هەنگاوەکانی توێژینەوەی زانستی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-16-02:54:00 - کۆدی بابەت: 4545
هەنگاوەکانی توێژینەوەی زانستی

ناوه‌ڕۆك

توێژینەوەی زانستی

توێژینەوەی زانستی بەوە دەناسێنرێت کە هۆکارێکی ئامانجدارە، بەکار دەهێنرێت بۆ کۆکردنەوەی داتا، هەروەها زانیاری و بیردۆز دەخاتە ڕوو ژینگە و خەسڵەتەکانی جیهان ڕووندەکاتەوە، کە وا دەکات جێبەجێکردنی کارەکان بتوانرێ ئەنجام بدرێت، وە توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت بۆ بەشی جیاواز جیاواز بەپێی پۆلێنە ئەکادیمیی و کردارییەکان، جێگای باسە کە توێژینەوەی زانستی لە لایەن دەسەڵاتی گشتی یان ڕێکخراوە خێرخوازییەکان یاخود گروپە تایبەتەکان وەک کۆمپانیاکان سپۆنسەر دەکرێن.
توێژینەوەی زانستی بە پێوەرێکی بەربڵاو دادەنرێت بۆ بڕیاردان لەسەر پێگەی دەزگا ئەکادیمییەکان سەرەڕای ئەوەی هەندێک ئەمە ڕەت دەکەنەوە، لەبەر ئەوەی ئەم پێوەرە زۆر ورد نییە بۆ هەر ڕێکخراوێکی ئەکادیمی، لەبەر ئەوەی کە کوالێتی توێژینەوەکان پێوەر نییە بۆ کوالێتی وانەوتنەوە، واتە پەیوەندییان بە یەکەوە نییە، لەم بڵاوکراوەیەدا باس لە هەنگاوەکانی توێژینەوەی زانستی دەکەین.

هەنگاوەکانی توێژینەوەی زانستی

زانای باش پارێزگاری لە ڕآشکاویی دەکات، بۆ خۆ لادان لە هەڵە و مەیلە تاکەکەسییەکان کە دەبنە هۆی ساختەبوونی توێژینەوەکان، هەروەها توێژینەوەی زانستی پێویستی بە دیاریکردنی پرسی سەرەکی هەیە بۆ پوختکردنەوەی دەرەنجامەکان دەربارەی ئامارەکان، هەروەها دەبێت توێژەر بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە بیر بکاتەوە و هەستێت بە چارەسەرکردنی پرسەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو، بە پشت بەستن بەم خاڵانە، هەنگاوەکانی توێژینەوەی زانستی باس دەکەین:

دیاریکردنی کێشە و ئەنجامدانی توێژینەوە

یەکەمین هەنگاوەکانی توێژینەوەی زانستی بریتییە لە دیاریکردنی ناونیشانی توێژینەوەکە، کە دەکرێت یەک ناونیشانی بەرفراوان بێت کە پەیوەستە بە هەندێک بابەتەوە، یاخود پرسیارێک بخرێتە ڕوو کە زاناکە تێیدا دەیەوێت دیاری بکات کە ئایا جواب دراوەتەوە، یان گەیشتن بە دەرەنجامە جۆراوجۆرەکانی  زاناکانی دیکە کە بەردەستن، ئەمەش لە ڕێگەی خوێندنەوەی ڕاپۆرتی زاناکانی دیکە کە دەکرێت ئەم ڕاپۆرتانە لە ئینتەرنێت بەدەست بخرێن.

دانانی بیردۆز

بیردۆز بەوە دەناسرێت کە دەستەواژەیەکی زانستیی ڕوونە کە بیرۆکەی سەرەکی یاخود مەبەستی توێژینەوە زانستییەکە لەخۆدەگرێت، هەروەها دەبێت بیردۆزەکە توانای تاقیکردنەوەی هەبێت، دەگوترێت کە دانانی بیردۆز بە دیاریکراوی پێویستی بە دیاریکردنی هەندێک گۆڕاو هەیە وەک: لەسەر چی یاخود کێ دەخوێنیت، پاشان بە ڕوونی شیکردنەوەی، لە پاش ئەمە بیردۆزەکە دەنوسرێت و ئەوجا زاناکان ڕوونکردنەوەیەکی یەکگرتوو دەدەن لەسەر هۆکار و دەرەنجامی گۆڕاوەکە کە خوێندنەوەی لەسەر کراوە یان بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەیەکی گشتی دەربارەی پەیوەندی ئەم گۆڕاوانە.

تاقیکردنەوەی نموونە (سامپڵ)

دانانی توێژینەوەیەکی زانستی پلاندانانی چۆنییەتی کۆکردنەوەی داتاکان لەخۆدەگرێت، وە لە زۆربەی کاتەکاندا سروشتی پرسیارەکە کاریگەری لەسەر چۆنییەتی ئەنجامدانی توێژینەوەکە دەکات، بۆ نموونە، گەڕان بە دوای بیر و ڕآی تاکەکان بە بێگومان پێویستی بە ئەنجامدانی ڕاپرسیی هەیە، لە کاتی پلاندانان بۆ توێژینەوەکە، زاناکان دیاری دەکەن کە لە کوێوە و بە چ شێوازێک سامپڵ و نموونەکان وەردەگیرێت کە بڕیارە خوێندنەوەی بۆ بکرێت، وە بەروار و کاتی توێژینەوە و هۆکار و ڕێوشوێنەکانی دیکەی توێژینەوەکە دیاری دەکرێت.

