زەردەخەنە کردن

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-16-15:22:00 - کۆدی بابەت: 4565
زەردەخەنە کردن

ناوه‌ڕۆك

زەردەخەنە کردن

بێگوومان تۆش لە کاریگەری زەردەخەنە کردن تێگەیشتوویت بەتایبەت بۆ جوانکردنی دەمووچاو و ڕووخۆشی دەمووچاو، زۆرینەی مرۆڤەکان کەسانی ڕووخۆش و زەردەخەنە بەدەم سەرنجیان ڕادەکێشن و پەیوەندییەکی زیاتریان لەگەڵ دەبەستن، ئەم بابەتە یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەرامبەرەکەت.

کاریگەری زەردەخەنە کردن لەسەر مێشک

ئەمڕۆ بەهۆی ئەو کێشە زۆرانەوەی کە خەڵکی هەیانە زۆر کات زەردەخەنەکردن لەبیر دەکەن، بە ڕێژەیەکی مامناوەند کەسانی گەورە ڕۆژانە ٢٠ جار زەردەخەنە دەکەن لەکاتێکدا کە منداڵان ڕۆژانە ٤٠٠ جار ئەم کارە دەکەن.
زەردەخەنە کردن دەبێتە هۆی چالاکبوونی گوێزەرەوەکانی مێشک دەبێت و هەروەها دەبێتە هۆی دەردانی هۆڕمۆنی (ئیندۆرفین، سیرۆتۆنین، دۆپامین) و کەسەکە هەست بە دڵخۆشی دەکات، ئەم هۆڕمۆنانە جۆرێک چارەسەری سروشتین بۆ مێشک، هۆڕمۆنە دڵخۆشکەرەکان نەک تەنها جەستە ئارام دەکەنەوه بەڵکوو خەمۆکی و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە دەرونیەکان کەم دەکەنەوە

چەسپاندنی هەستی خۆشبەختی

کاتێک کە کەسێک زەردەخەنە دەکات بۆ ساتێک هەست بە خۆشبەختی دەکات، لەڕاستیدا خۆشبەختی و هەستی باشیش دەبنە هۆی ئەوەی کە زەردەخەنە بکەیت بەم شێوەیە ئەم سوڕانەوە پۆزەتیڤانە دروست دەبێت لە ژیانی کەسەکەدا، تەنانەت زەردەخەنەکردنی درۆینە لەکاتی ناڕەحەتیدا دەتوانێت کاریگەری بکاتە سەر هەست و حاڵت.

ڕاکێشانی سەرنجی کەسانی تر بەلای خۆتدا

زەردەخەنە کردن دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسێکی میهرەبان دەرکەویت و سەرنجی کەسانی تر ڕاکێشیت بەلای خۆتدا، زۆرینەی مرۆڤەکان ئەو کەسانەیان بەدڵە کە زۆرترین زەردەخەنەیان هەیە، هەروەها وزە لەنێوان کەسەکاندا دەگوازێتەوە و گرنگترین توانای پەیوەندی دروستکردنە لەنێوان خەڵکدا.

ڕێکخستنی لێدانی دڵ و دەرمانە بۆ قەلەقی

زەردەخەنە کردن لەماوەیەکی درێژدا دەتوانێت چارەسەر بێت بۆ قەلەقی و لێدانی دڵ ڕێکبخات و لە ئاستی نۆرماڵی خۆی بێت، تەنانەت ئەگەر ناچاریش بیت زەردەخەنە بکەیت ئۆتۆماتیکی فشاری خوێن و لێدانی دڵ جێگیر دەبن.

بەرزکردنەوەی سیستمی بەرگری لەش

بە زەردەخەنە کردن زۆرێک لە نەخۆشیەکان لەخۆت دوورخەرەوە، نەخۆشی وەک (شێرپەنجە، ڕۆماتیزم، شەکرە، و ئەو نەخۆشیانەی پەیوەندیان بە سیستمی بەرگری لەشەوە هەیە) دووردەخاتەوە لێت، لێکۆڵەرەوەكان بەم دوایانە بۆیان دەرکەوتووە کە زەردەخەنە کردن هەستی خۆشحاڵی دەبەخشێت بە کەسەکە و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی کۆڕتیزۆڵ و کە سیستمی بەرگری لەش ڕێکدەخات.

