن لە پیاواندا دروست دەکات.
- بەڵآم لە ژناندا دەبێتە هۆی چڵک کردن و پیس بوونی منداڵدان و هێلکەدان و گورچیلەکان و دواجاریش نەزۆک کردنیان.
نەخۆشی (الهربس)
ئەم نەخۆشییەش لە کاتی جووتبوونی حەرام و ناڕەوا دەگوازرێتەوە بۆ ناو دەم و ئەندامەکانی جنسیی و ئەندامی پیاو و دامێنی ژن. نیشانەکانیشی وا دەردەکەون لە پیاواندا سەرەتا بە هەست کردن بە خورانێکی زۆر جا شوێنەکە گرژ دەبێت و پۆرگ و برین و سوتانەوە لەسەر سەری ئەندامی نێرینەیی پیاو و هەموو ئەندامەکە دەردەکەوێت. هەر لە ناوچەی (الشرج)ـیش لای ئەوانەی نێزبازییان لەگەڵدا کراوە، ئەم پورگە بچووک و زۆرانەش وردە وردە گەورەتر دەبن و ئازاریشیان زۆرتر دەبێت و یەکتر دەخۆن، دواتر چڵک دەکەن بە هۆی بەکتریا کە دەوری شوێنەکەیان داوە و دواجاریش نەخۆشییەکە گرفتی زۆرتر دروست دەکات و شلەیەکیان لێ دێتە دەر و ئینجا دەبێتە کێم و زوخاو، جاری واش هەیە چڵکەکە دەگاتە ڕان و مووی نزیک ئەندامەکانی زاوزێ، دواجار ڕژێنە لمفاوییەکانیش لە ناوچەکەدا هێندە گەورە دەبن، ئازارێکی زۆر لە شوێنەکە پەیدا دەکەن.