کۆکردنەوەی داتاکان

ئەم هەنگاوە کۆکردنەوەی داتاکانی دەستکەوتوو لە هەنگاوەکەی پێشوو لەخۆدەگرێت، بە جۆرێک کە زاناکان داتاکان تۆمار دەکەن و ئەو کارانە تەواو دەکەن کە پێویستە ئەنجام بدرێن، بە واتایەکی دیکە، زاناکە دەچێتە ئەو شوێنەی کە توێژینەوەکەی لێ ئەنجام دەدرێت بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکە، وەک تاقیگە. هەروەها دەکرێت ئەرک و کارەکانی پەیوەست بە ئەنجامدانی توێژینەوەکە جیاوازیان هەبێت بەپێی جۆری توێژینەوەکە، بۆ نموونە، لە هەندێک لە توێژینەوەکاندا پێویستە مرۆڤی بەشداربوو بهێنرێنە شوێنی تاقیکردنەوەکە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە، یاخود وەرگرتنی تێبینی لە ژینگەیەکی سروشتی.

شیکردنەوەی داتاکان

کرداری شیکردنەوەی داتاکان لە توێژینەوەی زانستیدا یەکگرتنی نێوان داتاکان و هەژمارکردنی سەرژمێرییەکان لەخۆدەگرێت، تاقیکردنەوەی سەرژمێرییەکان دەکرێت یارمەتی جیهان بدات لە تێگەیشتن لە داتاکان بە شێوەیەکی باشتر و بزانرێت کە ئایا دەرەنجامێکی گرنگ دۆزراوەتەوە یاخود نا.

پوخت کردنەوەی دەرەنجامەکان

دوای خوێندنەوەی داتاکان لە تاقیکردنەوەکە، زاناکە زانیارییەکان دەپشکنێت و هەڵدەستێت بە پوختکردنەوەی دەرەنجامەکان و پاشان هەڵدەستێت بە بەراورد کردنی لەگەڵ هەریەکە لە بیردۆزەکەی سەرەتا و دەرەنجامی توێژینەوەکانی پێشووی زاناکانی دیکە، لە دوای پوختکردنەوەی دەرەنجامەکان، زاناکە هەڵدەستێت بە شیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی دەرەنجامەکان و پێشکەشی دەکات لە بوارە زانستییەکەیدا، هەروەها زانا هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی پێشنیار بۆ توێژینەوەکان لە داهاتوودا.

هەنگاوەکانی نووسینی توێژینەوەی زانستی

ڕاپۆرتەکانی توێژینەوەی زانستی بە ڕێگایەک دادەنرێت لە لایەن زاناکانەوە، بۆ گەیشتن بە دەرەنجامی توێژینەوەکانیان لەگەڵ زاناکانی دیکەدا، ئەمەش لە ڕێگەی گونجاندنیان بۆ ئەم ڕاپۆرتانە، بە جۆرێک دانەری توێژینەوەکە هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی توێژینەوەکە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و لۆجیکی وەک هەنگاوێکی سەرەتا، پاشان ڕاپۆرتەکە بە چەند هەنگاوێکی یەک لە دوای یەک دەنووسرێن، ئەو هەنگاوانە بەم شێوەیەی خوارەوەن:

  • دیاریکردن و هەڵبژاردنی ناونیشانی توێژینەوەکە:   دیاریکردنی ناونیشانێکی تایبەت بە شێوەیەکی پێویست، بۆ وەسفکردنی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە بە شێوەیەک کە تایبەتمەندەکان لێی تێبگەن، هەروەها دەبێت ناونیشانەکە گونجاو بێت لەگەڵ خوێنەردا.
  • پێشەکی یاخود چوونە ناو بابەت:   دەکرێت پێشەکی لە ڕێگەی خستنەڕووی پرسیارێکەوە بکرێت دەربارەی ئەزموونەکەوە لە لایەن توێژەرەکەوە، بە شێوەیەک پێشەکییەکە سەردێڕە پەیوەندیدارەکان بە ئەزموونەکەوە کورت بکاتەوە، بۆ ئەوەی خوێنەر لە هۆکاری پرسیارەکە تێبگات.
  • ڕوونکردنەوە و نیشاندانی کێشەی توێژینەوەکە:   نووسین لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی پرسیاری پێشەکییەکە دەستپێدەکات، بە جۆرێک دەبێت وەڵامەکە زانیاری پێویستی هەڵگرتبێت لەگەڵ گرنگیی شیکردنەوەی شێوازە بەکارهێنراوەکان لە توێژینەوەکەدا بە شێوەیەکی دیاریکراو، بە لەبەرچآو بوونی ئەوەی کە نابێت دەرەنجامەکان لەم بەشەدا دابنرێن لە توێژینەوە یاخود ڕاپۆرتە زانستییەکەدا.
  • نووسینی دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە:   نووسەرەکە دەتوانێت دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە پێشکەش بکات لە ڕێگەی وێنەی ڕوونکردنەوەیی و خشتەوە، لەگەڵ گرنگیی پوختکردنەوەی دەرەنجامە سەرەکییەکان لە نووسینەکەدا.
     


سەرچاوەکان



13474 بینین