زیادکردنی تەمەن

یەکێکی تر لە سوودەکانی زەردەخەنە کردن دەتوانێت تەمەن زیاد بکات، و دەمانپارێزێت لە زۆرێک لە نەخۆشیەکانیش، ئەو کەسانەی کە هەست بە دڵخۆشی و خۆشبەختی دەکەن تەمەن درێژترن و هەروەها ئەوانەشی کە بە ئەرێنی بیر لە ژیان دەکەنەوە.

خەڵەتاندنی بیرکردنەوە لەکاتی ئەرێنی بووندا

کاتێک کە زەردەخەنە دەکەیت و جەستەت دەخەیتە حاڵەتێکی خۆشحاڵییەوە، بیرکردنەوەت گوومان دەکات دڵخۆشیت و بۆیە ئەویش قەبوڵی دەکات کە دەبێت پڕ وزە و دڵخۆش بێت، یەکێک لە ڕاهێنانەکان کە دەتوانیت بیکەیت ئەوەیە کە لەکاتی قەلەقی و دڵگرانیدا لەبەردەم ئاوێنەدا ڕاوەستیت و دەستت بکەیتەوە و سەیری ئاوێنە بکەیت و لەماوەی سێ چرکەدا زەردەخەنە بکەیت، ئەگەر هەموو ڕۆژێک ئەم کاره بکەیت بە تێپەڕبوونی کات هەستێکی باشترت دەبێت، زەردەخەنە دەبێتە هۆی زیادبوونی تەرکیز و لە تەواوی ڕۆژەکەدا مێشک و بیرکردنەوەت لە دۆخێکی ئازادتردا دەبێت و باشتر کار دەکات بۆ چارەسەری کێشەکان

بەدەستهێنانی متمانەی کەسانی تر

کاتێک کە زەردەخەنە دەکەیت بۆ بەرامبەرەکەت، لەوکاتەدا دەتوانیت متمانەشی بەدەست بهێنیت، خەڵکی دەتوانن زەردەخەنەی ناچاری و زەردەخەنەی ڕاستی لێک جیاکەنەوە، هەر بۆیە کاتێک کە دەتەوێت متمانەی کەسانی تر بەدەست بهێنیت هەوڵبدە کە زەردەخەنەی ڕاستیت لەسەر لێو بێت.

کاریگەری زەردەخەنە کردن بۆ دەستپێکردنی پەیوەندیەکان

یەکێک لە شتە گرنگەکانی جەستە زمانی جەستەیە وەک زەردەخەنە کردن، زەردەخەنە کردن بۆ بەرامبەرەکەت ئەو هەستەی پێ دەدەیت کە خۆشحاڵیت لەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ ببەستیت، ئەم بابەتەش دەبێتە هۆی خۆشەویستی کەسی بەرامبەر بۆت، هەروەها ئەم خاڵەت لەبیر بێت کە هەمیشە یەکەم بەرکەوتن لە مێشکدا دەمێنێتەوە هەر بۆیە لە نیگای سەرەتادا زەردەخەنە بکەیت.

چارەسەرکردن بە خەندەکردن

چارەسەرکردن بە خەندە یەکێکە لە ڕێگا گرنگەکان بۆ چارەسەری هەندێک نەخۆشی وەک خەمۆکی و قەلەقی، هەر بۆیە دەتوانیت سەیری فیلمی کۆمیدی بکەیت و کاتەکانی خۆت لەگەڵ کەسانی ڕووخۆش و قسە خۆش بەسەر ببەیت، هەروەها کۆمەڵێک یاری کە دەبنە هۆی پێکەنین و گاڵتە و گەپ


سەرچاوەکان



978 بینین