چارەسەری سکچوونی منداڵ چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-20-02:12:00 - کۆدی بابەت: 4672
چارەسەری سکچوونی منداڵ چییە؟

ناوه‌ڕۆك

دەرمانی کوردەواری بۆ سکچوونی منداڵ

لەگەڵ چاودێری تەمەن ئەوانە بەکاربهێنن، (گیای کلکە ئەسپ + گەڵای کوننجی) هەریەکەی چوار گرام دەم بکرێت و دوای سارد بوونەوە ئاوی یەک لیمۆ و کەوچکێک هەنگوینی تێکەڵ بکە و لەیەک رۆژدا پێی بدرێت بە چەند جارێت، سێوی سوورەوەکراو، لیمۆ و ئاوی لیمۆ، بەڕوو، سێوی کاڵ، ڕیشەی گوڵی هێرۆ بۆ منداڵ سێ و بۆ گەورە شەش گرام دەم بکرێت ڕۆژی سێ جار بخورێتەوە، کونجی کوتراو (٢٠) گرام ڕۆژی دوو جار، سێوی ڕەندە کراو لەگەڵ شەکر، پنگ بکوڵێت لەگەڵ ترنجبین ڕۆژی (٣) کەوچک بخورێت.

ئەمانەش بەسوودن بۆ سکچوونی منداڵ (بەیبوون، بێژان، بەهێ، بەڵاڵۆک، پرپرە، پرتەقاڵ، سماق، تۆڵەکە، تاڵیشکە، دڕوو، زەعفەران، گژنیژ، گێزەر، ڕێواس، ڕازیانە، جاترە، شاتەڕە، کەرەوز، کەلەرم، کەتان، ناعناع، گوڵە باخ، گۆیژ، پاقلە، قەیسی، هەمیشە بەهار)


سەرچاوەکان



2323 بینین