قۆڵنج واتە چی؟
قۆڵنج(کولیک) واتە گرژبوونی ڕیخۆڵە و دیوارەکانی گەدە و گورچیلەکان.
چارەسەر
بۆ ئەوەش ئەو تێکەڵانە چارەسەرە:-
-(ڕیشەی سونبولی جوان + ڕیشەی داری سەودا + گوڵە بەیبوون) هەموویان بە یەک ئەندازە، دوای لێکدان و هاڕین پڕی کەوچکێک تێکەڵی ئاو بکە و سێ ژەمە نیو کاتژمێر پێش نان دەخورێتەوە.
-(ناعناع(١٠)گرام + بەیبوون (١٠)گرام + بێژان(٥)گرام + ئەنیسۆن (٥)گرام) هەر وەک ئەوەی پێشوو بەکاردێت، لە مانگێک زیاتر نابێت بەکاربێن دوای دوو هەفتە دەتوانی دووبارە سێ هەفتە بەکاری بهێبیتەوە.
-(زەیتی زیرە + زەیتی ناعناع +زەیتی مێخەک) لە هەر یەکەیان سێ دڵۆپە لە نیو پەرداخ ئاودا تێکی بدە و دوای نان بیخۆرەوە.
-(گوڵە بەیبوون یەک بەش + گەڵای بادرنجبوویە یەک بەش +ڕیشەی سونبولی جوان یەک بەش) دوای وردکردن کەوچکێک لە پەرداخێک ئاوی کوڵاوی بکە و ئێواران و بەیانیان فنجانێک بخۆرەوە.
سەرچاوەکان
425 بینین