باسی جیهاد - جهاد

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-15-04:06:00 - کۆدی بابەت: 4526
باسی جیهاد - جهاد

ناوه‌ڕۆك

باسی جیهاد

ئەم یاسایانە بۆ كاتێكە دەوڵەت ئیسلامی بێت و یاسا و دەستووری ئیسلامی پەیڕەو بكرێت

واتە خەبات و تێکۆشان بە گیان و بەماڵ و بە زمان بۆ بەرزکردنەوەی ئیسلام بە چەسپاندنی بڕیارەکانی خوا  و پێغەمبەر ﷺ و نەهیشتنی دەسەڵاتی (کفر) (عن أنس -رضي الله عنه-: قال النبی ﷺ: جاهدوا المشرکین بأموالکم وأنفسکم وألسنتکم) رواه أحمد، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی لەگەڵ کافرەکان بجەنگن بە ماڵتان و بە گیانتان و بە زمانتان کەوابوو تێکۆشانی چەکدارانە کە پێی ئەگوترێ (غەزا) بەشێکە لە (جهاد) و لە دوو بەشەکەی تر خێری زیاترە چونکە گیانی خۆی ئەفرۆشێتە خوای گەورە.

قۆناغەکانی جیهاد

  1. بانگەوازی نهێنی بەبێ جەنگکردن ئەم قۆناغە بە هاتنی سورەتی (يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ، قُمْ فَأَنْذِرْ) دەستی پێکرد و تاماوەی سێ ساڵی خایاند.
  2. بانگەوازی ئاشکرا و بەبێ جەنگکردن، ئەم قۆناغە بە هاتنی ئایەتی (فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ) دەستی پێکرد و تا کۆچکردنی پێغەمبەر ﷺ بەردەوامبوو.
    ئەو دوو قۆناغە پێیان ئەگوترێ (مکی).
  3. بانگەوازی ئاشکرا شان بە شانی جەنگکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی جەنگ لەگەڵ موسوڵمانان ئەکەن و دەستدرێکی ئەکەنە سەر ئیسلام، ئەم قۆناغە لە دوای کۆچکردنی پێغەمبەر ﷺ دەستی پێکرد، بە هاتنی ئایەتی (وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ) لە ڕێگای خوا جەنگ لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە جەنگتان لەگەڵ ئەکەن.
    ئەم قۆناغەیش تا ڕزگارکردنی (مکة) بەردەوام بوو.
  4. دوا قۆناغ کە خوا فەرمانی دا هەر کەسێک باوەڕی بە خوا نییە و هەر کەسێک ببێتە کۆسپ لە ڕێگای بانگەوازی ئیسلام ئەبێ جەنگی لەگەڵ بکرێ ئەم قۆناغە لە دوی ڕزگارکردنی (مکة) دەستی پێکرد، بە هاتنی (آیة السیف) ئایەتی شمشێر کە خوا فەرمووی: (وَقاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً) جەنگ لەگەڵ کافرەکان بکەن بە گشتی هەروەها فەرمووی: (انفِرُوا خِفَافًا وَثِقَالًا وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللَّه) ڕاپەڕن بە سوکی و بە گرانی بە ماڵتان و بە گیانتان لە ڕیگەی خوا (جهاد) بکەن.
    ئینجا لەم قۆناغەی چوارەمدا (جهاد) جێگیر بوو، تا ڕۆژی قیامەت نابێ هیچ گۆڕانێکی بێتە سەر (عن أنس -رضي الله عنه-: قال النبی ﷺ: الجهاد ماض منذ بعثنی الله إلی أن یقاتل آخر هذه الأمة الدجال لایبطله الجور جائر ولا عدل عادل) رواه بوداود پێغەمبەر ﷺ فەرمووی (جهاد) هەر لە کاردایە لەو رۆژەوە کە خودا منی ناردووە بە پێغەمبەر تا کۆتایی ئوممەتی من جەنگ لەگەڵ (دجال) ئەکا ئەو (جهاد)ـە ستەمی هیچ ستەمکارێک و دادپەروەری هیچ دادپەروەرێک هەڵیناوەشێنێتەوە.

