ناوهڕۆك
جێب چیرۆکی
ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆکی، یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای جێب، کە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی تایبەتن بە ڕۆیشتن بە ڕێگا دوور و سەختەکاندا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی ئۆتۆمبێلەکان لە زەوییەوە، هەروەها زۆربەی ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵبژاردەی دەبڵ ئەکسلیان هەیە (4WD-4X4).
تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆکی
بزوێنەر
- ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆکی دوو جۆر بزوێنەری هەیە، کە یەکەمیان چوار بستۆنە و قەبارەکەی 2.4 لیترە.
- بزوێنەری جۆری دووەمی ئۆتۆمبێلەکە شەش بستۆنە و هێزی 186 ئەسپی هەیە، کە هێزێکی زۆر دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەکە و دەتوانێت بە ڕێگا جیاوازەکاندا بڕوات.
- لەبەر بەهێزی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە ڕێژەیەکی زۆر لە بەنزین بەکاردەهێنێت و بە ئۆتۆمبێلێکی ئابووری دانانرێت.
بەشی ناوەوە و کوشنەکانی
- کوشنەکانی ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆکی گەورەن و خاوەنی دیزاینێکی جوان و سەردەمیانەن، هەروەها لەکاتی کڕینیدا هەڵبژاردەی کوشنی بە چەرم داپۆشراوی هەیە.
- هەموو کوشنەکانی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانرێن دەستکاری بکرێن بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی دابنیشیت.
- هەرچەندە سندوقی ئۆتۆمبێلەکە گەورە دەردەکەوێت بەڵام لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تری هەمان جۆردا قەبارەکەی بچووکە.
سەلامەتی
- ئۆتۆمبێلەکە چەندین ئەیرباگی هەیە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەکان لەکاتی ڕووداوی هاتووچۆ.
- شێوازی ئەیرباگەکان بەشێوەیەک دانراوە کە شۆفێر و سەرنشینەکان بە تەواوی دابپۆشێت.
- سیستمی هاوسەنگی لە ئۆتۆمبێلەکەدا هەیە کە هەڵدەستێت بە ڕێککردنی دەبڵەکانی ئۆتۆمبێلەکە لەکاتی لێخوڕین بە ڕێگا سەختەکاندا.
- بەبۆنەی بەرزبوونەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە زەوییەوە، ئەگەری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە لە خێراییە زۆرەکاندا زیارترە.
تانکی بەنزین
- تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆکی توانای گرتنی نزیکەی 60 لیتر بەنزینی هەیە هەرچەندە ئەم قەبارەیە زۆرە بەڵام لەچاو ئەو ڕێژە بەنزینەی کە بەکاریدەهێنێت کەمە.
- لەکاتی گەشتکردن بۆ ناوچە دوورەکان پێویستە ئۆتۆمبێلەکە چەند جارێک تانکی بەنزینەکەی پڕ بکرێتەوە.
سەرچاوەکان
664 بینین