تەڵاق

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-14-07:11:00 - کۆدی بابەت: 4501
تەڵاق

ناوه‌ڕۆك

باسی تەڵاق

پەیوەندی نێوان هەردوو هاوسەر لە سێ بنەمای سەرەکی بەندە، هەروەک ئەو ئایەتە پیرۆزە نیشانەی بۆ دەکات ئاسوودەیی، خۆشەویستی، بەزەیی. خوای گەورە دەفەرموێت: (ومن ءایىە أن خلق لکم من أنفسیکم أزوجا لتسکنوا إلیها وجعل بینکم مودة ورحمة إن فی ذلك لقوم یتفکرون) الروم (٢١).

ئاینی ئیسلام دەرگای دابڕان و تەڵاقدان ناکاتەوە لەگەڵ دروست بوونی یەکەم کێشە لە نێوان هەردوو هاوسەر ئەویش بۆ ئەوەیە تاوەکو بناغەی خێزان توند و تۆڵ بێت و لەگەڵ یەکەم پشێوی و کێشە نەکەوێتە لەرزین و داڕمان و تەپین بەڵکو ئاینی ئیسلام هەندێک ڕێگەی تر دەگرێتە بەر بۆ چارەسەری کێشەکانی خێزان پێش دابڕان، ئەو ڕێگە چارانەش بۆ ملکەچ کردنی ئافرەت یان سووکایەتی پێکردن نییە بەڵکو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی سەر هەڵدانی سەرەتاکانی لێک زووێر بوون و لێک جیابوونەوەیە، دەست بەسەردا گرتنی هەموو لادانێک دەکات کە ئەگەری ئەوەی لێ دەکرێت بێتە هۆی داڕووخانی خێزان، خودای گەورە دەفەرمووێت: (الرجال قومون علی النساء بما فضل اللەبعضهم علی بعض و بما أنفقوا من أمولهم فآلصلحت قنتت حفظت للغیب بما حفظ اللەە والتی تخافون نشوزهن فعظوهن واهجروهن فی المضاجع واضربوهن فإن أطعنکم فلا تبغوا علیهن سبیلا إن اللە کان علیا کبیر(٣٤) وإن خفتم شقاق بینهما فابعثوا حکما من أهلە و حکما من أهلهآ إن یریدآ إصلحا یوفق اللە بینهما ‌إن اللە کان علیما خبیرا) النساء ٣٤-٣٥ ئایەتەکە ئاماژە بەوە دەکات یەکەم هەنگاو بریتیە لە ئاگادارکردنەوە و سەرنج ڕاکێشان و ئامۆژگاری، ئەوەش بە تاوتوێکردنی  کێشەکە بەشێوەیەکە جوان دێتە دی، بەکارهێنانی حیکمەت و نەرمی، تاوەکو کارەکان دەگەڕێنەوە شوێنی ئاسایی خۆیان، هەنگاوی دووەم بریتییە لە خەوتن و لەیەک جێگا، بەڵام پشتی تێ دەکات و ڕووی خۆی پێ نادات، هەنگاوی سێیەم لێدان بۆ ئەو ئافرەتانەی کە هیچ هۆکارێکی تر سوودی نییە لەگەڵیان یان ئەوانەی تەنها هیوایان ئەوەیە بە ئارەزووی خۆیان هەنگاو بنێن و خۆی باڵا دەست بکات بۆ گەشتن بە ئارەزووە نادروستەکان و ئەنجامدانی کارە سەرپێچی کەرەکانی.

مەرجەکانی لێدان بریتین لە لێدانێکی نەرم، نەگاتە پلەی ئازار پێگەیاندنی گەورە، ئیبن عەباس سەلامی خودای لێبێت لە تەفسیری ئەو ئایەتە دەڵێت (لێی دوور کەونەوە لە خەوتن، گەر گەڕایەوە باری ئاسایی باشە، گەرنا لێدانێکی بێ ئازار، گەر شکانی ئێسکی تێدا بوو ئەوە فیدیەی لەسەرە، قەتادە دەڵێت نابێت لێدانی تۆڵەسەندنەوە و سووکایەتی پێکردن بێت)، هەروەها نابێت لەبەرچاوی منداڵەکانی یان خەڵکی بێت، یان خەڵکی لێ ئاگادار بکاتەوە، چونکە ئەوانە هۆکارن بۆ بەردەوام بوونی لەسەر سەرپێچییەکانی هەنگاوێکی تر ئەوەیە گەر ئافرەت ترسا لەوەی هاوسەرەکەی پشتی تێدەکات و پەیوەندی لەگەڵ بپچڕێنێت و مافەکانی پێشێل بکات، ئەوا بانگی دوو دادوەر دەکرێت، یەکێک لەلایەن خزمانی ئافرەتەکە و ئەوی تر لەلایەنی خزمانی پیاوەکە، تاوەکو دەست نیشانی سەرچاوەی بنەڕەتی کێشەکە بکەن و لادەر و سەرپێچیکەر دیاری بکرێت، لەگەڵ بڕیاردانی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکە.

تەڵاق قۆناغی کۆتاییە لە پەیوەندی هاوسەریەتی نێوان هەردوو ڕەگەز ئەویش دوای سەرنەکەوتنی هەنگاوەکانی تر دێت بۆ بەیەک گەیاندنی دڵەکان و کۆکردنەوەی ئەندامانی خێزان، ژیانی نێوانیان وەک دۆزەخی لێهات و چیتر ناتوانن لەگەڵ یەکتری بژین، ئەوکات تەڵاق وەک چارەسەرێکی مامناوەند و شێوەیەکی پلە بەندی دەگرێتە بەر ئەو پلە بەندییەش بۆ ئەوەیە تاوەکو بواری پەشێمان بوونەوەی تیابێت هەرکات هەردوو هاوسەر لێک جیابوونەوە بۆ ماوەیەک و ژیانی تەنهاییان بینی، لەوانەیە لە ڕەفتارەکانی پێشتریان پەشیمان ببنەوە، هەروەکم ئاگادارن لە فیقهی ئیسلامی تەڵاق جۆری زۆرە و لقی زۆریشی لێدەبێتەوە بە گوێرەی کات و ئەو زروفەی ئەڵاقەکەی لێ دراوە تەڵاقی بیدعی، تەڵاقی سوونی، ڕەجعی...هتد.
لە ئیبن عومەر سەلامی خودای لێبێت، پێغەمبەری خودا فەرموویەتی (د.خ) (‌أبغض الحلال إلا اللە الطلاق)، واتای ئەوەیە کە خودای گەورە ڕقی لێیەتی تاوەکو زیاتر لێی دووربکەونەوە ، نەوەک لەبەر ئەوەیە کە حەڵاڵ نییە.


سەرچاوەکان



1759 بینین