واجببونی غەزا

  1. (فرض الکفایة) لەو کاتەی کافرەکان لە ووڵاتی خۆیان بن و دەسەڵاتیان بەسەر ووڵاتی ئیسلامدا نەبێ کەواتە ساڵی یەک جار واجبە زیاتر سوننەتە کە کۆمەڵێکی موسوڵمانان بەرەنگاری کافرەکان بن و لەگەڵیان بجەنگێن جا ئەگەر ئەو کۆمەڵە بەربەستی تەواوی پێکرا ئەوە خێرەکە بۆ خۆیانە و گوناهەکەیش لەسەر موسوڵمانانی تر لائەچێ ئەگەر نا واجبە هێزیان بۆ زیاد بکرێ.
  2. (فرض العین) واتە لەسەر گشت کەسێک واجبە ڕاپەڕێ بۆ جیهاد کردن ئەمەش لەو کاتەی کافرەکان بێنە ناو ووڵاتی ئیسلام، یان کاربەدەستانی ئیسلام حوکم بە قورئان نەکەن، هەروەک ئیمامی (النواوي) ئەفەرمووێ قازی (عیاض) فەرموویەتی: (زانایانی ئایینی ئیسلام یەکدەنگن کە نابێ کافر ببێتە گەورەی موسوڵمانان وە ئەگەر گەورە موسوڵمانان گەڕاوە و بووە کافر یان نوێژی نەئەکرد و فەرمانی بە نوێژکردن نەئەکرد وە هەروەها ئەگەر گۆڕانکاری هێنا بەسەر شەریعەتی ئیسلام یان (بدعة)ـی بڵاو ئەکردەوە ئەوە لە فەرمانڕەوایی لائەچێ و واجبە موسوڵمانان لە دژی ڕاپەڕن و پێشەوایەکی دادپەروەر لە شوێنی ئەو دابنێن ئەگەر بگونجێ ئەگەر نەگونجا واجبە موسوڵمان بۆ خۆی لەو شوێنە کۆچ بکا بۆ شوێنێکی باشتر).
    (قال النبی ﷺ: ما ترك قوم الجهاد إلا عمهم الله بعذاب) رواه الطبرانی فی الأوسط، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی هەر گەلێک واز لە (جهاد) بێنێ، خوای گەورە بە تێکڕایی سزایان دەدا و سەرشۆڕ و ژێردەستیان ئەکا.

مەرجەکانی واجببونی غەزا

  1. ئیسلامەتییە واتە کافر داوای (جهاد)ـی لێناکرێ.
  2. بلوغبوونە.
  3. ژیرییە واتە غەزا لەسەر منداڵ و شێت واجب نییە.
  4. ئازاد بێ.
  5. پیاو بێ.
  6. تەندروستی باش بێ.
  7. توانای جەنگکردنی هەبی بە گیان و ماڵ.

کەواتە غەزا واجب نییە لەسەر کۆیلە و ئافرەت و نەخۆش و شەلە و بێ دەست و بێ چەک و بێ خواردەمەنی خوای گەورە فەرموویەتی: ( لَيْسَ عَلَى الضُّعَفَاءِ وَلَا عَلَى الْمَرْضَىٰ وَلَا عَلَى الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنْفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُوا لِلَّهِ وَرَسُولِه) ئەو کەسانەی گوناهی غەزا نەکردنیان لەسەر نییە کە بێهێزن وەکو منداڵ و ئافرەت یان نەخۆشن یان ئەرکی جەنگیان دەست ناکەوێ وەکو چەک و خواردن بەو مەرجەی ئامۆژگاری بکەن بۆ ڕێگای خوا و پێغەمبەر ﷺ.
هەر کەسێک توانای (جهاد)ـی نەبێ واجبە بە دڵ نیازی (جهاد) کردنی هەبێ (عن أبی هریرة -رضي الله عنه-: عن النبی ﷺ: من مات ولم یغز ولم یحدث نفسه به مات علی شعبه من نفاق) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی هەر کەسێک مردبێ  و غەزای نەکربێ و بە دڵیش نیازی (جهاد)ـی نەبووبێ، ئەوە بە بەشێکی نیفاقەوە ئەمرێ.


سەرچاوەکان



881 بینین