خواردنی ماسی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-21-16:57:00 - کۆدی بابەت: 4709
خواردنی ماسی

ناوه‌ڕۆك

ماسی

ماسی یەکێکە لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی پڕۆتین، هەر بۆیە وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ئەفریقای هەژار لەگەڵ برنج دەیخۆن. لێکۆڵینەوەکانیش دەریان خستووە کەوا خواردنی ماسی وادەکات دوورت بخاتەوە لە جەڵتەی مێشک بەتایبەتی پاش تەمەنی ٤٠ ساڵی. هەر بۆیە ئەو وڵاتانەی ڕاوە ماسی دەکەن بەربەرەکانی دەکەن لەسەر شوێنەکانی ماسی گرتن لەناو دەریا و زەریاکان. هەروەها یاساکانی نێودەوڵەتی ڕێگە دەگرن لە وڵاتان کەوا ژمارەیەکی زۆر لە نەهەنگ ڕاو بکەن نەوەک ئەو جۆرە گیانلەبەرە لەناو بچێت.

سوودەکانی و بەکارهێنانی پزیشکی

١- ڕێژەیەکی باشی پڕۆتینەکانی سەرەکی تیایە وەک (ئارگنین و تریبتۆفان) کە بۆ دروستکردن و نوێکردنەوەی خانە و شانەکان پێویستە.
٢- سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆم و یۆد و فۆسفۆرە بۆیە گرنگە بۆ ئێسقان و ددان و گلاندی دەرەقی.
٣- ڤیتامینی (ئەی و دی) زۆر هەیە لە جگەری ماسی.
٤- شەکری گڵۆکۆسایدی کەم تیایە بۆیە بۆ دابەزینی کێش بەکاردێت.
٥- بوونی فۆسفۆڕ و ترشی گلۆماتیک بۆ ئاسودەکردنی مێشک و توند و بەهێزکردنی دەمارە خانەکان باشە.
٦- بوونی چەوری وەک (ئۆمیگا ٣) لە گۆشتی ماسی کە وا دەکات بەرگری بکات لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و بۆریەکانی خوێن. ئەو جۆرە چەوریەش لە ماسی تونە و سەلمون و سەردین و ئەسکەمبەری زۆرە دەگاتە نزیکەی ١٥٪ی کێشی ماسیەکە. بۆیە زانایانی پزیشکی وای بە چاک دەزانن بۆ بەرگری لە نەخۆشیەکانی دڵ هەفتەی سێ جار گۆشتی ماسی بخورێت، بە لایەنی کەمەوە مانگی یەک جار. (ئۆمیگا ٣ لە گیانلەبەرە ئاویەکاندا هەیە و جۆرێکە لە ترشی ئیمینی ناتێری کۆمەڵ).

٧- هەروەها ئەو ئۆمیگا ٣یە باشە بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی هەمەلایەنە کە توشی دڕکە پەتک دەبێت و تاوەکو ئێستا چارەسەرێکی پزیشکی ئەوتۆی نییە.
٨- ماسی بەهێزکەری توانای سێكسییە، بەتایبەتی هێلکەی ماسی کە پێی دەڵێن (کافیار).. هەروەها ئەو هێلکانە لەگەڵ شلە سەرخۆشکەرەکان دەخورێت تاوەکو کاریگەریە خراپەکانی کەم بکاتەوە. لە میسر هێلکەدانی ماسی کە پڕیەتی لە هێلکە دەخورێت و پێی دەڵێن (البطرخ)، ئەمەش بۆ بەهێزکردنی وزەی سێكسی باشە پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ زەیت و سیر و زەیتون و زەنجەفیل. ڕوسیا و ئێرانیش لە پێشەنگی وڵاتانی جیهانن لە ناردنە دەرەوەی ئەو هێلکانە.


سەرچاوەکان



897 بینین